نازم دەباغ: ئێران بەنداوی بۆ ئەوە درووست نەکردووە هەوای تێ بکات بەڵکوو بۆ ئاوییەتی گرتنەوەی ئاو فشار نییە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق

 نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، ڕایدەگەیەنێت: ئێران ”بەنداوی بۆ ئەوە درووست نەکردووە کە هەوای تێبکات، بەڵکوو بۆ ئاویەتی“ و ڕەتی دەکاتەوە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک پەیوەندیی بە فشاری ئێرانەوە هەبێت.

 "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی "زێی بچووک" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە کونسوڵی ئێران لە ھەولێرەوە کرد، ئێمەش وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بووین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە تایبەتەکان، بەڵام پێویست دەکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا چارەسەر بکات، چونکە ئەمە کێشەی ھەر دوو لایە و کێشە دەوڵەتییەکان کە پەیوەندی بە بەغدا و ئێرانەوە ھەیە، ئێستا عێراق ھەمان کێشەی بەھۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لەگەڵ تورکیا ھەیە، بەڵام ئەو ئاوە زیاتر بۆ ناوچە عەرەبییەکانە نەک کوردییەکان".

 دەباغ لەبارەی گفتووگۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ئەگەری کردنەوەی ئاوەکان، ئاشکرای کرد، ئەوان لە هەوڵدان، بەڵام ”ناتوانین بچینە سەر وردەکارییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کێشانە کاتی دەوێ و ئەم ھەفتەیەش تا ڕۆژی شەممەی داھاتوو، لە ئێران پشووی فەرمییە، لە لایەکی دیکەوە ئەم بابەتە زیاتر بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئێران بەستراوە، بەڵام لایەنی ئێرانی دەڵێن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەچاوکردنی دراوسێیەتی، ھەوڵ دەدەین ئەوەی پێمان بکرێ، بیکەین".

 بە بڕوای "نازم دەباغ" گرتنەوەی ئاوەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە فشار نییە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەشڵێت: "ئەمە فشار نییە و ڕاستییە، بۆ نموونە ئەگەر ھەرێمی کوردستان تووشی وشکەساڵی بێت، بەنداو دروست دەکات، ئایا بەو ھۆیەشەوە ئاوی خوارووی عێراق کەم ناکات؟ کەم دەکات“.

 بە گوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ”ئێران ھیچ مەبەستێکی لە گرتنەوەی ئاو نییە و نایەوێ لە ڕێگەی ئاوەوە فشار بخاتە سەر عێراق و ھەرێمی کوردستان“. بەڵکوو ”ئەمە پەیوەندیی بە سیاسیەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقەوە ھەیە، کە چۆن پێش بە وشکەساڵی و گرتنەوەی ئەو ئاوانە دەگرن“. گوتیشی: ”ئێران بەنداوی بۆ ئەوە دروست نەکردووە ھەوای تێبکات، بۆ ئەوە دروستی کردووە کە ئاوی تێ بکات“.

 

زریان حاجی

لینکی هه‌واڵ:

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/442127

 

Read کد خبر: 2085

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی