پەیوەندییە مێژووییەکانی کوردەکان لە کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران لە ڕوانگەی "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران

نازم دەباغ لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ئێران ـ کورد" ڕایگەیاند: بە درێژایی مێژوو، ئێران پەناگایەکی ئەمن بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان بووە‘؛ کوردەکان و ئێرانییەکان لە یەک ڕەگەزن و زۆرترین نزیکایەتیی لە نێوانماندا بوونی هەیە.  

نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری "ئێران ـ کورد" سەبارەت بە پەیوەندییە مێژووییەکانی کوردەکان لە کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێرانداگوتی: مەسەلە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، ئەمڕۆکە وشەگەلێکی نامۆ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان نین، چونکە؛ کوردەکان و ئێرانییەکان لە یەک ڕەگەزن و زۆرترین نزیکایەتیی لە نێوانماندا بوونی هەیە.

گوتیشی: بە درێژایی مێژوو، کۆماری ئیسلامی ئێران پەناگایەکی ئەمن بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان بووە‘ و هەر ئەو پەیوەندییانەش لە لایەکەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندییە کەلتوورییەکانی نێوان دوو لایەن گەشە بستێنێت. کەلتووری ئێمەی کورد لە عێراق لەگەڵ کەلتووری ئێرانی ئەگەر یەکێک نەبن بەڵام خزمایەتیی و قەرزداری یەکترین. بۆ نزیکایەتیی ئەم دوو کەلتوورە دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت و بوارەکانی ئەم بەهێزکردنە کەلتوورییەش بۆ هاوکاریی هونەری و پیشیەیی و تەنانەت بۆ ئەرکی خوێندن دەگەڕێتەوە.     

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە: ئەم سێلایەنە دەتوانن کاریگەری زۆر باڵا لەسەر نزیکایەتیی زیاتری کەلتوور لە نێوان دوو لایەندا دابنێین. بەڵام بەداخەوە هەندێک گرفت بوونی هەیە کە لەم بوارانەدا دەبێت چارەسەر بکرێن. بەتایبەت دەتوانم یادێک بکەم لە گرفتی قوتابیانی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران. پێشنیارم بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە کەلتوورییەکان چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەم بەشەیە.

 

تێبینی: ئەم وتووێژە پێش لە چارەسەرکردنی گرفتی قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێراندەخوێنن ئەنجامدراوە. دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر ئەم چاوپێکەتنەدا، تەواویگرفتەکانی ئەم قوتابیانە چارەسەر بوو.

 

گۆڤاری ئێران ـ کورد، ژمارەی یەکەم، خاکەلێوەی 1393، لاپەڕەی 35.

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 490
Tagged under

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی