دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە ڕێوڕەسمی پرسەی موزیکزان و ئاوازدانەری ناوداری کورد حوسێن یۆسف زەمانی لە مزگەوتی نووری شاری تاران بەشداری کرد.

دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری هەمشەهری دیپلۆماتیکی ئێراندا ڕایگەیاند: لەم هەلوومەرجەی ئێستادا ئێمە دەتوانین هۆگری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی دیموکراسی لەم ناوچەیە و پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و هەمە لایەنە ببینین، بە جۆرێک کە خەڵکی دەتوانن ئازادانە بە شوێن داواکارییەکانی سیاسی خۆیاندا بڕۆن.

 دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لە وتووێژیکی تێروتەسەل لەگەڵ گۆڤاری هەمشەهری دیپلۆماتیکی ئێران، سەبارەت بە باروودۆخ و شووناس و جۆری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان شووناسێکی کوردی هەیە و هەر کام لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانیش شووناس و پێکهاتەی تایبەت بە خۆیان هەیە. بێگومان بوونی بنەما فیکری و کەلتووری جۆراوجۆر، کاریگەری بەرچاوی لەسەر پێکهێنانی ڕێکخراوەکان و چالاکی و کردەوە سیاسییەکاندا هەیە. ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانەی کە لە پێکهاتەی سیاسی کوردستاندا بوونیان هەیە هەر کامیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە. 

  گوتیشی: حیزبی دیموکراتی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی کاتی دامەزرداندنی، توانیوییەتی وەکوو بەرەیەکی بەربڵاو و ئازادیخوازی نەتەوەیی کار بکات و توانیوییەتی جیل و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ڕێکبخات و ئەوان لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حیزبێکی سیاسی تۆکمە ڕێنوێنی بکات تا لە تیشکی ئەودا لە داخوازییەکانی نەتەوەیی کوردەکان پشتیوانی و چالاکی بکات.

ئەوەیشی خستەڕوو: ناودارترین و کاریگەرترین شۆڕشی خەڵکی کورد لە سێپتەمبەری ساڵی 1961 بە رێبەرایەتی نەمر مەلا مستەفا بارزانی سەری هەڵدا و کاریگەری زۆر گرینگی لە پێکهاتەی سیاسی عێراقدا بە جێهێشت. بەلەبەرچاوگرتنی پشتیوانی بێوێنەی خەڵکی، حیزبی

 دیموکراتی کوردستان توانی حیزبێک لە ئاستی سەرێدا نیشان بدات.   

لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنەدا دکتۆر جگەرخوێن سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەم

دواییانەی پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان گوتی: خاڵێکی بەرچاوی ئەم هەڵبژاردنە، بوونی

 کەشووهەوایەکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنەکان بوو، بە شێوەیەک کە حیزبەکان بتوانن لە هەلوومەرجێکی بەرانبەر و یەکساندا لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن و چالاکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن و هەڵبەت ئەم هەلوومەرجانە دەستکەوتی دەسەڵاتیی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و تواناکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی بەشداربوو لە دەسەڵاتدایە.   

گوتیشی: لەم هەلوومەرجەی ئێستادا ئێمە دەتوانین هۆگری دەوڵەتی هەرێم لە دابینکردنی دیموکراسی لەم ناوچەیە و پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و هەمە لایەنە ببینین، بە جۆرێک کە خەڵکی دەتوانن ئازادانە بە شوێن داواکارییەکانی سیاسی خۆیاندا بڕۆن. بۆ نموونە بزووتنەوەی گۆڕان و پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە کەشووهەوای لێوانلێو لە ئازادی لە کۆمەڵگای پێشکەوتووی کوردستاندا چالاکی دەکەن و لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن. بێگومان ئەوە بە هۆی بوونی باروودۆخی سیاسی گونجاوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدیهێناوە.

 ئەویشی ئاشکرا کرد: من هەلًَبەت سەبارەت بەم هەنگاوە خۆشبینم و جووڵەی سیاسی لە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان بە جووڵەیەکی هێمن و باش و گونجاو دەبینم کە بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرپرسیار دەڕوات و گەشەسەندنێکی سەقامگیری بەدواوەیە.

 جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی گوتی: دەولەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسانە و لە چوارچێوەی یاسادا لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆردا پەیوەندیی دەگرێت و پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی زیاتر پەیوەندییەکی ئابووری و بازرگانییە. خاڵێک کە لێرەدا بەرچاودەکەوێت ئەوەیە کە شووناسی عێراق تەنیا شووناسێکی عەڕەبی نییە و لەم ڕووەوە وڵاتانی عەڕەبی بۆیان دەرکەوتووە کە دەبێت لەگەڵ بەشەکانی دیکەی عێراقیش پەیوەندییەکی باشیان هەبێت، بە تایبەت هەرێمی کوردستان کە لە ئاستی عێراق و ناوچەکەدا ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت.  

 دکتۆر جگەرخوێن لە وڵامی پرسیارێکی دیکەی گۆڤاری هەمشەهری دیپلۆماتیک سەبارەت بە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: دەبێت ڕاشکاوانە ئاماژە بەوە بکەم کە بە درێژایی ئەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیچ وڵاتێک بە ڕێژەی ئێران بەربڵاو و باش نەبووە، لەڕاستیدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیوییەتی ئاستی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بە باشی ڕابگرێت.

 گوتیشی: بە پێی ئەو ئاسایش و سەقامگیریی و ئیرادەیەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان نیازێکی بەربڵاو بوونی هەیە. لە بواری ئابووریدا چەندین لایەن، لەوانە: تورکیا، هاتوونەتە ناو گۆڕەپانەکەوە و نیازەکانیان بە باشی ناسیوە و بە بەشداری خۆیان یارمەتی پلانەکانی گەشەسەندنی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیان بە باشی داوە. ڕوانینی هەرێم بەو شەریکە ئابووریانە تەنیا یارمەتی بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بەرەوپێشچوونی ئەم هەرێمەیە.    

 جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە دوایین بەشی ئەم وتووێژەدا گوتی: سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ ئێران دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە پەیوەندیی زۆر باش لەگەڵ تورکیا یا هەر وڵاتێکی دیکە هیچ زیانێک بە ئێران ناگەیەنێت. باروودۆخ و تایبەتمەندیی ناوخۆیی و کەلتووری هەرێمی کوردستان و ئێران، بواری بێوێنە و گەنجاو بۆ گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن لە هەموو بوارەکاندا دەڕەخسێنێت.

 گۆڤاری مانگانەی هەمشەهری دیپلۆماتیک، مانگی دەی 1392 (ژانوییەی 2014)، ژمارە 79، لاپەڕەکانی 78 تا 87.

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی