تاران 9 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA)ـ هاوسه‌ری موزیكزانی كورد ئه‌رده‌وان كامكار رایگه‌یاند: سوپاسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران و سوپاسی ته‌واوی كورده‌كان ده‌كه‌م كه له ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌رده‌وان كامكاریان پرسیوه.خاتوو بیتا حه‌قیری هاوسه‌ری ئه‌رده‌وان كامكار، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م موزیكزانه كورده به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: ته‌ندروستی ئه‌رده‌وان كامكار رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت، له ئێستادا پزیشك سه‌رقاڵی فیزیۆتۆراپی ئامێره‌كانی ههناسهكێشانن كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانای زیاتر په‌یدا بكات و به زووترین كات له ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌كێشان جیا بكرێته‌وه، له‌و بڕوایه‌دام كه به زووترین كات ئه‌مه ئه‌نجام بدرێت.