سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له هۆتێلى ڕۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ميوانان ئاماده‌ى بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/5/4 له به‌غدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکی حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى، كۆبوووه.
لەکۆبوونەوەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووريی وڵات و گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسیەکان بۆ پشتگیری له حکوومەتى فيدراڵى و جێبەجێکردنى كارنامه‌كه‌ى، خرانه به‌ر باس. هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر کارە لەپێشینەکانی حکوومەت له دابینکردنی پێداویستی و داواکاريی هاووڵاتیيان و خزمه‌تگوزارييه‌كان كه دەبێتە هۆکاری سەقامگیری وگەشەپێدانێکی گشتی له وڵات.
لە کۆبوونەکەدا پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵى و حکوومەتی هەرێمى كوردستان خرانە ڕوو کە چارەسەرێکی ڕيشه‌يى بێت و پاڵپشت بێت بۆ کاری هاوبەش بەپێی دەستوور و له‌پێناو بەرژەوەنديی هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات‌دا.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا کردووە، هیوای سەرکەوتنيشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیرکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا ، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لەم مانگەدا ، شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن .
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له يۆخن فلاسبارت جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتسەر جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و هه‌رێمى كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرالی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییان ، خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە .
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردسات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
Media
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرال لە ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا کرا ، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەک بۆ جارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .
هەروەها جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرایەوە کە لە کارنامەی
حکومەتی فیدراڵ‌دا ئاماژەیان پێدراوە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/5/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. يۆخن فلاسبارس وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرا كه له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دبێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانی لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم ڕووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران.
ڕۆژی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/1
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا
يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوهكانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێرهكانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا دهكهينهوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه پهيوهندارهكانه له هه‌موو ڕوويهكهوه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.
يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/1
سەلام رشدی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، له ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له دکتۆر "له‌تیف ره‌شید" سه‌رۆک کۆماری عێراق و دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری کرد.
دکتۆر "له‌تیف ره‌شید" سه‌رۆک کۆماری عێراق و دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به هاوڕێه‌تی له‌گه‌ڵ شاندێکی پایه‌به‌رز له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، پێکهاتوو له؛ وه‌زیری کاره‌با، وه‌زیری بازرگانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ، کاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی شه‌مه ٣٠ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٣ سه‌ردانی شارای تارانی پێته‌ختی ئێرانیان کرد و له پاڤیۆنی سه‌رۆک کۆماری فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ولاتی ئێران و هه‌روه‌ها "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی ئێرانی و عێراقی به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دیداری کرد و سه‌باره‌ت به باروودۆخی عێراق، په‌یوه‌ندی بازرگانی و تیجاری له نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاوییه‌کان وت‌ووێژیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
- «نازم دەباغ» لەگەڵ «مەحموود نەجەفی عەرەب» سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی تاران دیداری کرد
- نازم دەباغ: بە دووری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رۆكى ئيستۆنيا ده‌كات