هەرێمی کوردستان
هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بەڕێز خاتوو ’’لیلیانە پلاومن’’ وەزیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵەندی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری هۆڵه‌ندی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆی بۆ كه‌مپه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ڕه‌وش و گوزه‌رانیان بێت، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كورددستان كرد بۆ داڵده‌دان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندی وه‌ك چۆن پێشتریش هاوكاری كردووه، له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره‌كان و سه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانیان به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی له توانایاندا بووه پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی ئاواره‌كان و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه زۆر له تواناكانی حكوومه‌ت گه‌وره‌تره، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئاواره‌كانه‌وه بچن و له‌م كه‌یسه‌دا هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندیشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی و داوای كرد هه‌م له ڕووی مرۆییه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و، هه‌م له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه، كه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق كرد و جه‌ختیان له گرنگیی دروستبوونی حكوومه‌تێك له به‌غدا كرده‌وه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و به‌شداری له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڕێز وه‌زیری هۆڵه‌ندیش ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێست و ستراتیژه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد كه ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی باشتری ئاواره و په‌نابه‌ران.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شاندێكی به‌رزی ئه‌مه‌ریكی كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له به‌ڕێزان جه‌نه‌رال جۆن ئاڵن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، برێت ماكگۆرك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عیراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دوایین بارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت كه ڕوویان تێكردووه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆل كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووباره خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه نیشان دا و سڵاو و ڕێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یاندن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئالان هینینگ و گه‌لی به‌ریتانیا ده‌كات
كاتێك خۆبەخشێك كارەكەی، خێزانەكەى و خۆشەویستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو وڵاتێكی دوور كۆچ دەكات، تاكوو هاوكاریی خەڵكی ئاواره و بریندار بكات، ئێمە هەمووان دەستخۆشی لێدەكەین، هەر ئەمەش بوو هاووڵاتیی به‌ریتانی ئالان هینینگ ئه‌نجامی دا.
نێچیرڤان بارزانى: دواى جه‌ژن وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز د. سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى عیراق پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش كرد، ئینجا سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ داڵده‌دانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه ئاگادارى قورسى و سه‌ختیى بارودۆخه‌كه و ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌و ژماره زۆره‌یه‌ى ئاواره‌كانن.
له دیداره‌كه‌دا باس له قه‌یرانى داراییى هه‌رێمى كوردستان و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم كرا كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه حكوومه‌تى عیراق بڕیویه‌تى و به‌رێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق دووپاتى كرده‌وه بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك و كارمه‌ندانى حكوومه‌ت، شتێك نیه بكرێته پرسێكى سیاسى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنانیان، سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن و ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێت و وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینن. جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له عیراق ڕوو ده‌دات، ڕووبه‌ڕووى هه‌موو عیراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و هه‌موو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه نه به‌غدا و نه هه‌ولێریش به ته‌نیا ناتوانن ڕووبه‌ڕووى كێشه‌كان ببنه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه ده‌ركه‌وتنى داعش كه هیچ ئایین و مه‌زهه‌بێكى نیه و دوژمنى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عیراقه، پرسێكى سه‌ربازى نیه، به‌ڵكوو پرسیكى سیاسییه و ده‌ركه‌وته و ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌یه كه له عیراقدا په‌یره‌و كراون، ئه‌گینا هیچ كام له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق به هه‌بوونى داعش له وڵاته‌كه‌یان خۆشحاڵ نین و هه‌مووان لێى زه‌ره‌مه‌ندن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌ردانه‌كانى به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى كرد كه دوو جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ڕه‌وشى ئاواره‌كان كردووه، دووپاتیشى كرده‌وه له پرسى ئاواره‌كاندا حكوومه‌تى عیراق ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات، جددیتر بێته ناو پرسه‌كه‌وه، لێى تێبگات و به‌رپرسیار‌یه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات، نه‌ك وه‌كوو وڵاتێكى كۆمه‌كبه‌خش مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكوو چیمان پێ بكرێت، ده‌بێ پێكه‌وه بیكه‌ین.
ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له حكوومه‌تى به‌ڕێز د. عه‌بادیدا ده‌كات و دواى جه‌ژن وه‌زیره كورده‌كان ده‌چنه به‌غدا و ده‌ست به‌كار ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پشتگیرییه‌ك بۆ حكوومه‌تى تازه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به‌بیریشى هێنایه‌وه كه ئه‌زموونه‌كانى ڕابردووى عیراق سه‌لماندوویانه "مامه‌ڵه‌كردن به لۆژیكى به‌هێز و به‌هێز" شتێكى ڕاست نیه و هه‌میشه شكستى خواردووه، بۆیه ئیتر حكوومه‌تى عیراق نابێ له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى عیراق بكات. ڕاشیگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خۆى ئاماده‌یه سه‌ردانى به‌غدا بكات، یان له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز د. عه‌بادى بكه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌رێكى وا كه جارێكى دیكه له عیراقدا هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به بڕیارێكى تاكه‌كه‌سى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ببڕێت.
ئه‌ڵمانیا له هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز د. گێرد مویله‌ر وه‌زیرى هه‌ماهه‌نگیى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانى كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیرى ئه‌ڵمانى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و سوپاس و پێزانینى ئه‌ڵمانیاى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هاوكاریى ئاواره‌كانیان كردووه و داڵده‌یان داون. هه‌روه‌ها به‌رخودان و به‌رگریى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به قاره‌مانانه و مایه‌ى ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه ئه‌ڵمانیا كه پێشتریش هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، له‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاش هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. باسیشى له دیدارى خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكى قوربانیى ده‌ستى داعش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ى داعش وه‌ك جینۆساید له جیهاندا بناسرێن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییانه‌ى پێشكه‌شیان كردوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دیكه؛ شوێنى خۆیان گرتووه و به‌و هۆیه‌وه ئێستا هاوسه‌نگیى سه‌ربازى گۆڕاوه و ده‌سپێشخه‌رى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و به‌ئامانگرتنى پێكهاته ئایینییه‌كانى وه‌ك مه‌سیحى و ئێزدى له هه‌رێمى كوردستان و ڕوونى كرده‌وه كه به‌م هۆیه‌وه به داخه‌وه بێبڕوایى له‌ناو ئه‌و پێكهاته‌كانه‌دا دروست بووه و زۆریان ده‌یانه‌وێت زێد و خاكى خۆیان جێ بهێڵن، بۆیه ده‌بێ یه‌كه‌م جار شوێنه‌كانیان ئازاد بكرێنه‌وه و دواتر بپارێزرێن. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه باش ده‌بێت كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى ئاواره‌كان و به‌سه‌رهاتیان و هاوكاریكردنیان ببه‌سترێت. دووباره سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ئه‌ڵمانى كرد.
هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له ئیستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى پێكهاتنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عیراق و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش و، باس له گرنگیى دروستبوونى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێدان و نه‌هێشتنى تیرۆرستان و پشتگیریى جیهان بۆ پێشمه‌رگه له جه‌نگى دژى تیرۆردا كرا.
ڕه‌وشى مرۆیى و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و به‌هاناوه‌چوونیان له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێویستیى ئاوڕدانه‌وه‌ى زیاترى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه و، وێڕاى سوپاسكردنى توركیا بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه توركیا له ڕووى مرۆییه‌وه هاوكاریى زیاترى ئاواره‌كان بكات.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌یان خسته به‌ر باس و، داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانى و سیاسییه‌كان و، به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى بوارى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا ته‌واوى ئاماده‌ییان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
له لایه‌كى دیكه‌وه شاندى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆش له چه‌ندین پانێلى جیاجیا و له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارییان له چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ یه‌كشه‌ممه 28ى ئه‌یلوولى 2014، به داوه‌تێكى فه‌رمیى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان بۆ به‌شداریكردن له كار و چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركیاى كرد و دوێنێ دواى به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئیستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان به‌ڕێز پرۆفیسۆر "كلاوس شواب" كۆبووه‌وه. هه‌روه‌ها دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جیهان كه به‌شدارییان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركیا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تایبه‌تدا كرد.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه