Print this page

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، كونسوڵگەری توركیا یادی 90 ساڵەی كۆماری گێڕا

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی هۆتێلی رۆتانا لەهەولێر كونسوڵگەری توركیا لەهەولێر نەوەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیای گێڕا.

 لەڕێوڕەسمەكەدا كە د.فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەوەزیرانی حكومەت ونوێنەرانی حزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئامادەی بوون، محەمەد عاكف كونسوڵی توركیا لە هەولێر لە پەیڤێكدا وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆكی حكومەت ومیوانان دووپاتیكردەوە پیوەندی نێوان كوردستان وتوركیا رۆژانە بەرەو پێش دەچێت بەبەڵگەی پێشوازیكردنی وڵاتەكەی لە نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی پێنجشەمەی دادێ.

عاكف رایگەیاند وڵاتەكەی بەچاوی بایەخەوە دەڕەانێتە هەرێمی كوردستان وبەدەروازەیەك بۆ عیراق ورۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دادەنێت وتوركیاش دەروازەیەكی گرنگی كوردستانە بۆ جیهان.

دووپاتیشیكردەوە ئەمڕۆ زیاتر لە 1300 كۆمپانیای توركی لە كوردستاندا لەبواری جیاجیادا كاردەكەن ونیشانیدا كونسوڵخانەكەیان بەردەوام بەڕەوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كراوەیە.

شیاوی باسە كۆماری توركیا لە ساڵی 1923 لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتورك دامەزرا.

 

 

Read کد خبر: 227