نوێنەرایەتی
"نازم دەباغ" به‌شداریی لە ساڵیادی شەهیدانی عێراقی و کۆڕیی ماتەمینی "عبدالعزیز الحکیم" کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانبه‌شداریی له ساڵیادی شەهیدانی عێراقی السید "محمد باقر الصدر" و السید "محمد باقر الحکیم" و هه‌روه‌ها کۆچی دوایی "عبدالعزیز الحکیم" کرد.
ئەنجومەنی باڵای شۆرشی ئیسلامی عێراق لە تاران بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدی عێراقی و یادی شەهیدبوونی السید "محمد باقر الصدر" و السید "محمد باقر الحکیم" و کۆچی دوایی "عبدالعزیز الحکیم" دوێنێ هەینی ٩/٤/٢٠١٦ کۆڕێکی ماتەمینی سازکرد.
لەم کۆرەدا چەند بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئێران و بەشێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی تیایدا ئامادەبوون.
شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران بە سەرۆکایەتی "نازم عومەردەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ئامادەی ئەم ساڵیادە بوون.
نازم ده‌باغ: له تاران باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ئێرانه‌وه كرا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری ئێسلامی ئێران له تاران به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ ٤/٤/٢٠١٦ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی كۆماری ئیسلامی ئێران له تاران به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به تێرووته‌سه‌لی باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان له رێگای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرا.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش درا و بڕیاردرا له قۆناغی یه‌كه‌مدا نه‌وتی پێویستی پاڵاوگه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین بكرێت و دواتریش نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانی ئه‌راك و تاران بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه له ئێستادا ئه‌م نه‌وته له رێگای ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت و بۆ قۆناغی داهاتوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران دروست بكرێت.
به وته‌ی مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" بابه‌تی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران بوو كه كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به دانیشتنی زیاتری لایه‌نه هونه‌ریی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌یه و شاندی ئێرانیی داوایكرد كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا دوایین كۆبوونه‌وه دیاری بكرێت بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئه‌م بواره له لایه‌ن هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له تاران
"نازم دەباغ": گفتووگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاران لەسەر راکێشانی بۆری نەوت بەردەوامە
خه‌ندان- محه‌مه‌د به‌ختیار- وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت تائێستا هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان واژوونه‌كردووه، بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و ئێران و جه‌ختده‌كاته‌وه، ته‌نها هه‌ندێک گفتوگۆی سه‌ره‌تایی كراوه‌و نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌نگۆی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌رێم له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌وتی خاو هه‌نارده بكات و له‌به‌رانبه‌ردا پێكهاته‌كانی نه‌وتی وه‌كوو به‌نزین و گازوایل هاورده بكات، به‌ڵام دکتۆر "ئه‌کبه‌ر نیعمەت ئیلاهی" بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران لە لێدوانیکی تایبەتدا بۆ خەندان رەتیکردەوە هیچ رێككەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی هەرێم واژوو کرابێت.
وتیشی: "هیچ رێکكەوتنێک لەبارەی راکێشانی بۆری نەوتی هەرێم نەکراوە، بەڵام هەندێک گفتووگۆی سەرەتایی لەنێوان هەر دوولادا ئەنجامدراوە که تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەنجام".
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئەو رێکكەوتنە بەو ئاسانی و ساناییە نییە و تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەو بارەیه‌وه واژوو نەکراوە.
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كونسوڵی ئێران له سلێمانی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كردووه و رایگه‌یاندووه، پارێزگاری سلێمانی پێیوتوون ته‌نده‌ری راكێشانی بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ خاكی ئێران ئاماده‌یه له‌كاتێكدا ئه‌وان (ئێران) تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌كردووه.
ده‌نگۆی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و هه‌رێم بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت له‌كاتێكدایه، بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا تا ئێستا چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت چه‌ند جارێك راگیراوه، درێژترین ماوه‌ش له‌مانگی رابردوودا، كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێم زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بۆ خه‌ندان ئاشکرایکرد: گفتووگۆی نێوان حکوومەتی هەرێم و تاران لەسەر راکێشانی بۆری نەوت بەردەوامە.
بەڵام ده‌باغ هاوشێوەی بەرپرسە ئێرانییەکە جه‌ختیكرده‌وه، تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێکكەوتن، هەرچەنده ئێستا لە رێگەی تانکەره‌وە نەوتی هەرێم لە رێگەی خاکی ئیرانەوە هه‌نارده ده‌كرێت.
وتیشی: "گفتوگۆکان بەردەوامن و بەمزووانە وەفدی وەزارەتی سامانە سروشتyیەکان بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئێران دەکات و هیوادارم بە زووترین کات گفتوگۆکانمان بگەنە ئەنجام".
"هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی ئێرانەوە سوودی دوولایەنەی بۆ هەردوولا هەیە، گرنگترین سوودیش بوونی ئاسایش و ئەمنیەتی تۆکمەی ئەو بۆریە نەوتەیە کە ئەمەش وا دەکات هەناردەی نەوت بەهۆی کاری تێکدەرییەوە پەکی نەکەوێت" بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران وایوت.
وته‌ی ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژه‌یه بۆ تەقاندنەوەی ناو بە ناوی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ توركیا كه هه‌رێمی كوردستان پشتی سه‌ره‌كی پێده‌به‌ستێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی.
نازم دەباغ: گفتوگۆكانی تاران و هەولێر دەستپێدەكەنەوە/ گفتوگۆکانی ئێستا بۆ تێپەڕبوونی نەوتە لە رێگەی ئێرانەوە
لە لایەن رووداو ـ دوێنێ کاژێر 7:13 –"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دەڵێ: دوای پشووەکانی نەورۆز لە ئێران شاندە پێوەندیدارەكانی نێوان هەولێر و تاران لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی ئێرانەوە دەست بە گفتووگۆكانیان دەكەنەوە.
"نازم دەباغ" رەتیشیدەکاتەوە گفتووگۆکان بە بنبەست گەیشتبن و دەشڵێ، بڕیارە دانیشتنی دیكە بكرێ و بزانرێ گفتووگۆكان بەچی دەگەن و ئاشکراشی دەکات، گفتووگۆی ئێستا بەگشتی بۆ تێپەڕبوونی نەوتە لە رێگەی ئێرانەوە و هێنانی گازە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە، گفتووگۆكانی خاوكردووەتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران:
دوای پشووەكانی نەورۆز گفتوگۆكانی تاران و هەولێر دەستپێدەكەنەوە
ئێران بەڕوونی قسەی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە كردووە داوام كردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزەكانی بە نەوت بداتەوە.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند، دوای تەواوبوونی پشووی نەورۆز گفتووگۆكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی
كوردستان لە رێگەی ئێرانەوە، دەستپێدەكەنەوە.
"نازم دەباغ" لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رەتیكردەوە گفتووگۆكان بە ئەنجامی كۆتایی گەیشتبن و گوتی لە 4 و 5ی مانگی نیسان پشووەكان كۆتاییان دێت و "شاندە پێوەندیدارەكان دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەنەوە،
چونكە ئەوەی هەیە تاوەكوو ئیستا گفتووگۆیە و مەسەلەكە باسكراوە و قسەی لەسەر دەكرێ، بڕیارە دانیشتنی دیكە بكرێی و بزانرێی گفتووگۆكان بەچی دەگەن".
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە نەوتی خۆی رادەستی كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات كە بەرزترین ئاستی هەناردەكردنیش لەو رێگەیەوە نزیك بووەوە لە 700 هەزار
بەرمیل لە رۆژێكدا. بەڵام لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان، پشتبەستن بە تاكە دەروازەیەك رەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەپێویست دەزانرێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێگای دووەمیش هەڵبژێرێ كە ئێرانە.
پرسی هەناردەكردنی نەوت لە رێگای ئێرانەوە، لەو كاتەوە گەرم بووە كە گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران لادران. نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ "گفتووگۆی ئێستا بەگشتی بۆ تێپەڕبوونی نەوتە لە رێگەی ئێرانەوە و هێنانی گازە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو قەیرانەی ئێستا لە
هەرێمی كوردستان هەیە، گفتووگۆكانی خاوكردووەتەوە".
دەباغ وردەكاریی رێككەوتنە بە ئەنجام نەگەیشتووەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ئاشكرا دەكات و دەڵێ: "بۆڕی نەوت رادەكێشرێت بۆ ئێران تاوەكوو نەوت لە رێگەی ئێرانەوە هەناردە بكرێ، بەڵام
باسی ئەوە نەكراوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە چەند نەوت هەناردە دەكات، چونكە ئەوە پەیوەندی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و هەرچەند بنێرێت ئێران كێشەی نییە". گوتیشی "كۆماری
ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی پیشانداوە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە بكات".
سەبارەت بە قسەی بەرپرسانی ئێران لەسەر پرسی ریفراندۆم، "نازم دەباغ" دەڵێت: "ئەوان دەپرسن كورد ریفراندۆم بۆچی دەكات؟ ئەنجامەكەش ئەوەیە كە خەڵك دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن، بێگومان بەلای
هەموو دونیاوە روونە ئەنجامی ریفراندۆمەكە چی دەبێ، ئەوكات روونە وڵاتانی دراوسێ یان ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكەش هەڵوێستیان چی دەبێت".
هەروەها گوتی: "بێگومان ئێران هەڵوێستی خۆی بە ئامادەبوونی كاك مەسعود دەربڕیوە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە رایگەیاندووە كە ئەوان لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقن، نەك جیابوونەوە".
"نازم ده‌باغ" له گفتووگۆی ئاوێنه‌دا: ئه‌گه‌ر كورد به‌لای سوننه‌دا بڕوات ئێران كاردانه‌وه‌ی باشی نابێت
ئاوێنه: وریا حسێن - نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران "نازم ده‌باغ" له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: “به‌رای من ئه‌گه‌ر ریفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه‌بوونی عێراق‌و كوردستان، ئێران له‌گه‌ڵی نییه”.
ئاوێنه: دانیشتنێكتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌نجامدا، چ په‌یامێكتان له‌ئێرانه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هێنابو؟
نازم ده‌باغ: ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه باسكردن بو له دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته پێویسته‌كان و باسكردن له كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت، هیچ په‌یامێكم له ئێرانیه‌كانه‌وه نه‌هێنابوو بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت.
ئاوێنه: به‌ڵام شێواز و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه په‌یامێكتان ئاڵووگۆڕ كردبێت له نێوان حكوومه‌ت و ئێرانییه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ڕۆژنامه هه‌موو شتێكی ده‌وێت به‌ڵام مه‌رج نیه ئێمه هه‌موو شتێك باس بكه‌ین، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌ت له تاران و كردنی به هه‌واڵ له میدیاكان بۆ خۆی په‌یامه.
ئاوێنه: ئێستا ئێرانییه‌كان چۆن له‌بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن؟
نازم ده‌باغ: دیاره ئێرانییه‌كانیش پێیانوایه له‌ڕوی سیاسی و ئابووریه‌وه هه‌رێم قه‌یرانی هه‌یه و هه‌میشه له هه‌وڵ و ئامۆژگاریدان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بسازێن چونكه ئاسایشی ئێران و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، ئێرانییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و چه‌سپاندنی ئاسایش جه‌خت له‌سه‌ر سازانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.
ئاوێنه: ئێرانییه‌كان هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم؟
نازم ده‌باغ: وه‌كوو ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وان به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پشتیوانی ده‌كه‌ن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و ده‌ستوره‌كه‌ی كه مافی كوردی تێدا نووسراوه، بۆیه هه‌ر شتێك له‌و چوارچێوه‌یه بێت پشتیوانی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی نه‌كه‌ن پشتیوانی ناكه‌ن، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ڕیفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه بونی عێراق و كوردستان ئێران له‌گه‌ڵی نییه.
ئاوێنه: له‌م كێشه ناوخۆیانه‌ی هه‌رێم، زۆر پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئێران پشتیوانی كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ ڕكابه‌رایه‌تی پارتی؟
نازم ده‌باغ: پێموانییه ئه‌و شتانه ڕاستبێت، چونكه دڵنیام له زانیارییه‌كان به حكومی ئه‌وه‌ی چاوم به به‌رپرسانی ئێران و مامۆستا عه‌لی باپیریش كه‌وتووه كاتێك هات بۆ ئێران، گۆڕانیش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وا نییه كه باسده‌كرێت ئێران پشتیوانی گۆڕان و په‌كه‌كه ده‌كات ئه‌مانه هه‌مووی شته دژ به‌یه‌كه‌كانن، به‌داخه‌وه خۆمان لای یه‌كتری ناشیرین كردوه‌و پاشان لای خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بۆیه ئه‌و شتانه به‌ڕاست نازانم، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌یه جێگای ره‌خنه و گله‌ییه به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه تێپه‌ڕی نه‌مانتوانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاوێنه: ئێستا ئێران له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه یان ڕای چیه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
نازم ده‌باغ: نه به‌و مانایه‌ی گۆڕان، نه به‌و مانایه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئێران له‌گه‌ڵ وتووێژ و دانوستان و ڕێزگرتنه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كتری، ئه‌وه‌ی من بیستومه له‌به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یه رێز له‌سه‌ركرده‌كان بگیرێت گفتۆوگۆ بكرێت و توندووتیژی به‌كارنایه‌ت و پایه‌ندبوون به یاسا و شه‌رعییه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئێران نه‌چوه‌ته ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، یان ناوی كه‌سی نه‌هێناوه، ته‌نها وتوویه‌تی ڕێز له‌سه‌ركرده‌كانی خۆتان و یاساكانتان بگرن.
ئاوێنه: ئێران هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی ناوه بۆ نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ئه‌م ماوه‌یه كه‌متر بوه‌ته‌وه به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له ئاستی باڵاترین وه‌فد له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه هه‌بوون له نێوان ئێران و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: باسی هاتنی قاسم سلێمانی ده‌كرێت؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ هاتووه و نوێنه‌ریشی هاتووه، ره‌نگه پێویست بكات جارێکی‌تریش بێته‌وه.
ئاوێنه: له دوای ئه‌و ساردییه‌ی دروستبوو، ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وبكاته‌وه، راسته؟
نازم ده‌باغ: پارتی له ئێران دوورنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه تا نزیكبێته‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران خراپ نیه و باشه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، چونكه خۆت ده‌زانی شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌مووی له‌گه‌ڵ من نییه و به‌شێكی له رێگای نوێنه‌ری حیزبه‌كانیانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی من بزانم كاك نێچیرڤان مانگی 10 هاته تاران و گه‌وره به‌رپرسانی ئێران و خه‌ڵكی تریشی بینی، وه‌كوو خۆیشم به فه‌رمی شتێكم له پارتی نه‌بیستوه كه ئێران تۆمه‌تبار به شتێك بكات ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌سانێك یان میدیا هه‌ن له پارتی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ڕوانگه‌ی ئێران بۆ ئه‌و پرسه چییه كه ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌رێم به‌ره‌و میحوه‌ری سوننه ده‌ڕوات؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه‌ی دڵنیام لێی ئه‌وه‌یه ئێران پێیخۆشه هه‌رێم وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵی له چوارچێوه‌ی عێراق به‌هێز بێت و سه‌رۆك كۆماریش كورد بێت به ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نداری ناكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد بۆ لایه‌كی تر بڕوات، ئه‌وی تر په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه من ناتوانم به‌ناوییه‌وه قسه بكه‌م ئایا ئه‌و به‌شه‌ی به ناوی سوننه‌وه دروست ده‌بێت، سوننه‌یه‌ك ته‌نها سوننه بێت، یان كوردیش ده‌گرێته‌وه، یا خود سوننه‌یه‌كی تر كه به‌شێك له سوریاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م بابه‌تانه له‌سه‌ر مێز هه‌ن و باسیان لێوه ده‌كرێت، ده‌بێت كورد وریا بێت له ناو سیاسه‌تێكی تردا نه‌یتوێننه‌وه به ناوی سوننه‌گه‌رایی ئه‌وه لێكدانه‌وه‌ی خۆمه كه سعودیه و توركیا ده‌یانه‌وێت توانای شیعه له عێراق كه‌مبكا‌ته‌وه، ئه‌ویش به به‌ستنه‌وه‌ی كورد و سونه به یه‌كه‌وه یان ناوچه‌یه‌كی سونی دروستبكه‌ن كه سوریاش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر كورد به‌لای سوننه‌دا بڕوات ئێران كاردانه‌وه‌ی باشی نابێت.
ئاوێنه: بڕیاربوو وه‌فدێك له باره‌ی دۆسییه ئابووریه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌وت له نێوان ئێران و هه‌رێمدا هه‌بێت؟
نازم ده‌باغ: ده‌مێكه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه له دوای نه‌ورۆز هه‌وڵه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه چڕده‌كه‌ینه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌م دوای نه‌ورۆز وه‌فدێكی ئێران بێته هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ئاڵووگۆڕی شانده‌كان ده‌كه‌م.
حه‌وته‌نامه‌ی ئاوێنه، هه‌نووکه، ژماره ٥٢٠، سێشه‌مه ١٥ی مارسی ٢٠١٦، لاپه‌ڕه‌ی ٣.
"نازم دەباغ" له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران: بژارده‌ی ژیرانه‌ی کورده‌کان له قه‌یرانی سوریا
"نازم دەباغ"نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله وتووێژله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران وتی: له شه‌ڕەیی کورده‌کانله‌گه‌ڵ داعش له سووریا، کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
نیکنام ئه‌ڕشه‌دنیا - کورده‌کان دوای ساڵی ٢٠١٢ و چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌که، ده‌ستبه‌جێ به دانانی هێزی سه‌ربازی، کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی خۆیان گرته ده‌ست و به پێی راپۆرته‌کان له ئێستادا نزیکه‌ی سه‌دا پازده‌ی خاکی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه. ئه‌م گروپه ئێستا له ئاستی ناوخۆیی‌دا به پاراستنی یه‌کگرتویی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌د، سه‌رکه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش‌دا پشتیوانی دوو زلهێزی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیهانیی واتا ئه‌مریکا و رووسیایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی ئه‌منیی سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی رۆڵی گرنگی کورده‌کان، له وتووێژێك‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران و کارناسی باڵای که‌یسی کورد، ریشه‌کانی قه‌یرانی کوردی و به‌هێزبوونی ئه‌وانمان باس کردووه.
به‌ڕای ئێوه چ هۆکارێک بووه هۆی به‌هێزبوونی کورده‌کان له رووداوه‌کانی سوریا؟
کورده‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌لی هاتنه‌مه‌یدان و چالاکییان په‌یداکرد. ئه‌وان له‌م بارودۆخه نوێیه سوودیان وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه پێشێل‌کراوه‌کانیان. له‌م رێگایه‌شدا خه‌باتی سه‌ربازی خۆیان دژی تیرۆریستان و هێزه بیانییه‌کان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و خاڵه‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی هێزه کوردییه‌کانی سوریا و هێزه چالاکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌خۆبردوویی، ئازایه‌تی و نه‌ترسییانه. ئه‌م بابه‌ته به باشترین شێوه‌ی مومکین له هێرشی داعش بۆسه‌ر کۆبانێ نیشان درا. له‌م شه‌ڕە‌دا کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
وادایاره هێزه کوردییه‌کانی سوریا به تێڕوانینێکی واقع‌بینانه بۆ رووداوه‌کان، روویان کردووه‌ته هاوکاری حکومه‌تی ئه‌سه‌د، به‌ڕای ئێوه ئه‌م هاوکارییه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
له روانگه‌ی کورده چالاکه‌کانی گۆڕه‌پانی سوریاوه، تێڕوانی واقع‌بینانه و ریالیستی، شێوه‌ی شۆڕش و ناڕە‌زایی و هه‌رچی که ببێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ئامانجی یه‌که‌می به‌رگری له بوونی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وانه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد، کورده‌کان له‌جیاتی به‌رگری له لایه‌نێک، ده‌ستیان دایه به‌رگری له ناوچه‌کانی خۆیان. له‌م رووه‌وه سیاسه‌تی دووری له شه‌ڕ و ئاژاوه له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی سوریایان گرته‌به‌ر، که هه‌نگاوێکی ژیرانه و باش بوو. لێره‌شدا وادیاره تا کاتێک که هه‌ڕە‌شه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌رده‌وام بێت، کورده‌کانیش خۆیان له شه‌ڕی حکومه‌تی سوریا ناده‌ن. ئێستاکه هێزه کورد‌ییه‌کان به‌و هیوایه‌ن که به له‌ناوچوونی تیرۆریستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌من و هێمن له سوریا بێته ئاراوه که تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌کان به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. له‌م رووه‌وه کورده‌کان ئاماده‌یی هاوکارییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا هه‌یه دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕیش.
به پێی پێوه‌ندی ئیدئۆلۆژی و سه‌ربازی نزیکی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ پ.کا.کا، ئه‌نقه‌ره رووی کردووه‌ته به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی، درێژەی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن ده‌بینن و ئایا ئه‌نقه‌ره دان به واقعی بوونی کورده‌کان له سوریا ده‌نێت؟
سه‌باره‌ت به نزیکی پ.کا.کا و کورده‌کانی سوریا ده‌بێت بڵێم که ئه‌م دوو گروپه خاوه‌ن هاوبه‌شی زۆری ئیدئۆلۆژی و بنه‌مایین، حزبی کوردی سوریا باڵێکی جیابووه‌وه‌ی پ.کا.کایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێت بڵێین که ئه‌م گروپانه پابه‌ندی ده‌ستووری وڵاتی خۆیانن و هاوکاری ئه‌وان به مانای پشت‌کردن له سیستمی سیاسی وڵاتی خۆیان نییه. ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به کورده‌کانی سوریا زیاتر ماناداره. سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی تورکیاش ده‌بێت ئاماژە بده‌ین به‌وه که ئه‌نقه‌ره تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی کوشنده بوو له سوریا و ئه‌وان بێ گوێدان به ریشه‌کانی قه‌یران، به هه‌وڵی نادروست، سوریایان ئاڵۆزتر کرد.
سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا به فێربوون له مێژوو ئه‌م خاڵه قبووڵ بکه‌ن که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌كان نه ته‌نها نایانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانیان له ناوچه‌که، به‌ڵکوو لای وڵاتانی زلهێزی جیهانی سووکیان ده‌کات.
له روانگه‌ی ئێوه‌وه، به پێی پشتیوانی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا، بیرۆکه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورده‌کان له سوریا وه‌کو عێراق تا چه‌نده مومکینه؟
پشتیوانیی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا تا ئێستا له رووی سه‌ربازی و پاراستنی به‌رژەوەندییه‌کانه‌وه بووه. ئه‌م پشتیوانییانه هێشتا له بواری سه‌ربازییه‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ بواری سیاسی. تا کاتێک ئه‌م بابه‌ته گرنگه روونه‌دات، چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران له سوریا دژواره.
پرسیارێکی دیکه دێته ئاراوه که ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی مۆسکۆ – واشنتۆن دوای قۆناغی قه‌یران دیار نییه چۆن ده‌بێت و ئایا ئه‌وان پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌که‌ن یان پشتیوانیی نه‌ته‌وه‌کان و حزبه‌کانیش ده‌که‌ن؟
ڕۆژنامه‌ی ئێران، گۆشه‌ی وتووێژ، سێشه‌مه ٤ ئیسفه‌ند (ڕه‌شه‌مه‌ی) ١٣٩٤، ساڵی بیست و دووهه‌م، ژماره ٦١٥٨، لاپه‌ڕه‌ی ٢٠.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات