بەشداریی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی ڕاوێژکاری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران

 نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانی کرد.

شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێکهاتوو لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "هیوا ڕەسووڵ" و "عەباس عەبدواڵلە" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەمە 17/11/2019 بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی "محەمەد حوسێن جەعفەری" برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانیان کرد.

دکتۆر "محەمەد جەعفەری" سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێران، سوپاسی ئامادەبوونی شاندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی براکەی.   

ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر جەعفەری، بە ئامادەبوونی دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران، دکتۆر "مەحموود واعیزی" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، جێگران و ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، کەسایەتییە زانستی و سیاسییەکان، نوێنەری شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پەڕڵەمانی ئەم وڵاتە، کارمەندانی هێزی یاسادانانی ئێران و هەروەها خەڵکی ئاسایی لە مزگەوتی پەڕڵەمانی ئێران بەڕێوەچوو.

 

Read کد خبر: 2265

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی