بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران و خوێندنەوەی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یادی گۆرانیبێژی کورد عەباس کەمەندی لە تاران بەرز ڕاگیرا.

 

بە ئامادەبوونی دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، چەندین کەسایەتیی سیاسیی، فەرهەنگی و هونەری کوردستان و ئێران، لەوانە: گۆرانیبێژی ناوداری کورد شەهرام نازری، بنەماڵەی گۆرانیبێژی کورد عەباس کەمەندی، مامۆستای زانکۆکانی تاران و شانۆکاری کورد دکتۆر قوتبەدین سادقی، مامۆستای زانکۆ و نوێنەری شاری سنە لە خولی شەشەمی پەڕڵەمانی ئێران دکتۆر جەلال جەلالیزادە، مامۆستای زانکۆی تاران دکتۆر ئەسعەد ئەردەڵان، ڕۆژنامەنووسی کورد و سەرۆکی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران بەهرام وەلەدبەیگی، هەندێک لە کارمەندانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، ئەندامانی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران و هۆگرانی گۆرانی و موزیکی کوردی، بە یارمەتی و هەوڵی ڕێکخراوەی فەرهەنگی و هونەری سیما گوستەری زاگڕۆس بە بەرپرسیارییەتی دوبلۆری بەئەزموونی کورد محەمەد فەرەیدوونی و بە پێشکەشکاری ئەکتەری کورد پەرویز حەبیبی، کاتژمێر 30/6 دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە 2ی حوزەیران / جوونی 2014 کۆڕی پرسە و یادی گۆرانیبێژی کورد عەباس کەمەندی لە مزگەوتی ئەبوالفەزل لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.

 

لە سەرەتای ئەم بیرئانینەدا مامۆستای زانکۆی تاران دکتۆر ئەسعەد ئەردەڵان سەبارەت بە کەسایەتیی عەباس کەمەندی هاتە ئاخاوتن و گوتی: عەباس کەمەندی هونەرمەندێکی بێوێنەی کوردستان بوو و سەرمایەیەکی کەلتووری کۆمەڵگای ئێمەیە، بەهرەیەک لە ناخیدا هەبوو، ژیانی ئەم هونەرمەندە و ئەو بەرهەمانەی کە بۆمانی بەجێی هێشتووە هەمووی هێمای ئەوەیە کە بەهرەیەکی دەوڵەمەندی هەبوو و پێداگر و شێلگیر تا دوایین ساتەکانی ژیانی لە درێژەپێدان بە هونەر نەوەستا. 

 

گوتیشی: لە سەردەمی منداڵیمدا بیرەوەریی زۆرم لەگەڵ عەباس کەمەندیدا هەیە، 4 ساڵ لەو بچووکتر بووم و لە گەڕەکێک دەژیاین و پێکەوە لە قوتابخانەیەک وانەمان دەخوێند، لەگەڵ کوڕە مامەکانم هەڤاڵ بوون و هەر ئەو کاتەش هەستم پێدەکرد کە هۆگری بە هۆنینەوەی شیعر هەیە و لەم بوارەدا بەهرەی تێدابوو. و هەر ئەو هەوڵانەش بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە بۆ لەدەستدانی ئەم سەرمایەیەکەلتوورییە خەمبار بین. 

 

لە درێژەی ئەم بەرنامەیەدا دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی کورد عەباس کەمەندی خوێندەوە و لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: بە بیستنی هەواڵیی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد عەباسی کەمەندی دڵگران بووم. عەباسی کەمەندی لە بواری هونەری گۆرانی و ئاواز و وێنەکێشان و هۆنراوە و تێکستی شانۆیی ساڵانێکی زۆر خزمەتی مەزنی هونەر و کەلتووری کوردی کردووە و جێدەستی لەو بوارەدا دیار و جێگای بایەخە.

 

لە درێژەی ئەم پرسەنامەیەدا هاتووە: لە دەستدانی ئەم هونەرمەندە، زیانێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەباسی کەمەندی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.  

 

لە بەشێکی دیکەی بیرئانینی عەباس کەمەندیدا پەیامی سەرۆکی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران ئەندازیار سەید عیزەتوڵڵا زەرغامی بە بۆنەی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی کورد عەباس کەمەندی خوێندرایەوە، لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: کۆچی دوایی هونەرمەندیی ناوداری کورد بەڕێز عەباس کەمەندی کە تەمەنی بەنرخی خۆی بۆ فەرهەنگ و هونەر و بردنە سەرێی ئاستی کەلتووری پیرۆزی ئێرانی ـ ئیسلامی تەرخانکرد بە خانەوادەی بەڕێزی سەرەخۆی دەڵێیم و بۆ شادیی ڕۆحی ئەم هونەرمەندە لە دەرگانەی خودا دۆعا دەکەین. 

 

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا بێژەری کورد ئەسعەد خۆشگەوار ژیاننامەی عەباس کەمەندی خوێندەوە کە تیێدا ئاماژەی بە تەواوی قۆناغەکانی ژیانی هونەری ئەم هونەرمەندە کردبوو، پاشان شیعری شۆهرە کەمەندی کچی عەباس کەمەندی کە بۆ کۆچی دوایی باوکی نووسیوییەتی لە لایەن ئەم بێژەرەوە خوێندرایەوە.

 

لە بەشێکی دیکەم ئەم یادەدا گۆرانیبێژی کورد بێهرووز تەوەکولی شیعرێکی عەباس کەمەندی بە دەنگی بە سۆزی خوی بە شێوەی مەقام پێشکەش کرد و لە درێژەدا شانۆکاری کورد دکتۆر قوتبەدین سادقی سەبارەت بە کەسایەتیی عەباس کەمەندی گوتی: کەمەندی عەشقێکی گەورەی بە کوردستان بوو، پیاوێک بوو کە بۆخۆی خۆی دروست کرد و هەر شتێک فێربوو لە لای خۆیەوە فێربوو، کاتێک کە لە فەڕەنسا هاتمەوە ماوەیەکی زۆر هاتووچۆی دەکردم و لەسەر فەرهەنگی کوردستان، توێژینەوەیەکی بەربڵاوی کردبوو، هەمووی لە ناو نامیلکەیەکی گەورەدا کۆکردبۆوە و بە نیاز بوو کە بە شێوەیەکی ڕێکووپێک بڵاویبکاتەوە.

 

گوتیشی: زانیارییەکی زۆری لەسەر فەرهەنگ و دابوونەریتی کوردەواری هەبوو، بە باشی تەکنەلۆژیای نەدەناسی چونکە لە هیچ زانکۆیەک وانەی نەخوێندبوو، هەر شتێک فێربوو بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی فێربوو. لە زۆر بواردا کاری کردبوو، لە هیچ بوارێک وەکوو موزیک و گۆرانی سەرنەکەوت، و لەسەر موزیکی کوردیدا کاریگەری خۆی دانا. کارە هونەرییەکانی دیکەشی جێی بایەخە بەڵام کاریگەرییان بە ڕێژەی کاریگەری موزیک نییە. 


ئەم شانۆکارە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: عەباس باروودۆخێکی کۆمەڵایەتیی زۆر باشی نەبوو، ئەو کاتەی کە دەستی بە گۆرانی خوێندن و توێژنەوەکانی کرد، هەر کەسێکی دیکە لە جێیی ئەو بوایە شایە بەسەرهاتێکی دیکەی هەبوو، بەڵام بە بیرووباوەڕی من شتێک لە ناخیدا بوو، گەوهەرێک لە سروشتیدا بوو کە بووە هۆی ئەوەی کە عەباس گەورەترین پێشکەوتن بەدەستبێنێت. کە ئەوە جێگای سەربەرزییە.


ئەوەیشی خستەڕوو: من لە منداڵییەوە دەیناسم، ئەو باروودۆخە کۆمەڵایەتییەی کە لە منداڵییەوە بووی بەڕاستی دەیتوانی هەموو کەس ببەزێنێت. بەڵام کەسێک بوو کە بە غیرەتی خۆی و ئەو بەهرەیەی کە لە ناخیدا هەیبوو و ئەو زانیارییەی کە وردە وردە لە ڕێگای هونەر بە دەستی هێنا. توانی لە جێگایەکی زۆر نزمەوە بگاتە جێگایەکی بەرز. هیچ کەسێک وەکوو عەباس بەرەوپێشەوە نەچووە و من ئەمە بە شانازی دەزانم. هیچ کەسێک وەکوو عەباس، قۆناغەکانی سەرکەوتنی لەسەر پێی خۆی نەپێواوە و بۆ ئەو سەرکەوتنە خۆی نەدا پاڵ کەسێکەوە.

 

سادقی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: شایەد ئەوە نەزانن یەکەمجار کە دەستی بە کاری فەرهەنگی و هونەری کرد، رێنوێنێکی ئاسایی بوو، ئەو کاتەیی کە محەمەدڕەزا لوتفی موزیکزان و ژەنیاری ناوداری تاری ئێران لە سنە سوپای دانش بوو، ئێمە کۆمەڵێک بووین کە کاری هونەریمان دەکرد ئەویش لەگەڵ ئێمەدا بوو، بڕیارماندا بچێن بۆ هەورامان، عەباس لەگەڵماندا هات و رێنوێنمان بوو، سەرەتای کاری فەرهەنگ و هونەری عەباس، هەر ئەم کارە بوو، کە هیچ کەسێک ئەمە نازانێت. لەگەڵ کەسانێک بوو کە هونەرمەندی گەورە بوون و ڕوانگەیان هەبوو، وردە وردە کاریگەرییان لەسەری دانا، لەوانە: کامکاران و کەسانی دیکە.

 

دکتۆر قوتبەدین سادقی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: عەباس بە شێوەیەک پێشکەوتووە و دەستکەوتنی بەدەستهێناوە گەورەتر و بەرچاوتر لە هەموو هونەرمەندێک کە لە کوردستانە. کە هەر ئەوە جێگای شانازییە بۆ هەموومان. لە منداڵییەوە دەیناسم و تا ئەو کاتەی کە ماڵئاوایی لە ژیان کرد بە لەبەرچاوگرتنی ئەو باروودۆخە نالەبارەی کە هەیبوو و هیچ کەسێک دەستی نەگرت و سەرەڕای هەمووی ئەمانە عەباس لە وەستان و تێکۆشان نەکەوت. بە بیرووبڕوای من لە بواری هونەریدا دەیان ساڵە توانیوییەتی لەسەر پێی خۆیەوە شتێک دروست بکات کە ئەمڕۆکە جێگای سەربەرزی و شانازییە. و نموونەیەکی زۆر گەورە لەو کەسانەیە کە وردە وردە باروودۆخی کۆمەڵایەتییان بە غیرەت، پێداگری و بەهەرەمەندی خۆیان دەگۆڕن و شتێک بە فەرهەنگ و هونەری ئێمە زیاد دەکەن، ئەو کەسانە بەڕاستی سەرمایەی فەرهەنگی و هونەری کۆمەڵگای ئێمەن. 

 

لە بەشێکی دیکە ئەم یادەدا چەندین پەیام و پرسەنامە بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس کەمەندیی خوێندرایەوە، لەوانە: کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران، هونەرمەندانی ڕێکخراوەی فەرهەنگی و هونەری سیما گوستەری زاگڕۆس، هونەرمەندانی بەشی کوردی کەناڵی سەحەر، بێژەران و هونەرمەندانی ڕادیۆ کوردی تاران، هونەرمەندان و کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانی سنە و مەهاباد، کۆمەڵەی پارێزەرانی کوردی دانیشتووی تاران، کۆمەڵەی کوردانی هەورامانی دانشیتووی تاران، هەیئەتی زۆرانبازی پارێزگای کوردستان، هونەرمەندانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، کۆمەڵەی کرماشانییەکانی دانشیتووی تاران، ئەندازیار سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شاری سنە لە پەڕڵەمانی ئێران، گۆڤاری مەهاباد، کۆمەڵەی ئازەرییەکان و لوڕەکانی دانیشتووی تاران و چەندین ناوەند و ڕێکخراوەی دیکە.

 

لە کۆتایی ئەم ڕێوڕەسمەدا مامۆستای زانکۆ و نوێنەری شاری سنە لە خولی شەشەمی پەڕڵەمانی ئێران دکتۆر جەلال جەلالیزادە گوتی: بەداخەوە قەدری هونەرمەندانی خۆمان لە کاتی ژیانیاندا نازانین و مردوو پەرەستین. دەبێت ئێمە وەفادار بین و ڕێز لە هونەرمەندانمان بگرین و هونەرەکەیان بپارێزین.

 

گوتیشی: زۆر سوپاسی جەنابی کاک مەسعوو بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ناردنی پەیامی پرسەنامەکەیان، بەڕێزیان بەردەوام لایەنگری فەرهەنگ و هونەر لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بووە.

دکتۆر جەلالیزادە لە درێژەدا شیعرێکی بە زاراوەی هەوارمی لە وەسفی دەنگ و هونەر و کەسایەتیی عەباس کەمەندی خوێندەوە.

 

لە یاد و بیرئانینی عەباس کەمەندیدا چەندین کەسایەتیی دیکەی کورد و ئێرانی ئامادەبوون، لەوانە: نوێنەری شاری سنە لە خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پەڕڵەمانی ئێران سەید مەعرووف سەمەدی، نوێنەری شاری مەهاباد لە خولی حەوتەمی پەڕڵەمانی ئێران جەعفەر ئایین پەرسەت، ڕۆژنامەنووسی کورد و سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد ئەحمەد بەحری، پارێزگاری پێشووی کوردستان عەلیڕەزا شەهبازی، توێژەی موزیکی ئێران حەمیدڕەزا عاتفی، توێژەری دابوونەریتی کوردەواری هاشم سەلیمی، توێژەی کاروباری نێودەوڵەتیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیامەک کاکەیی، سەرۆکی کەناڵی خەبەری ئێران ئەردەشیر زابولیزادە، عەتا قادری سەرۆکی پێشووی کەناڵی سەحەر، توێژەری کورد ئیحسان هووشمەند، مامۆستای زانکۆ دکتۆر هاشم هیدایەتی، توێژەری و زمانناسی کورد ئەیووب گازرانی، ژمارەیەک لە خانمانی چالاکی بواری کاروباری کۆمەڵایەتیی کوردستان، محەمەد هادیفەر بەرپرسی ئاژانسی کورد پڕێس، موزیکزانی لاوی کورد و ژەنیاری تار ئازاد میرزاپوور، ڕۆژنامەنووسی کورد ئیبراهیم عەبدوالڵەزادە، ئەکتەری کورد پەیام عەلەوی، شاعیری کورد شاهۆ ڕۆستەمی و چەندین کەسایەتیی دیکە.

 

 

 سێ شەممە, 03 حوزەیران 2014

 

 

 

 

 

نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، نیوەڕۆ خوانێکی بۆ دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری و شاندی پەیابەرزی هاوڕێی ساز کرد.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری تاران، ڕۆژی سێشەمە 13ی ئایار / مایۆی 2014، نیوەڕۆ خوانێکی لەسەر شەڕەفی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری و شاندی پەیابەرزی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێکهاتوو لە: وەزیری دارایی، سەرۆکی نەتەوەیی دانانی سەرمایە، سەرۆکی ڕێکخراوەی نەتەوەیی گومرک و نوێنەرانی وەزارەتخانەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها محەمەدمەجید الشێخ باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە شاری تاران و کارمەندانی ئەم باڵیۆزخانەیە لە وڵاتی ئێران ساز کرد.

لەم نیوەڕۆ خوانەدا دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، هیوا ڕەسووڵ ڕەشید و دکتۆر ڕەمەزان لە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەندێک لە کارمەندانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران تیایدا ئامادەبوون.

دکتۆر ڕۆژنووری شاوەیس دوو ڕۆژ پێش ئێستا بە یاوەری شاندێکی پەیابەرزی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە پاڤیۆنی دەوڵەت لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن دکتۆر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقیا پێشوازی لێکرا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری ئابووری لە سەردانی دوو ڕۆژەیدا بۆ شاری تاران، لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران و دکتۆر عەلی تەیب نیا وەزیری دارایی ئەم وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجامدا و ڕێککەوتەنامەیەکی ئابووری لە بوارەکانی دانانی سەرمایە، گومروک، ماڵیات، بانک و ئیستاندارد لە نێوان دوو لایەندا واژۆ کرا.

 

 

 

 سێ شەممە, 13 ئایار 2014

 

 

 

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێرانى کۆبوونەوە.

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، رۆژى سێشەمە 8ی ئەپریلی 2014 لە بارەگاى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ "لوقمان ستوودە"، "جەماڵ ئیسماعیل" و "سەدیق قوتبی" ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێرانى، کۆبوونەوە.

لوقمان ستوودە بەرێوبەرى پەیوەندییە نێودەوڵتیەکانی حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێران، باسی لە دیدگا و چالاکییەکانى کۆمەڵەکەیان کرد و باسی لە ئەزموونى سەرکەوتووى هەرێمى کوردستان کرد بە بەشدارى کردنى گروپ و پارتە جیاوازەکان لە بوارەکانى کۆمەڵایەتى و سیاسی و ئازادى ڕادەربرین.   

لەم دیدارەدا "نازم عومەر" خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانی ئەندامانى حیزبی جەماعتی دەعوەت و ئیسڵاحى ئێران بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دەربری و جەختى کردەوە لەسەر بەردەوام بوون و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

 

 

  • شەممە, 12 نیسان 2014

 

 

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران بەشدارى لە ڕێوڕەسمی پرسەی خێزانى باڵیۆزى فەلەستین (سەلاح الزواوی) لە مزگەوتی نوور لە شاری تاران کرد.

بە بۆنەى کۆچى دوایی خێزانى باڵیۆزى فەلەستین (سەلاح الزواوی) ئێوارەى رۆژى (6-1-2014) وەکو نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران، هەر یەک لە هەڤاڵان شیرزاد قادر خورشید، رەزا مەولود جەوهەر و سلام عارف روشدى بەشدار بوون لەو پرسەیەدا کە لە مزگەوتی نوور لە شاری تاران بەڕێوەچوو و بالیۆزى فەلەستین خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو بەشدارى کردنە.

لەم ڕێوڕەسمەدا چەندین کەسایەتی سیاسی وڵاتی ئێران، باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەشداریان کرد، لەوانە: دکتۆر محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دکتۆر عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران، دکتۆر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقیا، دکتۆر کەماڵ خەرازی وەزیری پێشووی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، محەمەد مەجید الشێخ باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە تاران، دکتۆر غوڵڵامعەلی حەدادعادڵ نوێنەری پەڕڵەمانی ئێران، 

دکتۆر عەبدوڵڵا جاسبی سەرۆکی پێشووی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی ژاپۆن، نەمسا، عەمان، توونس، ئیتاڵیا، تورکیا، میسر، ئازەربایجان، تایلەند، سوودان، بۆلیوی، ئەڵمانیا و ...، حوجەتوالئیسلام سەید ڕەزا ئەکرەمی ڕاوێژکاری کەلتووری ناوەندی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، خوجەتوالئیسلام ئەختەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆبوونەوەی جیهانی ئالی بەیت و چەندین کەسایەتی دیکە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئەمرۆ دووشەمە (30-12-2013 ) کاتژمێر( 10 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( رینێ ئەکوارۆن ) سەرۆکى ئوفیسی یونامی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشی عێراق و ئێران لەتاران سەردانى ئۆفیسی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێز ( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێ کرا.

هەرێمی کوردستانی عێراق لە دە ساڵەی ئەزموونی خودموختاریدا، ئێستا لە سەردەمێکی هەستیار و گرینگ لە پەیوەندییەکانی خۆیدایە. لە لایەکەوە، گۆڕانکارییەک کە لە ڕەوتی بەرپرسانی تورکیادا لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکە بەدیهاتووە، بە شێوەیەک بە لەبەرچاوگرتنی ساردی پەیوەندییەکان لە ساڵە سەرەتاییەکانی خودموختاریدا،

ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی ـ IPSC: تورکەکانی عێراق یا خود عێراقییە تورکەکان بە شێوەی گشتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و پەیوەندییەکی نزیکی فەرهەنگی و زمانییان لەگەڵ تورکیادا هەیە. تورکمانەکان دوای عەڕەبەکان و کوردەکان سێیەمین نەتەوەی عێراق دێنەئەژمار. جوگرافیای بوونی ئینسانی تورکمانەکانی عێراق، لە سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق لە نزیکی سنووری حەکاری و سێرت دەستپێدەکات و شاری تەلەعفەر لە باکوورترین شارێک هەڵکەوتووە کە دانیشتووانی تورکمانن. ئەوە درێژەپێدەری ڕێگای موسڵ بەرەولای ڕۆژئاوا و باشوورە تا دەگاتە شاری کەرکووک. بێجگە لەمانە لە کوردستانی عێراقیش بێجگە لە کوردەکان و کەمینەکانی ئاشووری، کەلدانی، ئەرمەنی و ... تورکمانەکان ژیان بەسەر دەبەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا بەشێک لە 11 کورسی بۆ نەتەوەکانی غەیرە کورد لە کوردستانیان بەدەستهێنا. لەهەمان کاتیشدا بۆ شیکردنەوەی زیاتری ڕۆڵی تورکمانەکان لە عێراقدا وتووێژێکمان لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ئەنجامداوە:

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی