نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له به‌شیكچى كرد
شه‌وى چوارشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به گه‌رمى پێشوازى له دۆستى دێرینى كورد، نووسه‌ر و ڕووناكبیرى ناسراوى تورك مامۆستا ئیسماعیل به‌شیكچى كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵیى خۆى به دیدار و سه‌ردانى مامۆستا به‌شیكچى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێدانى بڕوانامه‌ى فه‌خریى دكتۆرا له لایه‌ن زانكۆى سه‌لاحه‌دین و به‌ناوكردنى هۆڵێكى زانكۆى سلێمانى به ناوى مامۆستا به‌شیكچى ـ یه‌وه نیشان دا و هیواى ته‌ندروستى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست.
له دیداره‌كه‌دا مامۆستا به‌شیكچى باسى له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ئامێدى، بارزان، ئاكرێ، چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران كرد و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردان و بینینى شوێنى سه‌ركردایه‌تیى شۆڕشى ئهیلوول له ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ستروشتپارێزیى كوردستانیان و گرنگیدانى ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستنى سروشت و ئاژه‌ڵى كێوى له ناوچه شاخاوییه‌كانى كوردستان كرد.
مامۆستا به‌شیكچى تیشكى خسته سه‌ر سه‌ره‌تاى ئاشنابوونى خۆى به گه‌لى كورد و خاكى كوردستان كه بۆ زیاتر له په‌نجا ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و باسى له گرنگیى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیا كرد و پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزا جیاكانى له هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئه‌و كولتووره‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به گرنگ و پیرۆز له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له كار و چالاكى و به‌رهه‌مه‌كانى مامۆستا به‌شیكچى و فۆندى به‌شیكچى له ئه‌نقه‌ره كرا و سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارى دا كه هه‌موو په‌رتووكه‌كانى وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانى كوردى و چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ولێر لقێكى فۆندى به‌شیكچى بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ناوه‌ندێكى ڕووناكبیریى دیارى هه‌رێمى كوردستان و ناوى ئه‌و وه‌ك دۆستێكى نزیكى كورد بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى كوردستان هه‌ر به زیندوویى بمێنێته‌وه.
پێنج شەممە, 05 حوزەیران 2014
به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم زۆر خۆشحاڵ بووین به‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌بوو بۆ قسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی پێ دا كه ئه‌ویش بابه‌تی وزه‌یه.
له ڕاستیدا نامه‌وێ قسه‌كانی جه‌نابیان دووباره بكه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر زۆر له‌و قسانه‌ی كه جه‌نابیان كردی هاوڕاین. مه‌سه‌له‌ی وزه بۆ ئێمه زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی حزبێكه‌وه نیه، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی كه‌سێكه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی و به ڕاستی مه‌سه‌له‌كه زۆر هه‌ستیاره و زۆریش گرنگه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی ئه‌م وڵاته به ته‌واوی ئاگاداری ورده‌كاریی ئه‌م پرسه بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان داندراون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته ئاگاداری هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م بابه‌ته بێت.
بێگومان من قسه‌ی خۆمم له دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و هه‌وڵم دا زیاتر باس له‌و قۆناغانه بكرێت كه ئێمه ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان پێی ده‌ست پێكردووه، به‌ڵام به دڵنیاییشه‌وه میلله‌تێك كه داوای مافی ده‌ستووریی خۆی ده‌كات؛ وا به ئاسانی به ده‌ستی ناكه‌وێت و كێشه‌شی بۆ دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و مافه ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكرێت. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه هه‌وڵمان داوه مافه ده‌ستوورییه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به ئێمه دراوه.
گرفتی گه‌وره له‌وه‌دایه كۆنترۆڵ به‌ده‌ستی كێیه؟ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه قسه ناكات كه ئێمه باشمان كردووه یان نا، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ كۆنترۆڵی مه‌سه‌له‌كه هه‌مووى له ده‌ستی خۆی بێت و ئه‌وان كۆنترۆڵی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن و ئێمه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك وا سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناكه‌ین به‌وه‌ی كه ئه‌مه ڕێگایه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ئه‌مه مافێكی ده‌ستووریی ئێمه‌یه و ده‌بێ ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه به‌پێى ئه‌و بۆ عیراق گه‌ڕاینه‌وه له ساڵی 2003 و 2004 له چوارچێوه‌ی عیراقدا جێبه‌جێ بكرێت.
ده‌مانه‌وێ له‌وه دڵنیا بین كه ئه‌وه‌ی مافی هه‌رێمی كوردستانه و به‌شی هه‌رێمه له بودجه‌ی گشتیی عیراق كه 17% به ته‌واوی وه‌ربگرینه‌وه. وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی پێ دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕه‌هه‌ندێكی ده‌ستووری هه‌یه و ئه‌م ڕه‌هه‌نده ده‌ستوورییه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت جێبه‌جێی بكات به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌و په‌رله‌مانه‌دا هه‌ن و ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌ته.
ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت ڕێك بكه‌وێت كه گه‌وره‌ترین و گرنگترین یاسایه بۆ عیراق، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دێته پێش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ساده‌یی باسی لێوه بكه‌ین، هه‌موو ساڵێك حكوومه‌تی عیراق به‌بێ ئاگاداربوونی كورد، بودجه‌ی سیادی زیاد ده‌كات و له بودجه‌ی كوردستان كه‌می ده‌كات.
ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه له به‌غدا وه‌ریده‌گرین 10%یه نه‌ك 17% بۆ زانیاریتان، بارێكی زۆر قورسیش له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. ئێمه دوای تێكچوونی گونده‌كان له هه‌رێمی كوردستان و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1991ـه‌وه سیاسه‌تی پێدانی مووچه به هه‌موو كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كرا و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی زۆر هه‌ڵه‌یه و حزبه‌كانیش زۆر جار بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان ئه‌م كارته‌یان به كار هێناوه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان باجی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان ده‌دایه‌وه، چونكه دوو شت داوا له حكوومه‌ت ده‌كرێت، یه‌كه‌میان داوای خزمه‌تگوزاری لێ ده‌كرێت و دووه‌میش دامه‌زراندن، به‌رده‌وام ئه‌م دوو داوایه له حكوومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئاساییه هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌و داوایه له حكوومه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام باری حكوومه‌ت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا زۆر قورسه.
له كاتێكدا له به‌غدا خه‌رجی سیادی به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو زیاد ده‌كات و باری حكوومه‌تی هه‌رێمیش زۆر قورسه و پێشبینیه‌كانی خه‌ڵك له حكوومه‌ت له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه زۆره و مافی خۆیانه و شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تكردنێكن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌خۆرێكی یه‌كجار زۆر ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بۆ زانیاریتان مانگانه 850 ملیار دینار ته‌نها بۆ مووچه له‌م وڵاته‌دا خه‌رج ده‌كه‌ین، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره له هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه و نابێ وا بێت.
له هه‌مان كاتدا بۆ گه‌یشتن به ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی "ناڵێم وه‌ك وڵاتانی ئه‌ورووپا"، ئیمه پێویستیمان به زیاتر له 31 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه وه‌ك ڕێگه‌وبان و پرد و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ئه‌و شتانه‌ی وه‌ك پێویستیی سه‌ره‌كی هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین و له‌وه دڵنیا بین ئه‌وه‌ی ئێمه له به‌غدا وه‌ریده‌گرین 17%ی بودجه‌ی عیراقه به ته‌واوی و ئێمه سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناكه‌ین به‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌م ڕێگه‌یه‌وه بهێنینه دی، ئه‌مه مافێكی ده‌ستووریی ئێمه‌یه و ده‌بێ ئه‌م مافه ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكه‌ین.
له دانیشتنی پێشوو ڕوونكردنه‌وه‌ی باشمان له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد و ئه‌مڕۆ كه ئێمه هاتووینه‌ته ئێره، بێگومان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی ئه‌م كوردستانه، پرسیاریان لا دروست بووه و ده‌یانه‌وێ له‌مباره‌یه‌وه وه‌ڵامیان ده‌ستبكه‌وێت و له‌وه دڵنیا بن ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه‌وتی ئێمه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا و پلانی ئێمه بۆ ئاینده چیه و ئه‌و داهاته‌ی ئێمه وه‌رمانگرتووه چۆن خه‌رج كراوه؟
ئه‌م پرسانه هه‌موو ده‌مانه‌وێ زۆر شه‌فافانه له په‌رله‌مانی كوردستان باسی لێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له مه‌سه‌له‌ی وزه له‌م وڵاته و به ڕاستی وه‌ك د. یووسف سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی كرد؛ ده‌مانه‌وێ ببێته پرسێكی نیشتیمانی و كۆتایی به‌م پرسیاره بهێنین كه ئایا ئه‌م پرسه شه‌فافه یان نا؟ ئاماده‌ین و به شانازیشه‌وه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی ئه‌م وڵاته؛ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه و هه‌موو ڕۆژێك بێین پرسیارمان لێ بكه‌ن، لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ده‌مانه‌وێ كۆتایی به‌م مه‌سه‌له‌یه بهێنین و به ڕاستی هه‌موومان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌كگرتوو بین و بڕوای ته‌واومان به خۆمان هه‌یه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه‌ی كردوومانه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق كردوومانه و ئێمه له‌وه‌دا دڵنیاین، به‌ڵام كاره‌كه‌ش زۆر ئاسان نیه؛ به‌ڵكوو زۆر سه‌ختیشه.
ده‌زانین ئاسان نیه به‌غدا ئه‌مه قبووڵ بكات و ئێمه له‌وه تێ ده‌گه‌ین، مه‌رجی سه‌ره‌كیش بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه؛ یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه. هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین پرسیاریان له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه كه ئێمه زۆر به ئاسایی ده‌بینین و پێشمان وایه مافی خۆیانه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ئێمه ده‌بێ و هیوادارم بگه‌ینه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ئه‌م پرسه كه پرسێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان بیكه‌ین به وانه‌یه‌كی نیشتیمانی.
له خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزداین، له خزمه‌تی په‌رله‌مانداین، له خزمه‌ت نوێنه‌رانی كوردستانداین له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه شه‌رعییه؛ ئێمه ئه‌گه‌ر پێویست ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكه‌ین دێینه په‌رله‌مان تا ده‌گه‌ین به‌و تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یه‌وێ پێی بگات. ئێمه له‌م ڕووه‌وه، د. ئامانج له ڕووی ڕه‌هه‌ندی یاساییه‌وه باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و د. ئاشتی باسی ئه‌وه ده‌كات له قۆناغی ئاینده‌دا پلان و به‌رنامه‌مان چیه و ئێمه چی ده‌كه‌ین، دواتریش ئاماده‌ین بۆ هه‌ر پرسیارێك كه له لایه‌ن ئاماده‌بووانی به‌ڕێزه‌وه بكرێن.
