هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 8/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/august/سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-سەرۆکی-ئیمارات-کۆدەبێتەوە/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ماڵئاوايى له كونسولى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/8/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه وه‌ك كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئه‌ركه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنيدا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه، بووه‌ته هێزێكى گه‌وره بۆ كوردستان
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/8/5، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى کۆمەڵگە و کاتێدراڵى نوێی پاتریەرکيی كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری له هه‌ولێر كرد كه به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری لە عێراق و جیهان، به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زيران و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و پياوانى ئايينيى مه‌سيحى و ئيسلامى و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وتارێکی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێز قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم
پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری لە عێراق و جیهان
كه‌سايه‌تى و پياوانى ئایینی و ئامادەبووانی بەڕێز..
ئێوارەتان باش…
بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ کردنەوەی کۆمەڵگە و کاتێدراڵى نوێی پاتریەرکی لە شاری هەولێر. زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌م ڕێوڕەسمەدا بەشدارم. پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری دەکەم لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان و لە هەموو مه‌سيحييان بەگشتی بە بۆنەی کردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیە.
لێرەدا و به‌م بۆنه‌يه‌وه به ڕێز و پێزانينه‌وه يادى خوالێخۆشبوو قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ده‌نخاى چواره‌م، سه‌رۆكى پێشووترى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری ده‌كه‌ينه‌وه كه بڕيارى دا كورسيى كه‌نيسه‌كه له ئه‌مه‌ريكاوه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداى نه‌دا و به‌رله‌وه كۆچى دوايى كرد. يادى به خێر و هيوادارين كردنه‌وه‌ى ئه‌م كاتێدراڵه گيانى شاد بكات.
ئه‌و بڕياره بڕیارێکی زۆر ئازایانە بوو. پشتگیرییەکی گەورە بوو لە کوردستان، هەروەها متمانە و باوەڕی بۆ مه‌سيحييه‌كان دروست کرد کە لێره له وڵاتى خۆيان بمێننه‌وه و بڕوايان پێى هه‌بێت و کۆچ نەکەن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساڵی ٢٠١٤ کە داعش بەشێکی لە خاکی کوردستان و عێراق بەگشتی و بەشێکی سووریای داگیر کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لە مه‌سيحييان و خەڵکی دیکە، ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
هەر بۆیە ئەمڕۆ خەڵکی هەولێر و کوردستان له‌گه‌ڵ قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، زۆر دڵخۆشن بە کردنەوەی كاتێدراڵ و ئەم کۆمەڵگە ئایینییە لە هەرێمی کوردستان.
دڵنیام ئه‌م کۆمەڵگه‌يە جوانە دەبێتە ناوەندێکی دیکەی بەهێزکردنی باوەڕ و هەستی پێکەوەژیان لە هه‌رێمى کوردستان و له عێراق، دەبێتە هاندەرێکی دیکە بۆ مانەوە و بەجێنەهێشتنی وڵات. کوردستان بە فرەنەتەوە، فرەئایین و فرەپێکهاتەکەییەوە جوانە. مه‌سيحييه‌كان بەشێکی سەرەکین لە جوانيی پێکەوەژیانى کوردستان.
لە کوردستان پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووەتە کولتوورێکی بەهێز کە هیچ ڕژێم و هێزێک بە هەموو پیلانەکانیانەوە نەیتوانیوە تێکی بدەن. پێکەوەژیان بنەمایەکی قووڵی باوەڕی هەموو کوردستانیيانه، ئینجا سەر بە هەر نەتەوه‌يه‌ك و سه‌ر به هه‌ر ئایینێک بن. ئەم پێکەوەژیانەی ئێمە لە کوردستان ئەوەندە قووڵ و بەهێزە، بووەتە مایەی هێزێکی گەورە بۆ هەموومان و بووەتە جێگەی ڕێزی جیهان.
هەموومان لە کوردستان لە بیرمانە کاتێک بەڕێز باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە وتارە مێژووییەکەیدا شەوی ٧ی ئابی ٢٠١٤ بڕیاری ئەمه‌ریکاى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دا، گوتی: “هەولێر هێڵی سوورە بۆ ئێمە”. یەکێک لەو هۆکارانەی کە باسی کرد بۆ پێویستيی پاراستنی هەولێر و هەرێمی کوردستان ئەوە بوو گوتی: لەو ناوچەیەدا پێکەوەژیانێکی زۆر سەرکەوتووانە و بەهێز دروست کراوە.
مایەی شانازییە بۆ هەموومان لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ـه‌وه کە پەرلەمانی کوردستان دانرا، پێویستيی هەبوونی نوێنەرانی مه‌سيحى و تورکمان لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، یەکێک بوو لە بڕیارە سەرەکییەکان. ئەوکات و تا ئێستاش لەگەڵ بایەخدان بە زمانی کوردی، بایەخ بە زمانی سریانی و تورکمانی درا، منداڵانی مه‌سيحى و تورکمان بە زمانی خۆیان دەستیان بە خوێندن کرد له‌م هه‌رێمه.
ئەو ئازادییەی لە هەرێمی کوردستان بەدیهات، بووە مایەی بووژانەوە بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکان لە کوردستان. ئەو پێکەوەژیانە، کوردستانی بۆ ئێمە خۆش کرد و بۆ جیهانیش جوان کردووە. ئێمە دەست لە بەهێزکردنی پێکەوەژیان هەڵناگرین و زیاتر پەرەی پێدەدەین.
ئامادەبووانی بەڕێز …
ئەم ناوچەیەی ئێمە کە لە مێژووی کۆندا ناوی میزۆپۆتامیا بووە، ناوەندێکی گەورەی گەشەکردنی ژیان و مرۆڤایەتی و شارستانی بووە. ناوچەیەکی تێکەڵ و هەمەڕەنگی نەتەوەکان بووە. میزۆپۆتامیا بە ڕاستی باخچەی ڕەنگینی نەتەوەکان بوو. بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی هێرشە دەرەکییەکاندا جینۆسایدی زۆر گەورە لەو ناوچەیەدا ڕووی دا. لەگەڵ ئەوەش لە کوردستان، فرەنەتەوەیی و فرەئایینی هەر مایەوە و لەناو نەچوو، چونکە نەتەوە و ئایینەکان بوونە قەڵغانی پاراستنی یەکتر.
مێژووی پێکەوەژیان لە کوردستان کۆنە و لەلایەن هەندێک سەرکردەی مێژووییشه‌وه لە زۆر قۆناغدا نوێکراوه‌ته‌وه و بەهێزکراوه. هەروەک سەرۆک مەسعوود بارزانیش نووسیویەتی و فه‌رموويه‌تى، ئەم پێکەوەژیانە سەرەتای سەدەی ڕابردوو لەنێوان سەیدا عەبدولسەلامی بارزان، مار بنیامین شەمعوون و ئەندریانیک پاشادا بەهێز کراوە.
ئەو ڕێککەوتن و هاوخەباتییەی سەیدا عەبدولسەلام بارزانی و مار بنیامین شەمعوون دروستیان کرد، بە خۆشحاڵییەوە لە شۆڕشەکانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا ڕەنگی دایەوە و تائێستاش بەردەوامە، بە پشتیوانيی خوای گەورە، هەر بەهێزتریش دەبێت لە کوردستان.
بەڕێزان..
ئەو هاوکاری و یەکترپاراستنە جارێکی دیکە بە فراوانی نوێ کرایەوە لە کاتی جەنگی تایيفیدا لە عێراق دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش. هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە بووە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی مه‌سيحييان و پێكهاته‌كانى عێراق، ئەوەش ئەرکی ئێمە بووە و جێگەی شانازيی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە ئەوکات و ئێستاش.
بەداخەوە دوای دەستپێکردنی شەڕی تایيفی و هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨، بەگشتی ١١١ کەنیسە تەقێندرانەوە، یان هێرشیان کرایە سەر. ١,٣١٥ هاووڵاتيی مه‌سيحيى مەدەنی شەهید کران، بە سەدان مه‌سيحى ڕفێندران، چەندین مەتران و شەماشە تیرۆر کران. چەندان منداڵی مه‌سيحى لە ڕێگەی قوتابخانەدا شەهید و بریندار کران. دەیان موڵک و ماڵ و خانووی مه‌سيحييه‌كان دەستی بەسەردا گیرا.
بە خۆشحاڵییەوە بەهۆی پارێزراویی پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و هەوڵی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو کاتیش یەک کەنیسە و یەک مه‌سيحى لە هەرێمی کوردستان زیانی پێنەگەیشت. دەیان پێشمەرگە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەپێناو پاراستن و ڕزگارکردنی گوند و شارۆچکە مه‌سيحييه‌كانى دەشتی نەینەوادا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەدا، دەیان هەزار مه‌سيحى ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون. مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشه‌وه بۆ سەر پارێزگای نەینەوا، لە شەو و ڕۆژێک دا ١٥٠ هەزار مه‌سيحى ڕوویانکردە هەرێمی کوردستان، تائێستاش ٤٠٪ی ئەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانیان لە پارێزگای نەینەوا و لە هەرێمی کوردستان دەژین.
ئێستا قەزای عەنکاوە یەکێکە لە گەورەترین شارە مەسیحییەکانی ڕۆژ‌هەڵاتی نێوەڕاست، کە ٨٦ هەزار مه‌سيحى تێیدا نیشتەجێن. هەموو کاتێک عەنکاوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا کراوە و لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە بە چاوى ڕێزەوە تەماشای کراوە.
بەڕێزان ..
پێویستە لێرەدا زۆر سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و وه‌زيرى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەين کە هەمیشە مامۆستایانی ئایینی هان داوە بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان. هەروەها زۆر سوپاسی یەکێتيی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم کە ڕێگر بوون لە بڵاوکردنەوەی وتاری دژایەتی و تێکدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان.
لە هەمان کاتدا سوپاسی مەتران و پیاوانی ئایینی مەسیحی دەکەين لە هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەداوە بە هیچ دەنگ و کردەوەیەکی ئیستیفزازی، یان هەڵسوکەوتێک کە دڵی موسڵمانان یان ئایینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان ئازار بدات و دژی هەموو گوفتار و کردارێکی بەو شێوەیە بوونە لە هەموو جیهان.
بەڕێزان ..
پێشکەوتن و سەرکەوتن بە یەکڕەنگی دروست نابێت. فرەڕەنگی و هەمەڕەنگی، بووەتە مایەی پێشکەوتنی جیهان و مرۆڤایەتی. شەڕی نەتەوەیی و ئایینی و تایيفی، زۆر وڵاتی وێران کردووە و دوایخستوون. بەڵام ئەو گەلانەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەیی و ئایینیان هەیە، وڵاتەکانی خۆیان و جیهانیان پڕ کردووە لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و له شارستانی. ڕێگەی پێشکەوتنی وڵاتان و خۆشگوزەرانيی گەلان، زۆر بە ڕوونی دیارە کە ئەویش ئاشتی و يه‌كترقبووڵكردن و پێکەوەژیانە. ئێمە ڕێگەی ڕاست و ڕێگەی خوامان هەڵبژاردووە کە باوەڕمان بە پێکەوەژیانە.
خوای گەورە دەیتوانی هەموو مرۆڤەکان بە یەک نەتەوە و یەک زمان دروست بکات، بەڵام فرەیی کردە میکانیزمی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی، ئەویش بە هاندانی مرۆڤەکان بۆ یەکترناسین و هاوکاری و پێکەوەژیان.
ئێستا کە ئەمڕۆ لە هەمان ئەو شوێنە و له‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه، به‌رامبه‌ر ئەم كه‌نيسه‌يه جوانە مزگەوتێکی جوانیش دەبینين، ئاسۆیەکی ڕوون دەبینم بۆ بەهێزبوونی زیاتری پێکەوەژیان لە کوردستان. هیوادارم هەموو تاكێك، هه‌موو دایکوباوکێک لە ماڵ، هەموو مامۆستایەک لە قوتابخانە، هەموو کەسایەتییەکی ئایینی لە پەرستگە، ڕۆژانە وانەی جوانی پێکەوەژیان بڵێنەوە، ئەوە ویستی خوایە و ڕێگەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە. دەبێ ئەو ڕێگەیە بەرنەدەین و زۆر بەهێزتری بکەین.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی کردنەوەی ئەو کاتێدراڵه و کۆمەڵگەیەتان لێ دەکەم و هەر بژین بە ئاشتی و خۆشی.
زۆر سوپاس..
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-peaceful-coexistence-has-become-a-great-force-for-kurdistan/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كورستان ديارى ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێمى واژۆ كرد بۆ دياريكردنى ڕۆژى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به پێى فه‌رمانه هه‌رێمييه‌كه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌خشيوه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆژى 2024/2/25ى ساڵى داهاتووى بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتيى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق ده‌ستنيشان كردووه.
فه‌رمانه‌كه گشت لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌كات به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕۆژنامه‌ى فه‌رميدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ده‌رباره‌ى واژۆكردنى فه‌رمانه‌كه، باسى له‌وه كرد كه واده‌ى هه‌ڵبژاردن دواى ڕاوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان ديارى كراوه.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-it-will-determine-the-date-of-the-kurdistan-parliamentary-elections/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئوردونى كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد.
له ديدارێكدا به‌رنامه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه له‌مێژينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بره‌وادان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا تاوتوێ كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سه‌رساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌ى بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-a-jordanian-delegation/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكى ماڵئاواييدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤيله ڤاريۆلا، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق كه ئه‌ركه‌كه‌ى به كۆتا دێت، سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ڤاريۆلا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاريكارى و پشتيگرييان له ئه‌ركه‌كه‌يدا و هيواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-says-goodbye-to-the-eu-ambassador/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه