هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2023/11/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژی ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقيدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييهكان له ته‌واوى عيراق كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى خرايه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-3/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، سه‌ردانى پاريس ده‌كات.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆژى هه‌ينى 2023/11/3 له كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه. هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-france/
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی نوێی چین كرد
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2023/10/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ بەڕێز لیۆ جیۆن كونسولی گشتیی نوێی كۆماری چینی میللی، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێ‌كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.
هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە. هەر لەمبارەیەوە بەڕێز كونسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داهاتوویان كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كونسولخانەیان لە هەولێر.
تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-krg-president-barzani-received-the-new-chinese-consul-general/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له مافی پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه 2023/10/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا ده‌باره‌ى دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌وه به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف پوخته‌يه‌كى دەربارەی چه‌ند لايه‌نێكى په‌يوه‌نديدار به دۆخى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينییهكان و ئاماده‌يى و ڕۆڵيان له ژيانى سياسى و كارگێڕيى وڵات‌دا، خسته ڕوو.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به پێويستيى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يی، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانهيهكى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى دەمێنێته‌وه و به هه‌موو شێوەيهك پارێزگارى له مۆزاييكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-stresses-the-rights-of-communities/
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیا ده‌كات
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29/10/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیادا كرد كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیاوه له هه‌ولێر ڕێكخرا بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز نوێنه‌ری سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان و میوانان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attends-the-turkish-national-day-celebrations-in-erbil/
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ى حەمدانییە بەسەرده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2023/9/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ى ئيمێرجێنسى له هه‌ولێر، بريندارانى ڕووداوى ئاگركره‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردووى حه‌مدانييه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزيكه‌وه له دۆخى ته‌ندروستييانى پرسى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌موو پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووانى روداوه‌كه دووپات كرده‌وه و سوپاس و پێزانينى بۆ كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه خزمه‌ت و يارمه‌تى پێشكه‌ش به برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش، به‌ڕێزيان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا گوتى:
“پێش هەموو شتێک دەمەوێ سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەم خەڵکە بکەین. کارەساتێکی گەورە بوو، کارەساتیکی مرۆیيی گەورە بوو. دەمەوێ دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەریمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بکەم کە بە ڕاستی هەر لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە و لە یەکەم کاتژمێری ڕووداوەکەدا، ئەمبۆلانسیان نارد. دەمەوێ پڕ بە دڵ سوپاس و دەستخۆشی له کارمەندانی تەندروستی بکەم. ئەوەی لێرە بینیم، ئەو چاودێرییەی بۆ نەخۆشەکان دەیکەن، بە ڕاستی جێی شانازییە، جێی شانازییە بۆ هەموو خەڵکی هەریمی کوردستان.
ئەمە کارەساتیکی گەورەی مرۆیيیە، ئێمە دەبێ هەموومان لەگەڵ ئەو خوشک و برایانە بوەستین، بەڵکوو خوای گەورە ئارامییان پێ ببەخشێت. هەر لەم چوارچیوەیەدا ئەمڕۆ من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش قسەمان کردووە. جەنابیان زۆر په‌رۆشه و دەستبەجێ وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی ناردووەتە مووسڵ و دێنە ئێرەش. ئێمە داوامان لێ کردوون کە بە ڕاستی لێکۆڵینەوەیەکی جددی لەم ڕووداوە بکرێت و دەبێ قوربانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە. جەنابی سەرۆک وزەیران لە بەغدا بە سوپاسەوە، بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە و بەڵینی داوە لە ئەنجومەنی وەزیران باسی بکات و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ئازارەکانی ئەم خەڵکە کەم ببێتەوە. هيوادارم خوای گەورە ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. بە ڕاستی کارەساتێکی زۆر گەورەیە و هەموومان نزا دەکەین کە نەخۆشەکان بە زووترین کات چاک ببنەوە.
ئەوەی لە کاديری تەندروستیی ئەم نەخۆشخانەیە، نەخۆشخانەی ئیمرجێنسیم بیست، دەڵین ئێمە دەتوانین لێرە چارەسەری هەموویان بکەین. دیسانەوە دەڵێم، سوپاسێکی گەرمی ئەو کارمەندانە دەکەم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئەو کارە مرۆییيەی ئەم ستافە ئه‌مڕۆ لێرە بینیم ئەنجامیان داوە. دیسانەوە سوپاسی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەریمی کوردستان، به‌ڕێزان وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر دەکەم کە بە پەرۆشەوە هاتوون.
لێرەوە دەمەوێ بڵێم، هەر شتێک کە پێویست بێت بۆ ئەوانە، ئێمە لە خزمەتدا دەبین و بۆیان دەکەین. ئەوانە ئازیزی ئێمەن و ئەو ئازار و کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە وا حیسابی دەکەین هی خۆمانە، هی هەرێمی کوردستانە و هی خەڵکی هەرێمە. هەموومان بە دڵ و بە گیان لەگەڵیانین، لەم ئازارەی کە ئەمڕۆ ئەوان تووشی بوون، هەموومان لەگەڵیان دەمێنینەوە، خوا ئارامی و هێزی بەرگەگرتنیان بداتێ.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-suffered-the-injuries-of-hamdaniya/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه