ڕۆژی چوارشه‌مه 23/12/2015 لە سەلاحەدین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌ڵێن عه‌بدوڵا، به‌همه‌ن حسێن و سه‌عد خالید ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵ و خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بیروڕا له‌باره‌ی كێشه و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان ئالوگۆڕ كرا و جه‌ختیش له‌سەر كاركردن بۆ به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سوپاسی خه‌بات و هه‌ڵوێست و هه‌وڵدانی سه‌رۆك بارزانیان كرد بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستان و سه‌رخستنی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.