نێچیرڤان بارزانی، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2015/3/21، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له ئامه‌د، په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، كه له وه‌ڵامی بانگهێشتكردنی به‌ڕێزیان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی HDP، DTK و DBPی كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسكردنیان بۆ بانگهێشتكردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، نه‌ورۆزی ئه‌وان و هه‌موو كوردستانیان پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ته‌واوی كورد و كوردستانیان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌ركه‌وتن و شادی بهێنێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان ده‌دات.
سەرۆک بارزانی سەردانی ماڵی شەهید هوجام و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد
ئەمڕۆ ٢١ـی٣ـی ٢٠١٥ ، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی یادکردنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهدیان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید هوجام و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە دوو میحوەری ڕووبەڕووبوونەوەیی تیرۆریستان کرد.
سەرەتا سەرۆک بارزانی سەردانی ماڵی شەهید هوجامی کرد و لە وتەیەکدا بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهدی هوجام، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرزم زانی بێمە لای ئێوە و لەبەرئەوەی نەدەکرا یەکە بەیەکە سەردانی هەموو ماڵە شەهیدان بکەم بۆیە لەجیاتی هەموو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان لەگەڵ ئێوە یادی نەورۆزی پیرۆز دەکەمەوە. سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: ئێوە زۆر سەربەرزن و ئەو سەربەرزییەی خانەوادەی شەهیدان هەیانە دەست هەموو کەسێک ناکەوێت. شەهید هوجام، شەهیدی هەموو گەلی کوردستانە و بووە سیمبولێک بۆ بەرخودانی پێشمەرگە و تا دنیا هەیە لە دڵی گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە، شەهیدانی ئێمە لەپێناو دۆزێکی ڕەوادا گیانیان بەخشیوە کە پاراستنی کەرامەتی گەل و بەرگرییکردنە لە وڵاتەکەمان.
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە: گەلێک خاوەنی قارەمانی وەک شەهیدی هوجام بێت، سەرکەوتنی مسۆگەرە.
خانەوادەی شەهید هوجام دڵخۆشیی خۆیان بە سەردانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و تەئکیدیان کردەوە کە ڕۆڵە و کەسوکاری شەهید هوجام لەسەر ڕێبازی پێشمەرگانەی باوکیان بەردەوام دەبن.
دواتر سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی بەرگریی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانی کرد لە دوو میحوەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان. سەرۆک بارزانی وێڕای بەخشینی ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویست بۆ فەرماندە و پێشمەرگەکان، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە مەبەستی بووە لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان یادی نەورۆز بکاتەوە. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ڕۆلێ قارەمانانەی فەرماندە و پێشمەرگە گیانلەسەر دەستەکانی کوردستان دەردەبڕم و ئازایەتی و بوێریی ئێوە سەری هەموومانی بەرز کردەوە.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند: به‌ر له 2715 ساڵ، كورد له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی تێكۆشاوه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ری زوحاكی پانكرده‌وه تاكو گه‌یشتۆته سەید عوبه‌یدوڵلای نه‌هری، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، شێخ سه‌عیدی پیران، سه‌ید ره‌زا، شێخ مه‌حموودی نه‌مر، پێشه‌وا قازی، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و مه‌لا مسته‌فای بارزانی، ئه‌مڕۆش رۆڵه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به‌رخودان له كۆبانێ تا شنگال و خانه‌قین مێژوویان دووباره و چەندبارە كرده‌وه، كه توانییان گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهان تێكبشكێنن و هه‌موو دنیا پێیان سه‌رسام بێت.
ئێمه هه‌موومان قوتابیی ئه‌و قوتابخانهیەین، كه وا پەروەردە کراوین کە ژیان لەو مەرگەدایە کە لەپێناوی گەل و نیشتیمان‌دا بێت و مردنیش لە ژیانی بندەستیدایە.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە ئێستا تیرۆریستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر لاواز دەبن و ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پیشمەرگە تێک شکا و ئێستا توانای ئەوەیان نەماوە ببنە هەڕەشە لەسەر کوردستان.
سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە ئامۆژگاریی پێشمەرگەکانی کرد کە پابەندی ڕەوشتی بەرزی کوردایەتی بن و نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بدرێت بێ ڕێزی بە تەرمی کوژراوانی دوژمن بکرێت.
لە کۆتاییشدا سەرۆک بارزانی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی دڵنیا کردەوە کە ئاڵای کوردستان هەر شەکاوە دەبێت و کوردستان هەر پارێزراو دەبێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی٣ـی ٢٠١٥ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان کرد. هەروەها هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان کرد کە لە پێناوی بەرگرییکردن لە گەل و وڵاتەکەیان گیانیان بەخشیوە.
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێز و پێزانینی خۆی و وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی ئازایانە و کاریگەری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان نیشان دا کە لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەدا توانیویانە تیرۆریستان تێکبشکێنن.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرا و بەڕێز جۆ بایدن، تەئکیدی لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری و هاوپەیمانێتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و جەختی لەسەر پێویستیی زیاتر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئەمەریکای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه پێویستە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی بەردەوام بێت.
سەرۆک بارزانی ئیدانەی شەهید کردنی سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی تیرۆریستان دەکات
هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی تیرۆریستانی داعش، کە لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون، خەمباری کردین.
بەڵێن بە خانەوادەی ئەو شەهیدانەمان دەدەین کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە و ڕێگە نادەین تیرۆریستان ئەم تاوانەیان بەسەرەوە بچێت و سزای ئەو کارە دڕندانەیە و هەموو کردەوە چەپەڵەکانیان وەردەگرن.
بە پشتیوانیی خوای گەورە و گەلی خۆڕاگری کوردستان، ئەوانەی بەوشێوەیە پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەکەن، پێشتر بینیویانە و ئێستا و داهاتوش دەبینن کە چۆن دەستی تۆڵەی پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەیانگاتێ.
لەو بۆنە خەمناکەدا، سەرەتا سەرخۆشیی لە خۆمان دەکەین، ئینجا لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدەکان و گەلی کوردستان. شەهیدبوون لە ڕێگەی گەل و نیشتیمان، سەربەرزییە، جا ئەو شەهادەتە بە گوللە بێت، یان بە ئاگر، یان پەتی سێدارە.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢١ـی٣ـی٢٠١٥
په‌یامی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردمان له گشت جیهان ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی به‌دیهاتنی خه‌ون و ئاواته‌كانمان بێ، هاوكات لێره‌شه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م به بۆنه‌ی 24همین ساڵیادی راپه‌ڕینی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان.
ئاشكرایه هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵیانداوه له پاڵ چه‌وسانه‌وه‌ی كورد ئه‌م جه‌ژنه‌مان لێ تێك بده‌ن و نه‌هێڵن یادی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام جیا له‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان جیاوازه له ساڵانی تر، گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی هه‌ستیار و دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرمان له‌سه‌ره‌و خوشك و برا پێشمه‌رگه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و به خوێن به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن و رۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان گیانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی خاك و نیشتمان، بۆیه له جێی خۆیه‌تی ئه‌مساڵ و ئه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌مان بكه‌ینه وێستگه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی دڵسۆزی بۆ نیشتمان و هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان...
له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌و باوك و برا ئه‌گه‌رچی قوڕسه‌و خه‌مێكی گه‌وره‌یه، وه‌لێ گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف و شانازییه به‌ر ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز كه‌وتووه‌و ده‌بێ هه‌موومان شانازیتان پێوه بكه‌ین و ئه‌و راستیه بزانین كه ئه‌وه خوێنی رۆڵه‌كانی ئێوه‌یه بۆته هه‌وێنی پاراستنی خاك و نیشتمان، له‌م جه‌ژنه‌شدا پێویسته هه‌موومان له بری چوونه سه‌یران و دڵخۆشی ده‌ربڕین تاجه گوڵینه‌ی رێز له‌ده‌ست بگرین و به سه‌ربه‌رزییه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانمانی دابنێین و دوعای به‌خێر بۆ برینداران بكه‌ین كه زوو به زوو خوا شیفایان بدات.
له كۆتاییدا دووباره هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌مووان پیرۆز ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی سه‌وزبوونه‌وه‌ی ئاواته‌كانی كورد و پشكوتنی خه‌ونی له‌مێژینه‌مان بێ، كه ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها به ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كرێ و پێویسته هه‌موومان یه‌كده‌نگ و كۆده‌نگ بین، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان جه‌ژنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان ده‌بێ.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن
لە دوو نامەی جیادا، هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و نووری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز، پیرۆزباییان لە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی، نووسیویەتی: بەبۆبەی هاتنی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و گەلی کوردی بەڕێزمان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە، بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن، بۆ عێراق و گەلەکەمان بگەڕێنێتەوە.
هەروەها بەڕێز نووری ئەلمالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نووسیویەتی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و هەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە کوردستان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە خۆشی و شادی بۆتان بگەڕێنێتەوە و عێراق و گەلەکەشمان لە هەموو ناخۆشییەک بپارێزێت.
هەر لە نامەکەیدا، جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلی کورد لەسایەی عێراقێکی فیدڕاڵیی یەکگرتوودا کە ڕۆڵەکانی لە ماف و ئەرکدا یەکسانن و لە سێبەری ئازادی و دەستوورێکدا کە ماف ئازادییەکان دەپارێزێت و دوور لە دیکتاتۆرییەت، یادی ئەم بۆنە خۆشە دەکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەموو گەلی عێراق بەپرسیارن لە بونیادنانەوەی عێراقی یەکگرتوو کە تیایدا هەموو ڕۆڵەکانی بەختەوەربن.
پەیامی سەرۆك بارزانی لە بارەی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانی
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
جەماوەری سەربەرزی كوردستان
لەسایەی خۆڕاگری و قارەمانی شەڕڤانان و هێزەكانی پێشتیوانی پێشمەرگە كۆبانێ بەخۆڕاگری مایەوە و نەكەوت و تیرۆریستانی داگیركا‌ر تووشی شكستێكی گەورەهاتن وكۆبانێ سەركەوت. لەئەنجامی پەلاماری زاڵمانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كۆبانێی قارەمان ژمارەیەكی زۆر له خوشك و برایانمان لەم شاره خۆشەویسته ئاواره بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و، بەهۆی شەڕ و دڕەندەیی و وەحشیگەریی تیرۆریستان بەشی هەرەزۆری كۆبانێ وێران كراوە.
تیرۆریستان بەنیازبوون بە تێكدان و خاپووركردنی شارەكە كۆتایی بە بوونی كورد و ژیان لەم شارەدا بهێنن بەڵام كوردستان بە خۆڕاگری و گیانفیدایی خۆی ڕێگەی نەدا ئەم پیلانەی تیرۆریستان سەر بگرێت. دوای ئازادبوونی ئەم شاره پێویسته ژیان سەرلەنوێ لە كۆبانی دەست پێبكات و ئاوەدان بكرێتەوە و خۆشك و براكانمان به سەربەرزی بۆ شارەكەیان بگەڕێنەوە.
هاوكاریكردن و پێشكێشكردنی یارمەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ و دەستپێكردنی دووبارەی ژیان لەم شارەدا ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەموومانە. داوا لە گشت كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە خێرخوازییەكان و خەڵكی چاكەخواز و دامودەزگەی فەرمی هەرێمی كوردستان دەكەم، هەركەسەو بە پێی توانا لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ بەشدار بن. هەروەكچۆن لە كاتی پەلاماری تیرۆریستان، هەموومان بە دڵ و بە گیان لەگەڵ كۆبانێ بووین و چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ هێمای یەكدەنگی و هاوسۆزی نەتەوەیی بوو، پێویستە ئێستایش لە قۆناغی بنیاتنانەوەی ژیان و ئاوەدانكردنەوەدا به هەموو توانایەك لەگەڵ كۆبانێ بین و ئەو پەیامە بەهێزە بگاتە هەموو جیهانیان كە گەلی كورد خاوەنی یەك دۆزی هاوبەشه و لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا یەكدەنگ و یەكگرتوون.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
6ـی 3ـی 2015
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی بروسكەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە
سڵاوێكی گەرم..
بروسكەی بەڕێزتان لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە باشوور و ڕۆژئاوای كەركوك و تێكشكاندن و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان گەییشت.
سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر ئومێدبەخشن و دڵی هەموو كوردستانیانی شاد كرد. سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دەكەم كە خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم. دەستخۆشیی لە ئێوە و گشت پێشمەرگە و فەماندە قارەمانەكان دەكەم كە ئەم سەركەوتنە مەزنانەیان تۆمار كردووە. سوپاسی دلێری و هیمەتی هەمووتان دەكەم و ئەم سەركەوتنە لەگەلی كوردستانیش پیرۆز بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9ـی 3ـی 2015
وەزیرى دەرەوەى کەنەدا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن فەلاح مستەفا پێشوازى لێ‌کرا
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز رۆبەرت نیکلسن وەزیرى دەرەوەى کەنەدا بە یاوەرى باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق و شاندێکى باڵا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێ‌کرا.
فەلاح مستەفا هیواى خواست ئەم سەردانە ببێتە دەسپێکى پەیوەندیەکى پتەو لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى کەنەدا و پشتگیریەکى دیکەى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بێت لە هەرێمى کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستان.
بەڕێز رۆبەرت نیکلسن وەزیرى دەرەوەى کەنەدا خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانە نیشاندا‌و گووتى وڵاتەکەمان ئامادەیە یارمەتى سەربازى و مرۆیى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان بکات.
ئەمەو بڕیارە وەزیرى دەرەوەى کەنەدا سبەى پێنجشەممە لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوەو چەند شوێنێک بەسەر بکاتەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەرێمى کوردستان
ئێوارەى ئەمڕۆ بەڕێز عیسمەت یەڵماز وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن بەڕێزان مستەفاى سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیارە سبەی وەزیری بەرگریی کۆمارى تورکیا لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دواتر سەردانی یەکەی مەشقی سەربازی سۆران بکات.
More...
وەزیری دەرەوەی كەنەدا: بەردەوام دەبین لە پشتگیری كردنی هەرێمی كوردستان
سەرۆك بارزانی سەردانی سیاسەتمەداری ناوداری كورد مامۆستا عەزیز موحەمەد دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی كەنەدا دەكات
جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لەوەزیری بەرگری توركیا وشاندی یاوەری كرد
دوایین هەواڵەکان
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
- «نازم دەباغ» لەگەڵ «مەحموود نەجەفی عەرەب» سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی تاران دیداری کرد
- نازم دەباغ: بە دووری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رۆكى ئيستۆنيا ده‌كات