Print this page

  • نازم دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ نەفتنا:
مومکین نییە دەوڵەتی عێراق بە بەرهەمهێنانی 4 میلیۆن بەرمیل نەوت بگات

نەفتنا ـ بەسیم لالە: هەفتەی ڕابردوو وەزیری نەوتی عێراق لە لووتکەی ئۆپێک ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە لە ساڵی داهاتووی زایینی دەگاتە 3 میلیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا و بەشی کوردستان لەم ڕێژەیە 400 هەزار بەرمیلە. لە لایەکی دیکەوە نوێنەری پەڕڵەمان و ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەی عێراق ڕایگەیاندووە بەرهەمی ئەم وڵاتە لە ساڵی داهاتوو دەگاتە زیاتر لە 4 میلیۆن بەرمیل. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێشتا گرفتەکانی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لەسەر فرۆشی نەوت درێژەی هەیە و هەرێم ئامادەی قەبووڵکردنی بەشی سەتا 5/16 نییە و بەردەوام هەوڵدەدات گرێبەستی نەوتی لە دەرەوەی فۆڕمی پێناسەکراوی بەغداد ببەستێت و تەواوی گرێبەستەکانی بە پێی هاوبەشی لە بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دەبەستێت و بە گشتیی، کوردستان هیچ جۆرە هەواهەنگی لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندییدا نییە ... .

لەم چوارچێوەیەدا، نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری نەفتنا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتووی زایینی جەغت لەسەر وتەکانی النەعیمی وەزیری نەوتی عێراق دەکات و سەبارەت بە تواناکانی هەناردەکردنی نەوتی ئەم هەرێمە گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی خەزێنە گەورە نەوتیی و غازییەکان کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، هەناردەکردنی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل کارێکی سرووشتییە و هەرێم ئەو تواناییەی هەیە کە ساڵی داهاتووی زایینی ئەم ڕێژەیە هەناردە بکات.

ئەو لە درێژەدا ئاماژەی بە تێستی سەرکەوتووانەی هێڵی بۆڕی نەوتی جەیحووندا و گوتی: لە ئێستادا ئەم هێڵە بۆڕە نەوتییە بە تەنیایی توانایی هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە و دەتوانێت نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ بە بەندەری جەیحوونی تورکیا بگوازێتەوە.

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: لە ساڵی 2015 ئەم ڕێژەیە دەگاتە یەک میلیۆن بەرمیل. تا پێش دامەزراندنی ئەم هێڵە بۆڕە نەوتییە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگای تەنکییەکانەوە هەناردە دەکرد.

دەباغ لە درێژەدا ئاماژەی بە ئیرادەی دەوڵەتی هەرێم کرد لە درێژەپێدان بە وەبەرهێنانی سەرمایە لە بەشی نەوت و وزرەدا و گوتی: هەرێم بەنیازە سەرمایەی نوێی لە بواری کارەباشدا دابنێت و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەیهەوێت کە داهاتی فرۆشی نەوت بکاتە سەرمایە لە پلانەکانی نەوت و بنەڕەتیدا و لەم لایەنەشەوە هەوڵدەدات کە گرفتەکانی خەڵکی هەرێم چارەسەربکات.

ئەو لە درێژەدا سەبارەت بە وتەکانی ئەم دوایانەی قاسم محەمەد نوێنەری پەڕڵەمانی عێراق سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر لە 4 میلیۆن بەرمیل گوتی: ئەو داوایە ڕاست نییە و بە کەمێک دروست بینین بۆمان دەرکەوێت کە ئەم وتەیە ڕاست نییە و دەوڵەتی عێراق ناتوانێت بە درێژایی ساڵێک بەم ڕێژەیە بگات چونکە ئەو ڕێژەیە کە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە نەوتییەکاندا سەرمایەی بۆ دانا دەوڵەت نەیتوانی سەرمایەی بۆ وەگەڕبخات و هۆیەکەی دیکەش ئەوەیە گرینگترین گرفتی عێراق لە ئێستادا دابینکردنی کارەبایە و سەرەکیترین ئەرکی دەوڵەت ئەوەیە کە بە پلەی یەکەم سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە هەنگاوهەڵێنێت و پاشان بە فیکری هەناردەکردنی نەوتی خۆیدا بێت. لە ئێستادا خەڵکی عێراق بە درێژایی شەو و ڕۆژ 12 کاتژمێر کارەبایان هەیە و بۆ دابینکردنی کاتژمێرەکانی دیکە لە ماتۆڕەکانی گازائیلی و نەوتی کەڵک وەردەگرن.

نازم دەباغ هەروەها سەبارەت بە تانەی دانا گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی 400 میلیۆنی خۆی گوتی: بەرپرسانی کوردستان لە ڕێگای ئاژانسەکانی هەواڵەوە ئاگاداری ئەو داوایە بوون و هیوادارن هەر وەکوو ساڵانی ڕابردوو کە ئەم کۆمپانیایە شکایەتی کردبوو لە دەرەوەی دادگا بە دانووستان و ئاشتی پێکبگەن.

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 281