حكوومه‌ت چه‌ند بریارێك له‌سه‌ر ڕه‌وشى هه‌نووكه‌ییى كوردستان ده‌دات
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئابى 2014، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا كه تایبه‌ت كرا به بارودۆخى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران؛ پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و به تایبه‌تى تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى شه‌نگال و ئاواره‌كانى ئه‌وێ له خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى و ئاماژه‌ى به‌وه دا له میانى به‌دواداچوونى خۆى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له پارێزگاى دهۆك، به ته‌واوى ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات و ڕه‌وشى ئاواره‌كان كاره‌ساتێكى مرۆیى یه و پێویستى به كۆمه‌ك و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خوشك و برایانى ئێزدی‌دا هاتووه و ئه‌و تاوانانه‌ى ڕۆژانه تیرۆرستانى داعش ده‌رهه‌ق به وان ئه‌نجامى ده‌دات، به هه‌موو پێوه‌رێك جینۆسایده و دواى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال؛ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتبێت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له په‌رله‌مانى عیراق ده‌كات كه ئه‌و كرده‌وانه‌ى داعش دژ به كوردانى ئێزدى وه‌ك جینۆساید بناسرێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما و وڵاتانى ئه‌ورووپاى كرد كه هه‌ر زوو هاتنه ده‌نگ و یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان دا و دووپاتى كرده‌وه ئه‌مه پشتگرییه‌كى ته‌واوه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى جیهاندایه له‌گه‌ڵ تیرۆر، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ده‌بێ هه‌موو جیهان پێكه‌وه بیكات و ئه‌م تیرۆرستانه له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌ربكرێن. سوپاسى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كوردى سووریایشى كرد كه وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆیان په‌نابه‌ر و لێقه‌وماون، له ڕۆژى یه‌كه‌وه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارین بۆ ئاواره‌كانى شه‌نگال.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ڕووى سه‌ربازییه‌وه خه‌ریكه گۆڕانكاریى گه‌وره دروست ده‌بێت و پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن. داواى له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانیش كرد كه ده‌بێ هه‌موو كارێكى پێویست بۆ هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بن. هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى كرد كه له دابینكردنى به‌په‌له‌ى داراییدا هاوكاریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى كرد تا زوو به‌هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچن. له كۆتاییشدا باسى له‌وه كرد كه "ئاسۆ ڕوونه و ئه‌مه‌ى ڕووى دا؛ وا ده‌كات به كه‌موكوڕى و ههڵهكانماندا بچنیهوه و به تایبه‌تى گرنگییه‌كى تایبه‌ت به بوارى به‌رگرى بده‌ین."
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌گه ڕوونى كرده‌وه كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناوخۆ به درێژاییى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعشدا و توانیویانه زیانى زۆریان لێ بده‌ن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نه‌بوونى هێزێكى نیشتمانى و پرۆفیشیناڵى مه‌شقپێكراو له هه‌رێمى كوردستان؛ لایه‌نێكى لاوازى دیارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه پلان بۆ گرتنه‌وه‌ى شوێنه‌كان و ده‌ركردنى تیرۆرستان هه‌یه و خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى و گه‌یشتنى چه‌كیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌پێى پلانێك و به‌پێى پێویستییه‌كان؛ به‌سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕ و پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش بكرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى داواى دابینكردنى بودجه‌ى تایبه‌ت و ئاسانكارى له ڕێنماییه‌كانى خه‌رجكردن كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌رچى زووگهیاندنى خزمه‌تگوزارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ ئاواره‌كان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له پارێزگاى دهۆك ڕه‌وشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى تواناكانى پارێزگا و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و مایه‌ى سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه كه وێڕاى ئه‌و باره ئابوورییه خراپه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، پارێزگاى دهۆك و ده‌زگاكانى ئه‌وێ، زۆر باش و به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك به هاناى ئاواره‌كانه‌وه چوون. دووپاتیشى كرده‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ لایه‌نێكى حكوومى و پێداویستییه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى، به پاره‌ش هاوكاریى حكوومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به هاناى ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پلانداندان پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ڕایگه‌یاند و ڕوونى كرده‌وه كه له ساڵى 2003ه‌وه تا ئێستا سێ قۆناغى په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن كه زیاترینیان له پارێزگاى دهۆكن. ڕوونیشى كرده‌وه له دهۆك زیاتر له 600,000 په‌نابه‌ر و ئاواره هه‌یه كه له وانه 275000 كه‌س پێویستیى به‌په‌له‌یان به شوێنى حه‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه هه‌ڵمه‌تێكى سه‌رژمێركردنى ئاواره‌كانى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌ست پێ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كارت و ناسنامه‌یان بۆ بكرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه و مانه‌وه و پێداویستییه‌كانیان دیار بێت، چونكه به هۆى په‌رته‌وازه‌یى و نیشته‌جێبوونیان له شوێنى جیاجیا و نه‌بوونى كه‌مپ؛ ژماره‌ى دروستى ئاواره‌كان جێگیر نه‌كراوه.
دواى ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه كرد كه تا ئێستا هیچ په‌تایه‌ك له ناو په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا نیه، به‌ڵام مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێ گرنگى به لایه‌نى ته‌ندروستى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه بدرێت. ئه‌وه‌شى گوت: حكوومه‌تى عیراق له پرسى دابینكردنى داوده‌رماندا هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كۆمپانیاكانى ده‌رمانیش له دابینكردنى ده‌رمان به قه‌رز؛ یارمه‌تیى وه‌زاره‌تیان داوه.
به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش دووپاتى كرده‌وه كه په‌له له دابینكردنى شوێنى حه‌وانه بۆ ئاواره‌كان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر خوێنگا و قوتابخانه‌كان كه ئێستا ئاواره‌ى تیادا نیشته‌جێ كراوه بۆ كاتى ده‌ستپێكردنى خوێندن چۆڵ نه‌كرێن؛ ئه‌وا 500000 قوتابى و خوێندكار له خوێندن بێبه‌ش ده‌بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیارى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسه لهناكاوانهى دێنه پێشه‌وه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دروستكردنى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه له‌ناكاوه‌كانى وه‌ك ئێستا له لێقه‌ومان و هاتنى په‌نابه‌ر و ئاواره بۆ هه‌رێم. هه‌روه‌ها سه‌رژمێرییه‌كى ورد ئه‌نجام بدرێت و په‌له‌ى لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ژماره‌ى ته‌واو و ورد و دروستى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و شوێنى مانه‌وه‌یان دیارى بكرێت و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت له‌م پرسه‌دا هاوكاریى حكوومه‌ت بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى لیواى فڕۆكه‌وانى هێزه ئاسمانییه‌كانى عیراق؛ شه‌هید "ماجد عبد السلام سالم التمیمی" كرد كه له ڕووداوى كه‌وتنه‌خواره‌ى هیلیكۆپتهرهكهیدا له كاتى پرۆسه‌ى ڕزگاركردن و گه‌یاندنى هاوكارى بۆ لێقه‌وماوانى چیاى شه‌نگال گیانى له ده‌ست دا و شه‌هید بوو. هه‌روه‌ها بڕیارى دا وه‌ك شه‌هید له هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكرێت و وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ یادى ئه‌و شه‌هیده، له شوێنێكى گشتى له هه‌رێمى كوردستان په‌یكه‌رێكى بۆ بكرێت و پرسه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌یه‌نرێته خانه‌واده‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى حكوومى پێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه و به‌دۆكیوومێنتكردنى به‌ڵگه‌نامه و وێنه و ڤیدیۆ و وه‌رگرتنى وته‌ى شایه‌دحاڵه‌كان و تۆماركردنى داواى یاسایى له دادگه و لایه‌نه دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌دواداچوونى پرسى بهجینۆسایدناسانى كوشتار و تاوانه‌كانى داعش له شه‌نگال و ده‌روبه‌رى، له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بڕیارێكى تایبه‌تى بۆ بێچهككردن و ڕاوهدوونانى تیرۆرستانى داعش ده‌ركردووه و بڕیارى دا به فه‌رمى داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ دابینكردنى پارستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌نگال و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ئه‌وێ كه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و تاوانه‌كانى داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى كرد و هیواى خواست له حكوومه‌تى داهاتوودا كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. كۆبوونه‌كه به خستنه‌ڕووى ڕا و سه‌ره‌نجى وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایى هات.
پەرلەمانی بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا، لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان كرا‌و چۆنیەتی پێشكەش كردنی هاوكاری زیاتر خرایەڕوو.
ئامانج لە سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بوو بەرامبەر ئەو كارەساتەنەی كە لە ئەنجامی كارە تیرۆریستیەكانی ڕێكخراوی داعش ڕوویداوە و پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. لە دیدارەكەدا دووپاتیان كردەوە كە ئەوان هەوڵ دەدەن پەیام و داواكاریەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنن بۆ ئەوەی هاوكاری زیاتر بگەیەننە ئەو ئاوارانەی روویان هەرێمی كوردستان.
لە بەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوانی كرد و سوپاسی كردن بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای ئەوانەوە سوپاسی گەل و حكومەتی بەریتانیای كرد كە ئامادەی خۆیان دەربڕیووە و دەستیان كردووە بە ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان و هیوای خواست كە هاوكاریەكان هەموو ڕوویەك بگرێتەوە و زیاتر بكرێت.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئەوەی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە لە ڕووی مرۆیی و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی كردارەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
فڕانك ڤاڵتەر شتاینمایر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان
بەمەبەستي لەنزيكەوە ئاگاداربوون لەڕەوشي هەنووكەيي هەرێمي كوردستان و پێشووەچوونە سياسي و ئەمنيەكاني عيراق و ناوچەكەو لەچوارچيوەي بايەخداني حكومەتي ئەڵمانيا بە رەوشي هەرێمي كوردستان و پاڵپشتي كردن لە ئەزمووني هەرێمي كوردستان دژي گرووپي تيرۆرستي داعش و بە مەبەستي كۆبوونەوەلەگەڵ بەڕێز مسعود بارزاني سەرۆكي هەرێمي كوردستان و بەرپرساني باڵاي هەرێمي كوردستان، ئەمڕۆ شەممە بەڕێز فڕانك ڤاڵتەر شتاينماير وەزيري دەرەوەي ئەڵمانيا بە ياوەري شاندێكي باڵا گەيشتە هەرێمي كوردستان و لە فڕۆكەخانەي هەولێري نێودەوڵەتي لەلايەن بەڕێزان قوباد تاڵەباني جێگري سەرۆكي حكومەت و د. فوئاد حوسێن سەرۆكي ديواني سەرۆكايەتي هه‌رێمي كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەت و دلشاد بارزاني نوێنەري حكومەتي هەرێم لە ئەڵمانيا پێشوازي لێكرا.
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراستەی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد
رۆژی پێنج شه‌ممه 14-8-2014 به‌ڕێز (فواد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی یه‌كێتیه‌كه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا:
هه‌رێمی كوردستان له ساڵه‌های ڕابووردوودا نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی سه‌قامگیری ودیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بووه له عێراقدا و بووه به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحیه‌كان و خه‌ڵكانی تر.
له‌ساڵی 2006ه‌وه، سه‌دان هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامی توندووتیژی و خوێن ڕشتن له‌ناوچه‌كانی تری عێراق ئاواره بوونه و هه‌رێمی كوردستانیان كردووه به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ژیان بۆ خۆیان.
ئه‌م په‌ناگه سه‌قامگیر و ئارامه ئێستا كه‌وتوه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام. ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه هێڕشێكی به‌ربڵاوی ده‌ست پێكردووه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، و له ئه‌نجامدا زۆربه‌ی یه‌زیدییه‌كان ئاواره بوونه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكووری شاری موسڵ كه هه‌زاران ساڵه نیشتیمانی مه‌سیحییه‌كانه. ئه‌و شه‌ڕه بووه به‌هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س.
حكومه‌تی عێراق رۆڵێكی زۆر سنوورداری هه‌بووه له هاوكاری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ژێر گوشارێكی مرۆیی و ئه‌منی فراوان و ئه‌وه‌ی له توانایدا بووه پێشكه‌شی كردووه بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره و په‌نابه‌ران و له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جیاتی جیهانی ئازاد ودیموكراتخواز له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام شه‌ڕیان كردووه.ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوكاری دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رز ده‌نرخێنین، له هه‌مانكاتدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی زیاترمان پێشكه‌ش بكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێزێكی زۆردا، داوا له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه به‌په‌له كاربكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و ئاوارانه له بارودۆخێكی ناله‌باردا ژیان ده‌گوزه‌رێنن به هۆی كه‌می جێگه‌ی حه‌واندنه‌وه و خواردن و پێداویستی مرۆیی تر. هه‌روه‌ها دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه پێویستمان به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه بۆ رزگاركردنی ژیانی هه‌زاران كه‌س. داواكارین كه‌وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌كی پێویست بداته پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل و ئاواره‌كان.
هێزه كوردییه‌كان شه‌ڕێكی ناهاوسه‌نگ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گروپێكی تیرۆریستی ریكخراوی پڕ چه‌ك به چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو.
گومان له‌وه‌دا نیه كه په‌له‌كردن له دابین كردنی چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو بۆ پێشمه‌رگه هاوسه‌نگی ده‌گۆڕێت له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه.
هیوادارین كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر داواكانمان به شێوه‌یه‌كی په‌له و پۆزه‌تیف.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
فواد حسێن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پێنج شه‌ممه 14/8/2014
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیری و هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی كوردستان بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ـی 8ـی 2014 ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیری خۆی و گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای بۆ گەلی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و هاوسۆزیی خۆیشی بۆ ئەو ئاوارانە دەربڕی كە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئامادەیی حكوومەتی ئەڵمانیاشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیشاندا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕاوێژكار و حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد بۆ ئەو هاوسۆزییەی بۆ گەلی كوردستانیان هەیە و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها ڕاوێژكاری ئەڵمانی لە بارودۆخی ئاوارەكان ئاگادار كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە جێگەی شانازییە گەلی كوردستان لەجیاتی جیهانی ئازاد بووەتە سەری ڕمی جەنگ لەدژی تیرۆریستانی داعش و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە هیمەتی گەل و پێشمەرگەی كوردستان و یارمەتیی گەلانی دۆستی كوردستان تیرۆریستان شكست دەهێنن و ئەو خەڵكەی ئاوارەیش بوونە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
لەكۆتایی پەیوەندییەكەدا هەردوولا بڕیاریاندا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان لە پەیوەندییدابن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەكات
ئەمڕۆ شەممە 16ـی 8ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە فرانك واڵتێر شتانمایێر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەرپرسە سیاسی و حكوومییە باڵاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئەو و شاندە یاوەرەكەی كراوە و دەستخۆشی لە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم كرد بۆ حەواندنەوەی پەنابەران و هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستانیشی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بەرز نرخاند. سەبارەت بە دۆخی سەربازی و سیاسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك نامانەوێ گەلی كوردستان بە تەنیا جێبهێڵین و نیگەرانیی خۆیشی لە ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی پارێزگای موسڵ بۆ هەرێمی كوردستان نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ناردنی هاریكاریی مرۆیی بۆ ئاوارەكان دەست پێكردووە و ڕایگەیاند پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر دروستكردنی ژێرخانێك بۆ ژیانی ئاوارەكان هاوكاری یەكتر بیت. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەیشی ڕاگەیاند كە بۆ یارمەتیدانی گەلی كوردستان هەتا دوا سنوور دەڕۆین.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری كرد و ڕایگەیاند ئەو سەردان و پشتگیریی وڵاتی ئەڵمانیا و دۆستانمان بۆ ئێمە پشتگەرمییەكی گەورەیە و پاڵپشتیكردنی وڵاتانی دۆستیشمان لەبەر پابەندبوونی گەلی كوردستانە بە بەهاكانی دیموكراسی و ئازادی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان. سەرۆك بارزانی لەم دیدارەدا جەختی لەوە كردەوە گەلی كوردستان پابەندی ئەو بەهایانە دەمێنێتەوە و بە ئازادی و سەربەستی دەژییت. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاند ئەو كارەساتەی بەسەر كوردانی ئێزیدی و خوشك و برا مەسیحییەكان هاتووە كارەساتێكە بەسەر هەموو گەلی كوردستاندا هاتووە و تێیدا هاوبەشین و ئێمە هەموومان بە یەكڕیزی سەربەرزانە لەم جەنگەدا دەردەچین.
لەدوای ئەم كۆبوونەوەیە پڕێسكۆنفڕانسێك بۆ سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ساز كرا و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن شی كردەوە.
دکتۆر "جگەرخوێن" بۆ دیپلۆماسی ئێرانی: سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند تا دوایین هەناسە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین
دکتۆر "جگەرخوێن" لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند تا دوایین هەناسە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین و بە پێی ئەم فەرمانە ئێستاکە ستراتێژی چەکداریی هێزی پێشمەرگە لە داکۆکیکردن بەرەو هێرشبردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
دکتۆر "جگەرخوێن" (محەمەد سەدیق ئەحمەد) جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "دیپلۆماسی ئێرانی" سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی هەرێمی کوردستان و عێراق و باروودۆخی پێشمەرگەکانی کوردستان گوتی: لە ئێستادا باروودۆخی جەنگ نیشاندەدات کە پتەوی و بەهێزی ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پێشمەرگەی تێدا نیشتەجێیە بە پڕچەککردنی ئەوان بە چەکە قورسەکان، لە بەرزتربوونی ئاستی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکانی داعێشدایە. ئیرادە و توانای هێزەکانی پێشمەرگە بۆ داکۆکیکردن لە مافی کوردستان و خەڵکی کورد، زۆر بەهێزە و ئەم هێزانە ئەزموونی زۆریان لە جەنگە کلاسیکەکان و بە تایبەت شەڕە پارتیزانییەکاندا هەیە، بەڵام پانتایی بەربڵاوی جوگرافی زیاتر لە 1050 کیلۆمەتری بەڕەکانی جەنگ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشبەرە ئینتحارییە تیرۆریستییەکان باروودۆخی تایبەتی پێویستە کە خۆشبەختانە پێشمەرگەکان لەم ماوە کورتەدا تا ڕادەیەکی زۆر ئەو تواناییەیان بەدەستهێناوە.
گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە دەبێت ئەو هەواڵەتان پێبدەم کە لە ڕۆژانی ڕابروودا پێشمەرگەکان توانییان باشترین گورزی مومکین لە داعێش بدەن و ژمارەیەکی بەرچاویان لێبکوژن کە لە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەی ڕابردوودا جێگای سەرنجە.
دکتۆر "جگەرخوێن" سەبارەت بە ڕۆحییە و جۆری خۆڕاگریی کوردەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی داعێشدا گوتی: جەنابی سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند کە تا دوایین هەناسە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین و بە هێزەکانی پێشمەرگە فەرمانی داوە کە بە تەواوی توانایانەوە لە بەرانبەر هێرشەکانی تیرۆریستان و دوژمنانی خاک و خەڵکی کوردستان بوەستن. ئێمە شایەدی ئەوەین کە هەموو هێزە کوردییەکان لە پارت و حیزبە سیاسییەکان چ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا یارمەتی خەڵکی دەدەن و هاتوون بە هانای لێقەومانەوە و لە بەرانبەر دوژمنێکی تیرۆریست بە ناوی داعێش یەکپارچەبوون.
گوتیشی: بە پێی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی و دوای بانگهێشت کردن لە هێزە خۆبەخشەکانی خەڵکی و هێزە جەنگییەکانی دیکە و سەقامگیری هێزە پشتیوانییەکان لە بەرەکانی چەند لایەی خۆڕاگر و بەهێزکردنیاندا، بە فەرمانی بەڕێزیان ئێستاکە ستراتێژی چەکداریی ئەم هێزانە لە داکۆکیکردن بەرەو هێرشبردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەمووان لە چاوەڕوانی فەرمانی کۆتاییدان بۆ هێرش بردنی سەرتاسەری بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان. بەڵام بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئەم هێرشە تەنیا لە لایەن پێشمەرگەکانە دەکرێت یا بە شێوەی هاوکات سوپای عێراقیش دەست بەم هەنگاوە هەماهەنگ و ڕێکووپێکە دەکات.
جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران سەبارەت بە هێرشەکانی ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان گوتی: بەختەوەرانە ئەم هێرشانە توانیوییەتی گورژی بەرچاو بەم تیرۆریستانە بگەیەنێت و ئێمە هیوادارین کە بەردەوام بێت و ڕەوتەکە بە شێوەیەک بێت کە چاوەڕوان دەکرێت و بە زووترین کات تەواوی ئەم شارانە و ناوچە بەربڵاوەکانی دیکە بە شێوەیەکی تەواو لە تیرۆریستانی داعێش خاوێن بکرێتەوە.
دکتۆر "جگەرخوێن" سەبارەت بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان هەر چەندە لە لایەنی هێزەکانی خەڵکیی و چەکداریی و سیاسییەوە بەتوانایە بەڵام لە لایەنی ئابوورییەوە باروودۆخێکی دژواری تێپەڕ کردووە و ئێستاکەش زیاتر لە یەک میلیۆن پەنابەر و ئاوارەی جەنگی تیرۆریزم ڕوویتێکردووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوڵەتیی عێراق لەم کاتەی ئێستادا لە لایەنی گشتییەوە دەوڵەتێکی لاوازە، بێ شک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەکی زۆر لە بەرانبەر تیرۆریزمی کوێر و نوێی بە ناوی داعێشدا ئێمە زۆر تەنیا ماوینەتەوە. شەڕی ئێمە شەڕ لەگەڵ پاراستن لە بایەخە بەرزە مرۆڤایەتیی و ئەخلاقیی و مرۆدۆستانەکانە. بەڵام بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم دیاردە قێزەونە دژە مرۆڤایەتییە پێویستە کە هەموو هێزە پێشکەوتووە، ئاشتیخواز و دادپەروەرەکان یەکگرتوو بن و یارمەتیمان بدەن.
ئەوەیشی خستەڕوو: لەم باروودۆخە تایبەتەدا و قەیرانی تیرۆریزمی کوێری داعێش، هەموو هێزە خەباتکارە کوردییەکان بە شێوەی یەکپارچە و هەڤاڵان و هاوپەیمانانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان یارمەتیی بەرچاویان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز "هووشیار زێباری" و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێز "فوئاد حوسێن" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی ئەم یارمەتیانەیان کرد و بە تایبەت یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی عێراق و کوردستانەوە رێزی لێ‌نرا. هەڵبەت کۆمەڵەی خاچی سووری ئێرانیش یارمەتیی خواردەمەنیی و دەواو و دەرمانی بەرچاوی پێشکەش بە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەداخەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران‌دا ڕەنگدانەوەی نەدایەوە و دەبێت جەخت بکەمەوە کە بەختەوەرانە پەیوەندیی نێوان دوو لایەن لە باشترین ئاستی خۆیدایە.
دکتۆر "جگەرخوێن" هەروەها سەبارەت بە وتەکانی ئاغای "عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆککۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکاندا گوتی: زۆر خۆشحاڵم کە بەڕێزیان بە نوێنەرایەتیی لە دەوڵەتیی ئێران بەم شێوەیە لە بەرانبەر ئەو کارەساتانەی کە بەسەر کوردەکاندا هاتووە و ئەو مەترسییەی کە لە پێشدایە بیروڕای دەربڕی و هەڵوێستی ئێرانی ڕاگەیاند و ئەم پشتیوانییە بۆتە مایەی دڵگەرمی و خۆشحاڵی ئێمە.
جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران سەبارەت بە باروودۆخی ئاوارەکانی کورادی ئیزەدی لە چیاکانی شنگاڵ گوتی: بەشی یەگجار دڵتەزێنی ڕووداوە تاڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوەیە کە بە دەیان هەزار کەس لە هاونیشتمانیانی کوردی ئیزەدیمان لە باروودۆخێکی زۆر دژوار بۆ پاراستن لە گیانی خۆیان ڕوویان لە چیاکانی شنگاڵ کرد و بەداخەوە بووە هۆی کارەساتێکی مرۆڤانەیی کە ڕەنگدانەوەی جیهانی بەدواوە بوو، کردەوە بەربڵاوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: دەرکردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵە خێراکانی هەندێک لە هەڤاڵان و هاوپەیمانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێمەی بەدواوە بوو.
دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: بەداخەوە زۆریەک لە منداڵان و بەساڵاچووان و ئافرەتان بە لەبەرچاوگرتنی گەرما پڕووکێنەری هاوین بە هۆی تینوێتی و برسێتییەوە گیاتی خۆیان بەختکرد. بەڵام تا ئێستا بەشێکیی زۆر لەم ئاوارانە بەرەو ناوچە هێمنەکان گواستراونەتەوە و لە ڕێگای ئاسمانەوە لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکا و سوپای عێراقەوە یارمەتیان ئاراستە کراوە و ئێستاکە ئەم جۆرە هاوکارییە ڕوو لە زیادبوونە، هەڵبەت دەبێت ئاماژە بەم خاڵە بکەم کە لە ڕۆژی یەکەمەوە نزیکەی هەزار پێشمەرگە بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ ئەم ئاوارانە لە چیاکانی شنگاڵ بۆ نەهێشتی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر خەڵکی بێ‌تاوان سەقامگیر کرابوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌روه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان . فوادحسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێـتی ئه‌وروپا كرد كه بریاره رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 15/8/2014 له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ببه‌سترێت.
فواد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌و نامه فه‌رمیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خراوه‌ته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای هاوكاری سهربازیكراوه بۆ مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له خاكی هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش ، هه‌روه‌ها گه‌راندنه‌وه‌ی هێمنی و چه‌سپاندنی ته‌ناهی بۆ هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنهكانیتر .
سه‌رۆكی دیوان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه داوایهكیتر كه له‌رێگه‌ی ئه‌و نامه فه‌رمییه ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خراوه‌ته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كه ، به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان داوایان له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی پێویست بۆ لێقه‌وماوان و ئاواره‌كان كه‌ئێستاكه له‌دۆخێكی زۆر دژواری مرۆیی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و رۆژانه‌ش ژماره‌یان له‌زیادبووندایه به‌تایبه‌تی كوردانی ئێزیدی له ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری و ئاواره‌كانی مه‌سیحی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هاوڵاتیانی شه‌به‌ك و به‌شێك له‌دانیشتوانی پارێزگای موصل.
سه‌رۆكی دیوان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیانكردووه به‌ناردنی هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوه‌روان ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی بریار له‌سه‌ر ناردنی كۆمهگی زیاتر بدرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وەزیری دەرەوەی نەمسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات
لە درێژەی ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ سەرۆك بارزانی لەشەڕی دژی تیرۆر ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 8ـی 2014 سێباستیان كۆرس وەزیری دەرەوەی نەمسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی نەمسا نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی بەرانبەر دۆخی نالەباری ئاوارەكانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان نیشاندا و ئیدانەی ئەو تیرۆر و تۆقاندنەی كرد كە لە لایەن تیرۆریستان دەرهەق بە خەڵكی كوردستان و پێكهاتەكانی لەئارادایە. وەزیری دەرەوەی نەمسا پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان دووپات كردەوە و ڕایگەیاند كە ڕۆژی هەینی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپایە و ویستویەتی بەر لە بەشداریكردنی كۆبوونەوەكە لەڕێی پەیوەندیكردن بە سەرۆك بارزانی ئاگاداری بارودۆخی كوردستان بێت بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لەسەر چۆنییەتی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی كوردستان ڕێكبكەون.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی مێژوویی وڵاتی نەمسای كرد لە هاوكاری و دۆستایەتیی گەلی كوردستان و ڕایگەیاند بۆ كوردستان جێگەی شانازییە كە بە نوێنەرایەتیی جیهانی ئازاد شەڕ لە دژی تیرۆر دەكات و پێشوازیشی لە هەر جۆرە پشتیوانی و هاوكاریی سەربازی و مرۆیی كە وڵاتی نەمسا پێشكەشی گەلی كوردستانی بكات و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە دا و ڕایگەیاند كە پشتئەستوورین بە ئیرادەی پێشمەرگە و هیمەتی گەلی كوردستان كە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان و پەنابەر و ئاوارەكان دەپارێزین و لە شەڕی دژی تیرۆریستان سەردەكەوین.
سەبارەت بە ئاوارەكانیش سەرۆك بارزانی ئەوەی بە وەزیری دەرەوەی نەمسا ڕاگەیاند كە ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەیان دەیكەین بەڵام ڕێژەی ئاوارەكان یەكجار زۆرە و لە سەرووی تواناكانی هەرێمی كوردستانە و پێویستە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە خێرایی بە هانای ئاوارەكان بێت.
پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی كوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
لەبەرانبەر هێرشی دڕندانەی تیرۆریستان‌دا كوردستان ئازایانە بەرگری لەخۆی دەكات و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆستیش پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی كوردستان ڕاگەیاندووە و پشت بەخوای مەزن و ئیرادەی ئێوە و هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان تووشی شكست دەبن و تۆڵەی شەهیدان و ئاوارەكان و كارەساتی شنگالیان لێ دەكەینەوە. جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بكەم كە ڕێگەیان بۆ ڕزگاركردنی خوشك و برا ئێزیدییەكان لە چیای شنگال كردووەتەوە و ژمارەیەكی زۆریان لەو ئازیزانە ڕزگار كردووە. هەروەها بەپێویستی دەزانم زۆر سپاسی ئەمەریكا و وڵاتانی دۆستی گەلەكەمان بكەم كە زۆر یارمەتیان دا بۆ ڕزگاركردنیان.
لە دوای ڕووداوەكانی شنگال و ئەو كارەساتەی بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانماندا هات، ئەو بەرپرسە ئەمنی و سەربازی و حزبیانەی ئەركی پاراستنی دەڤەری شنگالیان لەئەستۆ بوو لەسەر كارەكانیان لادران و لیژنەیەكی لێكۆلینەوەیش بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێك هاتووە و لیژنەكە بڕیار لەسەر سزادانی ئەو بەرپرسانە دەدات كە لە پاراستنی خەڵك و پێشمەرگە، كەمتەرخەم بوونە.
ئەوەی لە شنگال ڕوویدا تەنیا بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكاندا نەهاتووە بەڵكو زامێكە هەموومان ئازار دەدات. ئەو بەرپرسانە دەبوایە گیانی خۆیان فیدا كردبا و شنگال بەجێنەهێڵن، هەر وەك بەڵێنیان بە من دابوو، دەبوایە لەگەڵ ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە شێرانە مانەوە و بەرگرییان كرد، بمێننەوە. پشت بەخوای گەورە ناهێڵین دوژمنان بە مەرامەكانیان بگەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14ـی 8ـی 2014
More...
بۆ تاوتوێ كردنی رەوشی هەنووكەیی، باڵیۆزی سوید سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری قەداسەتی پاپای ڤاتیكان دەكات
بالیۆزى کەنەدا دووپاتیدەکاتەوە هەرێمى کوردستان لەجیاتى هەموومان دژى تیرۆر‌و تیرۆرزم وەستاوەتەوە
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه