نوێنەرایەتی
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان، یادی گۆرانیبێژی کورد "عەلائەدین باباشەهابی" لە تاران بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، یادی گۆرانیبێژی کورد "عەلائەدین باباشەهابی" لە تاران بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان کۆنگرەی بۆردوومانی کیمیابارانی سەردەشت لە تاران بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران، کۆنگرەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی کارەساتی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە تاران بەڕێوەچوو.
"نازم دەباغ" له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامەی ئاوێنە: ئێران دەتوانێت رۆڵی "گاندی" لە عێراقدا ببینێت
24 حوزەیران, كوردستانی ـ ر ع -نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران ئاماژە بەوە دەدات "ئێران دەتوانێت رۆڵی "گاندی" لە عێراقدا ببینێت".
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: رۆژنامەی "ئاوێنە" لە ژمارەی 434ـدا بڵاویكردۆتەوە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران "نازم دەباغ"، رایگەندووە كە گەشبین نیيە بەو قەیرانەی ئێستا عێراقی تێكەوتوە و رۆڵی ئێرانیش بە ئیجابی دەخەمڵێنێت.
دەباغ لەبارەی رۆڵی ئێران لە عێراقدا وتویەتی "عێراق پێویستی بە گاندییەكی نوێیە، بۆ ئەوەی هەموویان كۆبكاتەوە، لەراستیدا عێراق پێویستی بە كەسایەتیەكی وایە و ئێران دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت و ئەو یەكگرتوویە بەدیبهێنێت".
ئەو پێیوایە داعش بۆ سەر هەموو ولاتانی ناوچەكە جێگەی مەترسیە و وتویەیەتی "ولاتانی ناوچەكە لەروبەڕوبونەوەی داعش شێلگیر و لێبڕواو نین، تەنها ئێران نەبێت كە بە جدی دژایەتی داعش دەكات".
تەواوی ئەم بابەتە و چەند بابەتێكی تر لە ژمارە 434ی رۆژنامەی "ئاوێنە" بخوێنەرەوە، ئاوێنە رۆژنامەیەكی سیاسی گشتیە و هەموو رۆژانێكی سێشەممە كۆمپانیای ئاوێنە لە هەرێمی كوردستان دەریدەكات.
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ لڤین: پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه
نوێنه‌ری فه‌رمی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران ڕایگه‌یاند که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هاوپه‌یمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هه‌رگیز ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌شاردۆته‌وه.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری فه‌رمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌کانی پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دوێت.
ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له دیمانه له‌گه‌ڵ "لڤین" جه‌ختی کرد که پارته‌که‌ی هاوپه‌یمانێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هه‌رگیزیش ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌شاردۆته‌وه.
ده‌باغ زیادیشی کرد: یه‌کێتی، هاوپه‌یمانی ئێرانه و ئێرانیش ده‌یهه‌وێ یه‌کێتی هاوپه‌یمانێکی به‌هێز بێت و هاوکاری دیکه‌ی پارته‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بکات بۆ جێگرکردنی ئاسایش له‌م وڵاته و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیمانه‌که‌یدا، "نازم ده‌باغ" باسی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێ که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ن، پارتی پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئێرانی، به نموونه‌یه‌کی ئاشکرای پێوه‌ندی پته‌وی نێوان پارتی و ئێران وه‌سف کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌نانه‌ت پارته‌کانی سۆسیالیست، زه‌حمه‌تکێشان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێوه‌ندی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران.
نازم دەباغ: ئیران چوونی ھێزی پێشمەرگەی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەرز نرخاند
ئیران-تایبەت بەKDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیران‌دا، چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەرز ھەڵسەنگێندرا.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران "نازم دەباغ" بە kdp.info-ی راگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیران، باس لە تێکچوونی بارودۆخی عێراق کرا و ھەر دوولا ھاوھەڵوێست بوون لەسەر رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق.
نازم دەباغ گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا کۆماری ئیسلامیی ئیران چوونی پێشمەرگەی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ھەرێم بە ئیجابی ھەڵسەنگاند.
دەباغ زیاتر گوتی: ئیرانی ھیچ تێبینییەکی لەسەر چوونی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان نەبوو، بەڵکو چوونی ئەوان بۆ ئەو دەڤەرانە ھاوکارییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر پێشمەرگە جووڵەی نەکردبا دەکەوتە دەست چەکدارانی داعشەوە.
ناوبراو ئاماژەیشی دا، شاندەکە دوای دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی ئیران گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بووە.
بڵند ئیبراھیم
نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێران کۆبۆوە
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێرانى کۆبوونەوە.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، رۆژى سێشەمە 8ی ئەپریلی 2014 لە بارەگاى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ "لوقمان ستوودە"، "جەماڵ ئیسماعیل" و "سەدیق قوتبی" ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێرانى، کۆبوونەوە.
لوقمان ستوودە بەرێوبەرى پەیوەندییە نێودەوڵتیەکانی حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێران، باسی لە دیدگا و چالاکییەکانى کۆمەڵەکەیان کرد و باسی لە ئەزموونى سەرکەوتووى هەرێمى کوردستان کرد بە بەشدارى کردنى گروپ و پارتە جیاوازەکان لە بوارەکانى کۆمەڵایەتى و سیاسی و ئازادى ڕادەربرین.
لەم دیدارەدا "نازم عومەر" خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانی ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێران بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دەربری و جەختى کردەوە لەسەر بەردەوام بوون و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه