Print this page

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران" پێشوازی لە سكرتێری باڵیۆزخانەی رووسیای فیدراڵ كرد

 

 

 

 دوێنێ ئیڤگینی كۆڤالێڤ سكرتێری باڵیۆزخانەی رووسیای فیدراڵ لە كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران كردو لە لایەن مامۆستا نازم عومەر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران پێشوازی لێكرا.

 لەدیدارێكدا پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و رووسیا فیدراڵ و رەوشی ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان باسكران.

لەلایەن خۆیەوە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران تیشكی خستە سەر پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە تەواوی بوارەكان دا .

هەروەها بەردەوامی قەیرانی سوریا و كاریگەری بەسەر ناوچەكەوە بەگشتی و هەرێمی كوردستان كوردستان و هاتنی رێژەیەكی زۆری پەنابەرانی كوردی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستیە سەرەكیەكان بۆ پەنابەران تەوەرێكی تری ئەم دیدارە بوو، سكرتێری باڵیۆزخانەی رووسیا فیدراڵ لە ئێران تەكید لەسەر رۆڵی وڵاتەكەی كردەوە بۆ رێگرتن لە بەرفراوانبوونی بازنەی شەرَو توندوتێژیەكان لە ناوچەكەدا. 

 

 

 

Read کد خبر: 247