Print this page

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بارودۆخی بەرەكانی شەڕیان تاوتوێ كرد

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 11ـی 2015 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە دەڤەری شنگال و بایەخی ئەو سەركەوتنانە و كاریگەریەكانی لەسەر شكست و لەناوبردنی داعش بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق شی كردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد و دەستخۆشیشی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال.

Read کد خبر: 1676