Print this page

كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد لە فەڕەنسا دەستی بە كارەكانی كرد

 فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد كە بە هەماهەنكی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا  لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ریكخرابوو. 

 كونفرانسەكە دابەشكرابووە سەر چەند پانێڵێك بو گفتوگوكردن دەربارەی برسی كوردو پێگەی كورد سەنتەری كرتووە لە روژهەلاتی ناوەراست. رۆلی  كورد لە عیراق و هەروەها پرۆسەی بەیوەندیەكانی نێوان كوردستان و توركیا و تەنگژەكان  لەوڵاتی سوریا هەروەها پانێڵی تر هەبوو دەربارەی كاریگەریەكانی كورد لەسەر ئاستی  هەرێمیی و جیهانی گفتوگۆی تیرَوتەسەلی لەسەر كرا. 

فلاح مستەفا وتارێكی تێروتەسەلی لەبارەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسی و هەروەها سیاسەتی كرانەوەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە كۆمەڵگای نێودەوەڵەتی پێشكەشكرد.

 

هەروەها بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە خۆشحاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی سەبارەت بە دەستكەوتەكانی هەرێم و داوای پشتگیری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد لە دۆزی رەوای كورد.

شایەنی باسە لەم كونفرانسەدا شارەزا و پڕۆفیسۆر  لە بواری  سیاسەتی كورد و روژهەلاتی ناوەراست هەروەها شارەزیان لە سیاسەتی وڵاتانی ئیران و توركیا سوریا تیایدا ئامادەبوون. هەر لەم كۆنفڕانسەدا لە پانێڵێكی تایبەتدا بێرنارد كۆشنێر دۆستی گەلی كورد و  وەزیری پێشوی دەرەوەی فەڕەنسا تیشكی خستە سەر بەهێزی داینامیكی كورد و  رۆڵی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و بەرەوپێشچوونی هەرێم لە رووی ئابووری و ئاسایش و پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 245