زۆر سوپاس.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ به یاوه‌ریی د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی حكوومه‌ت، به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مان كرد كه بۆ ڕوونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی پرسی وزه و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، به سه‌رۆكایه‌تیى د. یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چوو و زیاتر له شه‌ش كاژێرى خایاند.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌بووان، تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نی مێژوویی وزه كه هه‌میشه پرسێكی چاره‌نووسساز بووه بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێم و ئاماژه‌ى به‌وه دا یه‌كه‌مین بیری نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستان دۆزرایه‌وه له ناوچه‌ی چیا سورخ له ساڵی 1902 و ئه‌مه‌ش وای كرد به‌ریتانیا هه‌رێمی كوردستان كه ویلایه‌تی مووسڵ‌یان پێ ده‌گوت خسته پاڵ عیراق بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و نه‌وته و نه‌یشارده‌وه پرسی نه‌وت و پرسی كه‌ركووكیش یه‌كێك بوون له هۆكاره‌كانی شكستی دانوستاندنى شۆڕشى كوردستان و حكوومه‌تى عیراق له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتی كرده‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌كی هه‌ستیار و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌ره یاساییه‌كان، هاوكاریی په‌رله‌مانی كرد و دووه‌مین جاره سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و پرسه له په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كات.
پاشان نێچیرڤان بارزانى سوپاسی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و دووپاتی كرده‌وه مه‌سه‌له‌ی وزه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ته‌نیا حزبێك و كه‌سێكه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی و پرسه‌كه زۆر هه‌ستیاره و زۆریش گرنگه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی ئه‌م وڵاته به ته‌واوی ئاگاداری ورده‌كاریی ئه‌م پرسه بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان داندراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا گه‌لی كوردستان له‌م بواره‌دا ده‌یه‌وێ مافی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات و نه‌شیشارده‌وه میلله‌تێك كه داوای مافی ده‌ستووریی خۆی ده‌كات وا به ئاسانی به ده‌ستی ناكه‌وێت و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و مافه ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه قسه ناكات هه‌رێمی كوردستان كارێكی باشی به ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه كردووه یان نا؟، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ كۆنترۆڵی مه‌سه‌له‌كه هه‌موو له ده‌ستی خۆیدا بێت و ئه‌وان كۆنترۆڵی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن و ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه له رێگه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌رێم بیه‌وێ سه‌ربه‌خۆییی سیاسی مسۆگه‌ر بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران نیشانی دا گه‌لی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌وه دڵنیا بێت كه ئه‌وه‌ی مافی هه‌رێمی كوردستانه و به‌شی هه‌رێمه له بودجه‌ی گشتیی عیراق كه 17% به ته‌واوی وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت ڕێكبكه‌وێت كه گه‌وره‌ترین و گرنگترین یاسایه بۆ عیراق، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ساده‌یی باسی لێوه بكرێت، هه‌موو ساڵێك حكوومه‌تی عیراق به‌بێ ئاگاداریی كورد، بودجه‌ی سیادی زیاد ده‌كات و له بودجه‌ی كوردستان كه‌می ده‌كات.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا وه‌ری ده‌گرێت 10%یه نه‌ك 17% و بارێكی زۆر قورسیش له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه دوای تێكچوونی گونده‌كان له هه‌رێمی كوردستان و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1991ـه‌وه هاته ئاراوه و سیاسه‌تی پێدانی مووچه به هه‌موو كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كرا و ئه‌مه‌شی به سیاسه‌تێكی زۆر هه‌ڵه لێكدایه‌وه و نیشانی دا حزبه‌كان زۆر جار بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان ئه‌م كارته‌یان به‌كارهێناوه و خه‌ڵكی كوردستان باجی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان ده‌دایه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونی كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی؛ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به زیاتر له 31 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه وه‌ك رێگه‌وبان و پرد و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ئه‌و شتانه‌ی وه‌ك پێویستبی سه‌ره‌كی هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و د.ئامانج ڕه‌حیم ڕاوێژكاری یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دۆسیه‌یان بۆ په‌رله‌مانتاران شی كرده‌وه.
دواتر له وه‌ڵامى چه‌ند تێبینی و پرسیارێكی په‌رله‌مانتاراندا سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گه‌یشتن بوو به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و وه‌كو حكومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت لێره نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری كردوه، وه‌زیری دارایی لێره نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌فتار ده‌كه‌ین و به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كێشه نیه و كه كاك عیماد گه‌ڕایه‌وه ده‌كرێ ئه‌ویش به‌شداری كۆبوونه‌وه بێت، و ئه‌و پرسیارانه‌ش كه هه‌تانه د.ئاشتی له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت وه‌ڵامیان ده‌درێنه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانیشدا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاوه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه پێمان وایه ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ده‌توانێ ئه‌وه‌نده بڵێت، سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ئێمه و به‌غدایه بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ئه‌مه‌ی نه‌شاردۆته‌وه و له هه‌موو بۆنه‌كاندا باس له‌وه ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێمه له ئه‌مه‌ریكا هیوامان بۆی ده‌خواست ئه‌وه بوو، كه باسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا، ده‌بوایه باسی ئه‌وه‌ش بكرێت كه له به‌غدا یه‌كلایه‌نه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانى بڕێوه، ئێمه ئه‌و كاره‌مان سه‌ربه‌خۆ نه‌كردوه و له ئه‌نجامی ڕه‌فتاره‌كه‌ی به‌غدا ئێمه ناچار بووین كه ده‌بێ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدۆزینه‌وه.
