سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا كۆده‌بێته‌وه
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له ڕۆما، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاليا و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيتاليا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره مه‌سيحييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات.
https://presidency.gov.krd/meet-with-the-speaker-of-the-italian-parliament/
ئيتاليا له پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن خاتوو جۆرجيا مێلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتالياوه، پێشوازى لێكرا.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
خاتوو مێلۆنى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتالياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به جێى بايه‌خ و گرنگيى ئيتاليا له قه‌ڵه‌م دا.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/italy-continues-to-support-iraq-and-the-kurdistan-region/
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتالیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/4/2023 بە‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان، به سە‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ڕۆما.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان قە‌داسە‌تی پاپای ڤاتیكان و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئیتالیا و بە‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدوله‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و هيوايان خواست ڕێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ڕاست له قه‌ڵه‌م دا.
پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-will-discuss-the-situation-in-the-country-with-the-president/
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايشى هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز ئه‌لسوودانى و كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لسوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق. هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-iraqi-prime-minister-discuss-joint-cooperation/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌نديى دووقۆڵى تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتيان تاوتوێ كرد و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييان زانى.
خاتوو ڕۆمانۆوسكى ئاماژه‌ى به بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-and-us-ambassadors-discuss-bilateral-relations/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: واده‌ى هه‌ڵبژاردن به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ديارى كراوه
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/4/7 دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین خوالێخۆشبوو مامۆستا شیخه‌ڵڵا ئیبراهیم، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوا پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵڵا گوتی: “كاكه شێخه‌ڵڵا تێكۆشه‌رێكی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان بووه، له‌مێژه ده‌مناسی، واته له ته‌مه‌نی زۆر گه‌نجییه‌وه. كاك شێخه‌ڵڵا هه‌میشه جێی ڕێز بووه له‌ناو پێشمه‌رگه، له‌ناو كادیرانی پارتی و له هه‌ر شوێنێك كه خه‌باتی كردووه، له هه‌ر شوێنێك بووه جێی ڕێز و پێزانين بووه هه‌م بۆ پێشمه‌رگه، هه‌م بۆ كایران و ئه‌مڕۆ ده‌بینین بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستانیش. ده‌بینین ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداره له پرسه‌كه‌یدا، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌و وه‌فادارییه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به كاكه شێخه‌ڵڵا هه‌یبووه و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر.”
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حكوومه‌ت، به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه: “من خۆم داوام كردووه و سه‌رۆك وه‌زیران كاك مه‌سروور داوای كردووه و پێمان وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر پێویسته. كێشه هه‌یه به‌ڵام ده‌توانین كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌ناو حكوومه‌تدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بێگومان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.”
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: “پێش ده‌ركردنی فه‌رمانى هه‌رێمی، براده‌ران له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیان كردووه و ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنمان دیاری كردووه، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامانناوه و وه‌ك ئه‌ركی خۆيشم وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌م و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌م. هیوادارم هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.”
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: “ڕێككه‌وتنێكی زۆر گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو عێراقدایه و هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه داكۆكيمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی عێراقییانه بۆ ئه‌م كێشانه هه‌بێت.
زۆر جار پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه ئایا هه‌رێمی كوردستان پێشتریش ئاماده بووه بۆ ڕێككه‌وتن؟ به‌ڵێ، ئێمه پێشتریش ئاماده بووین، به‌ڵام حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده نه‌بووه، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م جاره‌یان حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده بووه و هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكرنه‌وه، ڕێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه، ئه‌مه هیوای ئێمه‌یه و په‌نا به خوا ببینین به زووترین كات ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.”
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیكه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: “هیوادارم و هه‌روه‌ك گوتم بۆ خۆمان ئه‌ركی یاسایيی منه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌م و كاتیشمان هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دیاری بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان قسه‌مان كردووه و هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌وه بن كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، چونكه ئه‌مه پرسێكی یاسایی و ئیعتبارییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێویسته ئه‌نجام بدرێت.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-the-date-of-the-elections-has-been-determined-in-consultation-with-the-parties/
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت
ئەمڕۆ هەینی 4/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وە‌زیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو پێشکەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی هاتوونەتە ئاراوە، بنەمای سەردەمێکی نوێی هەماهەنگی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت.
لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
په‌يامێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن.
له كاتێكدا داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ڕێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/8
https://presidency.gov.krd/a-message-from-the-presidency-of-the-kurdistan-region/
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناغه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقدا كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به گيانێكى به‌رپرسيارانه‌ى نيشتمانى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تاوتوێكردنى دۆخى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-has-met-with-the-leader-of-the-rule-of-law-coalition/
More...
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه