نوێنەرایەتی
نازم دەباغ لە تاران لەگەڵ شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە شاری تاران لەگەڵ شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
شاندێکی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی (04/12/2019) سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها ستافی نوێنەرایەتی پێشوازی گەرمیان لێکرا.
شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق بانگهێشتی یەکەمین کۆبوونەوەی بەرامبەری بازرگانانی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان کرابوون، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هوتێل پارسیانی ئەوین لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان سوپاسی ژووری بازرگانی هاوبەشیان بۆ ئەم بانگهێشت و چاوپێکەوتنیان کرد و هیوایان خواست لە داهاتوودا بەشێوەیەکی ڕێک و پێکتر و بە ئاگاداریی لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتییەکانو کار و چالاکی و پەیوەندییەکانیان ڕێکبخەن.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خویان دەربڕی بەم سەردانی شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران.
لەم بەشیکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری و یارمەتی بازرگانانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق.
یەکەمین کۆبوونەوەی بەرامبەری بازرگانانی ئێران و عێراق لەسەر تەوەری "پیشەسازی خواردن و بڵاوکردنەوە و شێوازی کاری بانکەکان لە هەرێمی کوردستان" بە بەشداری "مستەفا عەبدوالڕەحمان" سەرۆکی یەکێتی هەناردە و هاوردەکانی هەرێمی کوردستان، "یاسین ڕەحیم فەرەج" جێگری یەکەمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، "پێشەوا ئەحمەد مەحموود" سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، "ئەحمەد عەلی مەحموود" جێگری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، "حەمید حوسێنی" سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق، کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە و هەروەها چالاکڤانانی ئەم بوارە لە هەر دوو وڵات لە هوتێل پارسیانی ئەوین لە شاری تاران بەرٍێوەچوو و "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وەکوو میوانی تایبەت، بانگهێشت کرابوو.
"سەلام عارف روشدی" لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی مەستەری هەرێمی کوردستان لە تاران کۆبۆوە
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی مەستەری هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی تاران، دیداری کرد.
نوێنەری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغی مەستەر لە زانکۆکانی تاران دەخوێنن، ئەمڕۆ سێشەمە 3ی دیسەمبەری 2019 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، نوێنەری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەداواچوون بۆ کارووباری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە ئێران و پەسەندکردنی بڕوانامەی خوێندکاران لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە هاتنە ئاخاوتن.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، "سەلام عارف روشدی" جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر خوێندکارێکی هەرێمی کوردستان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە لە وڵاتی ئێران، دەبێت بڕوانامەکەی لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پەسەند بکرێت.
جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە پێویستی زانی سەرجەم خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، ناویان لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆماربکەن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا سەبارەت بە کارووباری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، چەند سەرنج و پێشنیارێک تاوتوێی کران.
بەشداریی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی ڕاوێژکاری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانی کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێکهاتوو لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "هیوا ڕەسووڵ" و "عەباس عەبدواڵلە" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەمە 17/11/2019 بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی "محەمەد حوسێن جەعفەری" برای دکتۆر "محەمەد جەعفەری" گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێرانیان کرد.
دکتۆر "محەمەد جەعفەری" سەرۆکی بەشی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێران، سوپاسی ئامادەبوونی شاندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی براکەی.
ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی برای دکتۆر جەعفەری، بە ئامادەبوونی دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران، دکتۆر "مەحموود واعیزی" سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، جێگران و ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، کەسایەتییە زانستی و سیاسییەکان، نوێنەری شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پەڕڵەمانی ئەم وڵاتە، کارمەندانی هێزی یاسادانانی ئێران و هەروەها خەڵکی ئاسایی لە مزگەوتی پەڕڵەمانی ئێران بەڕێوەچوو.
سهلام عارف روشدی لهگهڵ محهمهدى حاجى مهحموود دیداریی کرد
"سهلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لهگهڵ بهرێز "محهمهدى حاجى مهحموود" کهسایهتی ناسراویی کورد کۆبۆوه.
"سهلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به هاوڕێیهتی لهگهڵ "هیوا ڕهسووڵ ڕهشید" و "فهخرالدین عهزیز ساڵح" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێش نیوهڕٶی ئهمڕۆ چوارشهمه ٦ى نۆڤهمبهریى 201٩، سهردانی بهرێز "محهمهدى حاجى مهحموود" له شوێنى تایبهتى خۆى له تارانى پایتهختى ئێرانیان کرد که "مهلا لوقمان" بهرپرسى مهکتهبى پهیوهندییهکانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا به ئامادهبوو.
له دیدارێکدا باس له ڕهوشى سیاسى ئهمڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچهکه کرا و تیشک خرایه سهر ئهو دۆخهى ناوچهکه و عێراقى گرتۆتهوه، ئهو گۆڕانکاریى و ڕووداوانهش باسیان لێوهکرا که له ماوهى ڕابردوو ڕوویانداوه و تا ههنووکهش بهردهوامیان ههیه.
له بهشێکی دیکهی ئهم کۆبوونهوهدا کاریگهریى ڕووداوهکانى ناوچهکهش لهسهر پرۆسهى سیاسى عێراق به گشتیی و ههرێمی کوردستان به تایبهتی شیکرانهوه و ئهوهی که ههرێمی کوردستان دهبێت له بهرانبهر ڕووداوهکانى ئهم دوایانهی عێراق و ئهگهری پێداچوونهوه بۆ دهستووری ههمیشهیی عێراق یهک ههڵوێست بێت.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری دەستپێکردنی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکانی قومی کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداری له مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ساڵی نوێی لە زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان لە شاری قوم کرد.
دوای بانگهێشتنامەی فەرمی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان (دانشگاە ادیان و مزاهب) لە پارێزگای قوم بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، کاتژمێر (8:30) سەر لە بەیانی دوێنێ یەکشەممە 13/10/2019 شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، پێکهاتوو له "عهباس عهبدواڵڵه" و "عهلاء غوڵام" بەشداری مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ساڵی نوێی لە زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان لە شاری قوم کرد.
مەراسیمەکە بە وتاری سەرۆکی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان دەستی پێکرد و بەخێرهاتنی میوانەکان و بەشداربووانی کرد.
نوێنەری دکتۆر "محهمهد جهواد زهریف" وهزیری دهرهوهی ئێران وتاری خوێندهوه کە بەهۆی هاتنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی پاکستان و پێشوازی لەو نەیتوانی بەشداری ئەم مەراسیمە بێت. دواتر سەرۆکی زانکۆی ئەلمستەفا وتاری پێشکەش کرد.
شایانی باسە شاندی باڵیۆزخانەی عێراق، سەرۆکی کەلیمیەکان، سەرۆکی زەردەشتیەکان، نەتەوە کەمینەکان لە ئێران، نوێنەری سووننەکان لە ئێران و نوێنەری زانکۆکان، رێکخراو و ئۆرگانەکانی دیکه بەشداری مەراسیمەکە بوون.
دوای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکانی قوم بەجیا و لە ژووری تایبەت خۆی دانیشتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ میوانەکان کرد و له دیدارهکاندا باسی زانکۆ و خوێندکارانی بیانی و زانست و پەروەردەی بۆ کردن.
نازم دەباغ لەگەڵ دکتۆر "سهعد جهواد القهندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، لەگەڵ دکتۆر "سهعد جهواد القهندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "سهعد جهواد القهندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای باڵیۆزخانە، ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٧/٩/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ههروهها "ئەمجەد بابا حاجی"، "فهخرالدین عهزیز ساڵح"، "سۆران عهلی ئەمین" و "عهلا غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گهرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسیان لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و باڵیۆزی عێراق دووپاتی کردەوە کە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو عێراقییەکانە و باڵیۆزخانە ئامادەیە بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران.
له بهشێکی دیکهی ئهم کۆبوونهوهیهدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگی ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ ڕاییکردنی کارووباری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى پهرلهمانتارانى ئهڵمانى كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و سهرۆك وهزيرانى ئهرمهنستان تاوتوێى پهيوهندييهكان دهكهن
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ خاوهنشكۆ شاى ئوردن كۆبووهوه
- كارنامهى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن تهواو بوو
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و ههرێمى كوردستان، پێويستييان به يهكێتيى ئهورووپايه