نازم دەباغ: سەردار سلێمانی شارەزایی لە پەیوەندییەکانی نیوان ئێران و کوردەکان هەبوو

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: سەردار سلێمانی شارەزاییەکی تەواویی بە سەر دانووستان و پەیوەندییەکانی نیوان ئێران و کوردەکان هەبوو و بە هۆی لایەنگریی بوێرانەی "جەلال تاڵەبانی" لە ئێران لە بەرانبەر ئەمەریکا هۆگرییەکی تایبەتی هەبوو.

  

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و میحوەری خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" گوتی: گۆڕانکارییەکانی وەکوو سڕکردنی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و هەروەها چوونەدەرەوەی هێزە کوردییەکان لە کەرکووک، بووە هۆی ئەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەرەو زیادبوون بڕوات. لە سەرەتادا دانیشتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو کە سەردار سپەهبود شەهید حاجی قاسم سلێمانی لە چەندین دانیشتندا بەشداربوو و هەوڵیدا بێجگە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی نێوان تاران و هەولێر بەهێزتر بکرێت.

 

گوتیشی: لەو لایەنەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای بە لاوازکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردەکان نییە، هەوڵیدا هاوپەیمانی نێوان کوردەکان و هاوسەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بپارێزێت. من ئاگاداریی وردەکارییەکانی پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکرات و ئێران نیم، بەڵام بە بڕوای من پەیوەندیی ئێران لەگەڵ ئەم حیزبە باشترە لە پەیوەندیی لەگەڵ بەرەکانی دیکە.

 

دەباغ ئەوەشی خستەڕوو: پێش کۆچی دوایی "جەلال تاڵەبانی" سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فڕۆکەی سەردار سلێمانی لە فڕۆکەخانە سلێمانی دەنیشتەوە، بەڵام دوای نەخۆشی ئەو، فڕۆکەخانەی هەولێر شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی سەردار بوو.

 

گوتیشی: حاجی قاسم "مەسعوود بارزانی" بە پیاوێکی ڕاستگو وەسف دەکرد و ئەویی بە یەکێک لە ڕێبەران و کەسایەتییە سەرنجڕاکێشەکان دەزانی. حاجی قاسم، نێچیرڤان بارزانیشی خۆش دەویست.

 

بیرەوەیی دیدار لەگەڵ سەردار سلێمانی 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: من لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی نێوان سەردار قاسم سلێمانی و نێچیرڤان بارزانی ئامادەبووم و لەگەڵ یەکتریی لەسەر مێزێک نانمان دەخوارد. بە گشتیی ئەگەر بارزانی سەردانی تارانی بکردایە، لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران سەبارەت بە ئاستی ئامادەبوونی پرسیارم دەکرد کە ئایا وەکوو سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان یا خود جێگری ڕێبەری پارتی دیموکرات سەردانی تاران دەکات؟ ئەگەر وەکوو سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان ئامادە دەبوو، تەنانەت ئەگەر بانگهێشتی کۆبوونەوەکەش نەکرابام، دیسانەوە بەشدارییم دەکرد، چونکە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بووم.

 

گوتیشی: هەندێک جار بە بێ ئەوی کە مام جەلال داوای لێکردبام، لە کۆبوونەوەی نێوان ئەو و سەردار سلێمانی ئامادە دەبووم. هەندێک جار لە کۆبوونەوەکە دەهاتمە دەرێی و لە وڵامی پرسیاریی مام جەلال سەبارەت بە هۆی چوونەدەرەوەم لە کۆبوونەوەکە جەختم دەکردەوە کە دانیشتن و وتووێژی تایبەتە و پەیوەندیی بە خۆیانەوە هەیە و بە ئیزنی بەشداربووان لە شوێنی کۆبوونەوەکە داهاتمە دەرێی.

 

"نازم دەباغ" سەبارەت بە تیڕۆرکردنی سەردار سلێمانی لە بەغدا و ئەوەی کە "ئایا ئەم بابەتە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەبێت؟" ڕایگەیاند: من کاتێک قسە لەسەر تیڕۆڕی حاجی قاسم دەکەم، نامهەوێت لە وشەی کوشتن کەڵک وەربگرم و ئەو بە شەهید دەزانم، لەبەر ئەوەی کە ئەم پیاوەی بەرخۆدان، بۆ وڵاتەکەی خۆی شەڕیی دەکرد و کاریگەریی چالاکییەکانی ئەو بەڕێزە و ئەو هەوڵانەی کە بۆ دوو نەتەوەی ئێران و عێراق ئەنجامیدا چاوپۆشی لێناکرێت. ئەو شارەزاییەکی تەواویی بە سەر دانووستانەکان و پەیوەندییەکانی نیوان ئێران و کوردەکان هەبوو.

 

لینکی چاوپێکەوتن:

https://ana.ir/fa/news/33/478849/سردار-سلیمانی-بر-روابط-میان-ایران-و-کردها-اشراف-داشتدفاع-تمام‌قد-جلال-طالبانی-از-جمهوری-اسلامی-در-برابر-آمریکا

Read کد خبر: 2323

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی