Print this page

لە ئەبووزەبی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پادشای ئەردەن كۆبوونەوە

 لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و لە میرنشینی ئەبوزەبیدا، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ‌ لەگەڵ چەندین سەرۆك و پادشای وڵاتان و كەسایەتیی ناوداری جیهانی ئامادەی بینینی چالاكی پێشبڕكێی فۆرمەلا 1 بوو.

 لە پەراوێزی ئەو چالاكیە نێودەوڵەتییەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووەم پادشای شانشینی ئەردەنى هاشمی كۆبۆیەوە. لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن كرا و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە كرا و بیروبۆچوون لەبارەی ئاڵۆزی و پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

لە تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارەی سەرۆك بارزانی و شا عەبدوڵلای دووەمدا جەخت لەسەر پێوستیی پێشخستنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوولا كرایەوە. شایانی گوتنە كە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێكی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە هەر یەك لە بەڕێزان د. فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كەنداوی كرد.

 

Read کد خبر: 218