له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و توركیاشه‌وه له‌سه‌ر پرسى وزه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، گوتى: با مه‌سه‌له‌كه نه‌خه‌ینه نێو قاڵبی سیاسی، ئێمه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بوو كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا كرد و له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه پرۆتۆكۆڵێكمان له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرد بۆ هاوكاریكردن و ئیشكردنی درێژخایه‌ن له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی وزه. ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئێمه بۆ 50 ساڵه و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه. ئێمه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرد و ئه‌م كاره‌ش دوای دانیشتنی زۆر و دوور و درێژ هات. ئێمه هیچ كاتێك به شێوه‌یه‌كی سیاسیانه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ناكه‌ین به‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ عیراق دابه‌ش بكه‌ین، نه‌خێر ئه‌مانه هیچیان ڕاست نین.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌دوای مافی خۆیه‌وه‌یه كه ده‌بێ به پێی ده‌ستووری به خه‌ڵكی كوردستان بدرێت و كاتێك باسی 17% ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی بدرێته هه‌رێمی كوردستان و ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى عیراق خه‌رجی سیادی ساڵانه زیاد ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌دا به‌شدار نیه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ساڵانه به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عیراق كه‌م ده‌بێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قازانجی كۆمپانیاكانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان 7%ه و كێشه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ر نیه، بۆ شێوه‌ی كۆنتراكته‌كانیش هه‌موو لایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه له سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدایه به گشتی و په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌وت به چی خه‌رج كراوه و چۆن هاتووه و چۆن بۆ ژێرخانی ئه‌م هه‌رێمه ته‌رخان كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێ لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان دابنرێت ئاماده‌یی حكوومه‌تیشی بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
له به‌شى دووه‌مى دانیشته‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆرى پرسیار و تێبینى له لایه‌ن به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كرا و ئه‌وانیش به زانیارى و داتاى ورده‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى UN كرد
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی مایسی 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نیكۆڵای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كرد.
له دیدارێكدا باس له بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق له دوای هه‌ڵبژاردن و دوایین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كرا و نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی UN پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد به بۆنه‌ی گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پرسی داهاتى نه‌وت و گاز و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه كه ده‌رباره‌ى عیراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانى وڵاتان له داهاتى نه‌وته‌وه، ده‌رچوون.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق جه‌ختى له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی عیراق به‌پێى ده‌ستوور به‌سه‌ر هه‌موو عیراقییاندا كرده‌وه كه ببێته مایه‌ی سوود بۆ هه‌موو وڵاته‌كه، هیوایشی خواست پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایندهی عیراق به زووترین كات ته‌واو ببێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی عیراق.
شەممە, 31 ئایار 2014
پرسەنامەی مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی عەباس کەمەندی
"مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس کەمەندی راگەیاند: بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد عەباسی كەمەندی دڵگران بووم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس کەمەندی هونەرمەندی ناسراوی کورد پرسەنامەیەکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی ئەم هونەرمەندە و هونەرمەندانی کوردستان راگەیاند و ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە:
بۆ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی كورد عەباسی كەمەندی
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد عەباسی كەمەندی دڵگران بووم. عەباسی كەمەندی لە بواری هونەری گورانی و ئاواز و وێنەكێشان و هونراوە و تێكستی شانۆیی ساڵانێكی زۆر خزمەتی مەزنی هونەر و كلتوری كوردی كردووە و جێدەستی لەو بوارەدا دیار و جێگای بایەخە.
لە دەستدانی ئەم هونەرمەندە، زیانێكی گەورەیە بۆ هونەری كوردی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەباسی كەمەندی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخانە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
22ی 5ی2014
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان كۆبۆوه
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 له فاتیكان به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیترۆ پارۆلین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بیروڕایان له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه، كه په‌یوه‌ندیان هه‌بوو به ره‌وشی سیاسی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها ژمارهیلێقهوماوانی مه‌سیحی خرایه‌روو، كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و ته‌وه‌ره باس له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و گوزه‌رانیان كرا، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی یارمه‌تیان بدات و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ قوتابیه‌كان درێژه به خوێندنیان بده‌ن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ئازادی خواپه‌رستی له هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو له رێوره‌سمی ئایینی و خواپه‌رستی خۆیاندا ئازادن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان سوپاسگوزاری گه‌لی كوردستانی كرد و ده‌ستخۆشی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی لێ‌كردن، كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ندن ورێگه به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌دات به ئازادی بژین و باوه‌ش ده‌كاته‌وه بۆ لێقه‌وماوانی مه‌سیحی، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
پاشنيوهڕۆي ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/5/2014 له باڵه‌خانه‌ي ئه‌نجوومه‌ني پيراني ئيتاڵيادا به‌ڕێز پيرۆ گراسۆ سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني پيراني ئيتاڵيا پێشوازي له به‌ڕێز مسعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان و شاندێكي ياوه‌ري كرد، كه پێكهاتبوو له دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكي ديواني سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمي كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسي فه‌رمانگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي حكوومه‌تي هه‌رێمي كوردستان، خاليد جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي كاروباري مه‌سيحيه‌كان له وه‌زاره‌تي ئه‌وقاف و كاروباري ئاييني و رێزان قادر نوێنه‌ري حكوومه‌تي هه‌رێمي كوردستان له ئيتاڵيا.
له ديدارێكدا سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني پيراني ئيتاڵيا خۆشحاڵي خۆي به‌و ديداره و په‌يوه‌ندييه‌كاني نێوان ئيتاڵيا و هه‌رێمي كوردستان ده‌ربڕي. پاشان له‌باره‌ي بارودۆخي كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسياري كرد، هه‌ر له‌و ديداره‌دا ئاماژه‌ي به هه‌ڵبژاردني 30ي نيساني رابردوو دا، كه له عێراق و هه‌رێمي كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها باسي له پێكهێناني حكوومه‌تي عێراق كرد.
دواتر سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان باسي له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و ئاماژه‌ي به‌وه‌دا، كه له هه‌رێمي كوردستان ليژنهيهكي هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه سياسيهكاني عێراق پێكهاتووه به مه‌به‌ستي پێكهێناني حكوومه‌تي نوێي عێراق.
له به‌شێكي ديكه‌ي ديدارهكهدا سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان باسي له رۆڵي كۆمپانياكاني ئيتاڵيا له هه‌رێمي كوردستاندا كرد، كه له دامهزراندنهوهي باري ئابووري كوردستاندا رۆڵيان هه‌بووه. هه‌ر له‌و ديداره‌دا سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان باسي له ئاينده‌ي عێراق و ئه‌و سيناريۆيانه كرد، كه له‌وانه‌يه رووبده‌ن و جه‌ختي له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمي كوردستان هه‌وڵي خۆي ده‌دات بۆ گه‌يشتن به‌و ئه‌نجامه‌ي، كه له‌گه‌ل ده‌ستووري عێراقدا بگونجێ و گوتي: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاريانهي هه‌ن جێبه‌جي
نه‌كرێن، گه‌لي كوردستان بژاردهي ديكه‌ي هه‌يه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مسعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان و شاندي ياوه‌ري له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نداماني ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي سێناتي ئيتاڵيا كۆبۆوه، كه له ئه‌ندامي حزبه جوداجوداكاني ئيتاڵيا پێكهاتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان ده‌رباره‌ي ره‌وش و پێشهاتهكاني كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وتارێكي پێشكه‌شكرد. دواتر وه‌ڵامي سه‌رجه‌م ئه‌و پرسيارانهشي دايه‌وه، كه له لايه‌ن به‌شداربوواني كۆبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ي كران ده‌رباره‌ي ئاينده‌ي عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كاني نێوان هه‌رێمي كوردستان و ئيتاڵيا و ره‌وشي پهنابهراني سوريا له هه‌رێمي كوردستان و ره‌وشي مهسيحيهكاني هه‌رێمي كوردستان و ئه‌و مهسيحيانهش كرا، كه له‌به‌ر خراپي بارودۆخي ئه‌منيه‌وه له ناوچه‌كاني ديكه‌ي عێراقه‌وه روويان له هه‌رێمي كوردستان كردووه و باس له سياسه‌تي هه‌رێمي كوردستان به‌رامبه‌ر مه‌سيحيه‌كان كرا و سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان دووپاتي كرده‌وه، كه ئه‌و سياسه‌ته په‌يوه‌ندي به‌و فه‌رهه‌نگي لێبورده‌يي و پێكه‌وه‌ژيانه هه‌يه، كه له كوردستان هه‌يه.
لاي خۆيانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌نداماني ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي سێناتي ئيتاڵيا ئه‌م سياسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ي كوردستانيان به‌رزنرخاند و گوتيان: ئه‌مه نيشانه‌ي ئه‌وه‌يه، كه سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان بۆچوونێكي واقيعي ده‌رباره‌ي ره‌وشي كوردستان و عيراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
پێنج شەممە, 29 ئایار 2014
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێز فێدریكا مۆگۆڕینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پێشوایكرد له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه، كه نه‌ك هه‌ر له بواری ئابووری و بازرگانیدا ماونه‌ته‌وه، به‌لكو له بواری سیاسیش په‌ره‌سه‌ندیان به خۆوه بینووه، كه له‌م نزیكانه‌دا ئیتاڵیا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ كونسولگه‌ری و به ره‌سمی كونسولگه‌ری خۆی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا باسی له گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و ئاینده‌دا كرد. پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و رۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرا. دواتر له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی پێكهاته‌كانی كوردستان و په‌نابه‌ران به گشتی و په‌نابه‌رانی سوریا به تایبه‌تی كرا، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی ئه‌و مه‌سیحیانه كرا، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی و له هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه. له‌مڕووه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌و سیاسه‌ته گوتیشی: هیوادارین ئێمه‌ش وه‌كو ئیتاڵیا بتوانین یارمه‌تی ئێوه بده‌ین، كه ئه‌و خه‌ڵكه له وڵاتی خۆیان بمێنن و به‌ره‌و وڵاتی دیكه كۆچ نه‌كه‌ن.له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و رۆڵی كورد و ئایندهی سوریا كرا.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی به یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ل هێزه سیاسیه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی بتوانین حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه ناكرێ گه‌لی كوردستان ده ساڵی دیكه ئارام بگرێ بۆجێبهجیكردنی داواكارییه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كان. ئه‌مجاره به راشكاوی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ل هێزه سیاسیه‌كاندا باس له‌و كێشانه ده‌كرێن، كه ده‌ستكردی به‌غدان، پێویسته هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكرێن و داواكاری گه‌لی كوردستانیش له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێن، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان دیار ده‌كرێ و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ نه‌كران، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئاینده و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات.
شایه‌نی باسه له ژووری كۆبۆنه‌وه چوار ئاڵا دانرابوون، ئه‌وانیش ئاڵای كوردستان، ئاڵای عێراق، ئاڵای ئیتاڵیا و ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بوون، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاڵای كوردستان داده‌نرێ.
هەینی, 30 ئایار 2014
قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 قه‌داسه‌تی پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م پێشوازی له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، كه زیاتر له نیو كاتژمێری خایاند قه‌داسه‌تی پاپا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و هه‌ر له زووه‌وه به‌دواداچوونی بۆ دۆزی كورد كردووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه، كه به درێژایی قۆناغه‌كان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون.
هه‌ر له‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌دا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێی گه‌یشتووه، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان بۆته هه‌رێمێكی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو سوریاوه په‌نایان بۆی هێناوه.، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیه‌وه ناچار بوونه شوێن و زێدی خۆیان به جێبهێڵن و روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها قه‌داسه‌تی پاپا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه و هیوای خواست كوردستان و گولی كوردستان هه‌میشه له ئارام و خۆشگوزه‌رانیدا بێت.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له پره‌نسیپی لێبورده‌یی كرد، كه له كوردستان هه‌یه و گوتی: ئه‌و پره‌نسیپه په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌یه، كه له كۆنه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موویان پێكه‌وه به برایه‌تی ژیاون، كه قوربانیشیان داوه پێكه‌وه قوربانیان داوه، ئێستاش پێكه‌وه له ئازادی‌دا ده‌ژین.
له‌باره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی مه‌سیحی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به ئه‌ركی مرۆیی خۆی ده‌زانێ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه پارێزراو بن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێ له وڵات و زێدی خۆی به ئازادی بژێت، ناكرێ مه‌سیحیه‌كان له ژێر گوشاری كوشتن و بڕین وڵاتی خۆیان به جێبهێڵن.
هەینی, 30 ئایار 2014
ئاژانسی تەسنیم: دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئێران مێژوویی هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: کوردستانی عێراق بەشێک لە دەڤەری شارستانییەتی ئێران بووە و هەیە.
بە پێی ڕاپۆڕتی گرووپی نێودەوڵەتیی ئاژانسی تەسنیم، دکتۆر جگەرخوێن (محەمەد سەدیق ئەحمەد) جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنێکی چاوپێکەوتنیدا لە ئاژانسی تەسنیم بۆ هەڵسەنگاندنیی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراق لە پێگەی ئەم ئاژانسە ئامادەبوو و لەمبارەیەوە بیروڕاکانی خۆی خستەڕوو کە لە خوارەوە دەقی ئەم دیدارە دەبینن:
هەڵبژادنەکان هێمای دیموکراسیی
تەسنیم: ئایا هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت لە نێوان گرووپە سیاسییە جۆراوجۆرەکاندا لێکنزیکبوونەوە پێک‌بێنێت؟
هەڵبژاردن دەرفەتێکە کە خەڵکی وەکوو هێمایەکی دیموکراسی کەڵکی لێوەردەگرن و هەروەها لەو دەرفەتە بۆ هەڵسەنگاندنی شێوازی کارکردنی ئیدارەی کاروباری کۆمەڵگا لە لایەن دەوڵەتەکانەوە کەڵکی لێوەردەگیرێت، زۆر باشە کە گرفت و ناکۆکییە سیاسییەکان و ڕوانگە جۆراوجۆرەکان لە نێوان گرووپە سیاسییەکاندا بوونی هەیە و لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە بە شێوەی ئاشتیانە شیدەکرێتەوە و چارەسەر دەکرێن.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو گرفتە زۆرانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بۆتەوە، باشترین شێوە ئەوەیە کە خەڵکی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و دەنگی خۆیان بدەن بەو کاندیدا و گرووپە سیاسیانەی کە دەستنیشانیان کردوون تا بەم شێوەیە بتوانن لە ڕێگای یەکگریی نەتەوەیی کە لە عێراقدا پێکدێت کاریگەرییان هەبێت.
وڵاتی عێراق تایبەتمەندیی خۆی هەیە. وڵاتی عێراق دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و جەنگی جیهانی یەکەم بە پێی باروودۆخێکی تایبەت دامەزرا، عێراق پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئایینی وێکنەچووی هەیە و بەم هۆیە ئەو دەوڵەتانەی کە هاتنە سەر کار لە سەرەتاوە تا ئێستا هیچ کامیان نەیانتوانیوە یەکێتییەکی نەتەوەیی گونجاو لە نێوان خەڵکیدا پێک‌بێنن، بە تایبەت لە دەیەکانی ڕابردوودا و دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتیی و سەقامگیری سیستەمەی کۆماری و پاشان بەعسی، ڕوانینینێکی تایبەتی ڕەگەزپەرەستانە زاڵ بووە و بیرووبۆچوونەکانی خەڵکی سەرکوت کردووە.
دەمەوێت بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژە بە سەرکوتکردنی بیرووبۆچوونە جیاوازەکانی کوردەکان و شیعەکان بکەم، هیچ کاتێک هەوڵنەدرا تاکوو بیرووبۆچوونە ڕاستەقینەکانی خەڵک لەبەرچاو بگیرێت تا خەڵکی بتوانن ڕوانگەی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ ئیدارەکردنی وڵات بەکاربێینن تا بەم هۆیەوە یەکێیەتییەکی دروستکراو کە وێدەچوو ڕوویدابێت یەکێتییەکی ڕاستەقینە نەبوو بەڵکوو تەنیا گوشار و کردەوەی دەسەڵات بوو کە ئیزنی نەدەا ڕوانگە سیاسییە جیاوازەکان لە عێراقدا سەرهەڵبدات.
پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ شیعەکان ستراتێژیکە
تەسنیم: ئایا هەڵوێستی کوردەکان لە هاوپەیمانی لەگەڵ شیعەکان لەسەر جێی خۆی ماوەتەوە؟ و ئەم هاوپەیمانییە تەنانەت لەگەڵ کەسایەتیی نووری مالکیش بوونی هەیە؟
هاوپەیمانی ئێمە لەگەڵ کەسایەتییەکان نییە، ئێمە لەگەڵ خوشک و برا شیعەکانی خۆمان هاوپەیمانی پێکدێنین، کوردەکان لەگەڵ شیعەکان مێژووی خەبات و چەوساوەیی هاوبەشیان هەیە و یەکێتی ئەوان ستراتێژیکە، ئەم یەکێتییەی ئێمە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە پێشکەوتووەکانی عێراق بوونی هەیە و بە تایبەت لەگەڵ شیعەکانیشدا.
بەشداریی خەڵکی لە شارەکانی باشووریی عێراق زیاتر دەبێت
تەسنیم: پێشبێنی ئێوە بە نیسبەت بەشدرایی خەڵکی لە عێراقدا چۆنە و ئایا لەم بوارەدا هەڵسەنگاندنێکتان کردووە؟
وای دەبینم عێراق بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی نەتەوەیی جیاوازی خۆی بە سەر سێ پێکهاتەی ئایینی جیاواز و جۆری بەربڵاوییان، یانی برایانی شیعە، برایانی سوننە و کوردەکان، بەشداری لە شارەکانی باشوور زیاتر دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش هەر بە شێوەیە دەبێت، لەو ناوچانەی کە گرفتی ئەمنییەتی بوونی هەیە، وا چاوەڕوان دەکرێت بەشداری کەمتر بێت.
نابێت سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بیرووڕا دەرببڕدرێت
تەسنیم: پێشبێنی ئێوە سەبارەت بە پێشوازیی خەڵکی لە لیستەکانی هەڵبژداردن چییە؟ لە چ لیستێک پێشوازیی زیاتر دەکرێت؟
لەمبارەیەوە نابێت بیرووڕا دەرببڕدرێت. خەڵکی لە هەرێمی کوردستان بەرشدارییەکی بەرچاویان هەبوو بەڵام ناتوانرێت ئاماژە بە لیستێکی تایبەت بکرێت.
بەدەستەوەبوونی یەک یا دوو پلەی سەرەکی مافی کوردەکانە
تەسنیم: ئێستاکە ئەم ناکۆکییانە لە نێوان کوردەکان و سوننەکانیشدا دەبینین، بۆ نموونە لە بارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕایدەگەیەنن کە ئەم پلەوپایە مافی ئێمەیە و لە لایەکی دیکەشەوە کوردەکان جەخت دەکەنەوە کە ئێمە لە مافی خۆمان چاوپۆشی ناکەیەن، بیرووڕای ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟
عێراق لە دوو نەتەوەی کورد و عەڕەب پێکهاتووە، هەر وەکوو ئاگادارن پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی خەڵکی هەڵبژێردرا، لە حاڵێکدا کە ئێستا هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، بڕیاریدا کە لەگەڵ برا عەڕەبەکانی خۆی لە عێراقێکی دیموکراتی نوێیدا، یەکێتی و پێکەوبوون هەڵبژێرێت. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان وەکوو بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی جەماوەری عێراق و نەتەوەیەک کە زیاترین زوڵم و زۆری دەرهەق کراوە، لەوبڕوایەدام کە بەدەستەوەبوونی یەک یا دوو پلەی سەرەکی وڵات مافی کوردەکانە و ئەوە داوایەکی زۆر نییە.
برایانی سوننە و حیزبە سیاسییە سوننەکان بوونیان هەیە کە پابەندیی پڕۆسەی سیاسیی عێراقن و ڕوانینی پێشکەوتووانەیان هەیە بەڵام بە گشتیی مەبەستم ئەوەیە کاتێک کە پێکهاتەی نەتەوەیەک زیاتر لە 80 ساڵ بە یەک دروشمی ڕەگەزپەرەستانەوە لە عێراقدا حکوومەت بکات دژوارە کە ئەم پێگەیە لەوان وەربگریی و بتوانی بەوان بسەلمێنی کە ئێوە دەبێت تەنیا بەشی خۆتان هەبێت.
سوننەکان دەبێت بە پێی بارستایی خۆیان داوای مافەکانیان بکەن
تەسنیم: بەبڕوای ئێوە بەشی ئەوان چییە؟
بەشی ئەوان بە پێی بارستایی و جمووریانە، هەر وەکوو ئاماژەم پێ‌کرد عێراق بە شێوەیەکی تایبەت دابەشکراوە، هەر وەکوو هەمووان لەو بڕوایەدان، هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و یەکێتی لەگەڵ برا عەڕەبەکانی خۆی و مانەوە لە چوارچێوەی عێراقی نوێ و دیموکرات‌دا پەسند کردووە، وا دەزانم بچووکترین چاوەڕوانی ئەوەیە کە یەکێک لە پلەوپایە سەرەکییەکانی بەرپرسیارییەتی لە عێراقدا بە کوردەکان ببەخشرێت.
هاوپەیمانییەکان دوای هەڵبژاردنەکان پێکدێن
تەسنیم: داهاتووی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان چۆن دەبینن؟ هاوپەیمانیی نێوان گرووپە سیاسییەکان بە چ شێوەیەک دەبێت؟
هاوپەیمانییەکان دوای ڕوونبوونەوەی دەرئەنجانی هەڵبژاردنەکان پێکدێت، تاکوو لیست و گرووپە سیاسییەکان بتوانن بەرنامەکانی خۆیان هەڵسەنگێنن و شێوازی هاوپەیمانیی خۆیان لەگەڵ یەکتری بە جوانی شیبکەنەوە. ویستی ئێمە بۆ هاوپەیمانییەکان بە پێی ئەو مافانە دەبێت کە بەدەستیی دێنین، ئەگەر بیرووڕا و داخوازییەکانی ئێمە پەسەندیی ئەو هاوپەیمانە بێت کە ئێمە دانووستانی لەگەڵ دەکەین، پێویستیی و پێداگریی تایبەتمان لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان نابێت، خاڵێکی گرینگ ئەوەیە کە ئێمە بتوانین بەرنامەکانی خۆمان بەرەو پێشەوە بەرین، هەڵبەت ئەگەر بڕیار بەوەبێت کە پلە سەرەکییە ئیداریی و بەرپرسیارییەتییەکانی عێراق بە شێوەی عادیلانە دەبەشبکرێت، وەکوو چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لەوان دەبێت بە کوردەکان بدرێت.
بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری گوڵبژێریکی بەهێزمان هەیە
تەسنیم: ئایا کوردەکان کەسێکی تایبەتییان بۆ پلەی سەرۆک کۆماری عێراقلەبەرچاوگرتووە؟ بۆ ئەم پلەوپایە چ بەرنامەیەکتان هەیە؟
حەتمەن کەسانی تایبەت دیاریکراون بەڵام نامەوێت کە ئاماژە بە ناوێکی تایبەت بکەم، زۆر کەس لە سەرۆک بارزانی بانگهێشتیان کردووە تاکوو پلەی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت. دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئاشکرابوونی دەرئەنجامەکان و هەروەها وتووێژ و دانووستان سەبارەت بە روونکردنەوەی باروودۆخی سەرۆک کۆماری، وای نابینم کە گرفتێک لە هەڵبژاردنی کەسی دیاریکراودا هەبێت، ئێمە کەسانی بەهێزمان هەیە. کاتێک کە ئەم پۆستە هەر وەکوو جاران بۆ کوردەکان مسۆگربێت، بێگومان کاندیدی خۆشیان دەبێت.
چارەسەرکردنی گرفتە سیاسییەکان دەستەبەری گرفتە ئەمنییەکانە
تەسنیم: ئایا عێراق لە ئێستادا بەرەو بەدەستهێنانی پێگەیەکی سەرەکی لە ناوچەکەدا هەنگاو دەنێت؟
هیوادارین کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەک بێت و دەوڵەتێک بێتە سەر کار کە بتوانێت باروودۆخێک بۆ بەشداری ڕاستەقینەی هەموو لایەن و گرووپە سیاسییەکان بڕەخسێنێت، ئەگەر گرفتە سیاسییەکانی عێراق بەرەو چارەسەربوون بڕوات، چاوەڕوان دەکرێت گرفتە ئەمنییەتییەکان و کێشەکانی دیکە بەرەو کەمبوونەوە بڕوات و چارەسەر بکرێت. ئێمە لەوبڕوایەداین کە هەڵبژاردنەکان لەم ڕووەوە چارەنووسسازە. هیوادارین کە هەڵبژاردنەکانی ئێستا باروودۆخێکی نوێی بۆ عێراقی بەدیبێنێت و ئەم وڵاتە هێمنتر بێتەوە.
پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئێران مێژووییە
تەسنیم: هەڕەشەکانی بەڕێز بارزانی دەربارەی جیابوونەوە لە عێراق تا چ ڕادەیەکە؟
لەوبڕوایەدام کە بەڕێز بارزانی هەڵوێستی خۆی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی مێژووییە، کوردستانی عێراق بەشێک لە دەڤەری شارستانییەتی ئێران بووە و هەیە، زمانی ئێمە لەگەڵ زمانی فارسی بنچینەی هاوبەشی هەیە و ئێمە مێژوویەکی هاوبەشمان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، بەم هۆیەوە هیچ کاتێک کردەوەی سیاسیی ئێمە بە شێوەیەک نەبووە کە خەسارەیەک بە ئێران بگەیەنێت، هەموو کاتێک رێبەرانی ئێمە بە تایبەت سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پەیوەندییە زۆر باشەکانی خۆی لەگەڵ ئێران قسەی کردووە و وەسفی ئەم پەوەندییەی کردووە و بەرەو پێشوەوە بە گەشەداری زانیوە.
تەسنیم: هەرێمی سەربەخۆی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ڕێککەوتووە بەڵام لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە، بیرووڕای ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟
لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و دەرهێنانی نەوت، دەبێت بڵێیم کە ئێمە بە تەواوی لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدا هەڵسووکەوتمان کردووە، پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێمە، کردەوە ئابووری و سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا بووە. هەرێمی کوردستان ئێستا ناسراوە و لە ناوچەیەکی هەستیار دایە، بە پێی ئەو هەستیارییانە کە هەیە و توندووتیژییەکانی سنووری، دەوڵەتی کوردستان بە باشی توانیوییەتی ئەم باروودۆخە ئاڵۆزە، هێور و سەقامگیر بکاتەوە. تەواوی کردەوەکانی ئێمە لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدا بووە و هیچ یەک لەوانە لە دەرەوەی ئەم یاسایانەدا نەبووە.
More...
بالیۆزی عێراق له فه‌ڕه‌نسا ئێواره‌خوانێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئیتاڵیا
سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه