حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کوشتنی بارمتە ژاپۆنییەکە دەکات
به توندی سەرکۆنەی کوشتنی هاووڵاتیی ژاپۆنی "هارونا یۆکاوا" بە دەستی تیرۆریستانی داعش دەکەین کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە لە سووریا، لە لایەن ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیەوە ڕفێنرابوو.
ئەم ڕەفتارە وەحشیگەری و نامرۆڤانەیەی داعش هێندەی دی دەیسەلمێنێ کە مەترسیی ئەم تیرۆریستانە هیچ سنوور و ڕەگەز و ئایین و نەتەوە و وڵاتێک نابوێرێ و دوژمنێکی گەورەی جیهان و شارستانی و مرۆڤایەتییە، هەر بۆیە دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جددیتر و یەکدەست لە هەموو ڕووەیەکەوە، پێکەوە کار بکەن بۆ بنەبڕکردن و لەناوبردنی ئەم مەترسییە گەورەیه.
بە ناوی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی "هارونا یۆکاوا" و حکوومەت و گەلی ژاپۆن دەکەین، هاوکات داواکار و هیوادارین هاووڵاتیی ژاپۆنی"کینجی گۆتۆ" کە ئەویش بارمتەیەکی دیكەی دەست تیرۆریستانی داعشە، بە زووترین کات ئازاد بکرێ و لە هەڕەشەی کوشتن ڕزگاری بێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
2015/1/25
نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته ڕیاز
بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شا عه‌بدوڵڵا، شاى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2015/1/25، به نوێنه‌رایه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ىسهرۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی هەرێمى كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته ڕیازى پایته‌ختى سعوودیه و له لایه‌ن به‌ڕێز میر تركى بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز، میرى ڕیازه‌وه، پێشوازى لێ كرا.
نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/25، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و شا و ڕێبه‌رانى جیهان، له كۆشكى یه‌مامه‌ى شاهانه له ڕیازى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز شاى كۆچكردووى سعوودیه كرد و به ناوى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له شاى تازه‌ى سعوودیه جه‌نابى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینى شا و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى شاهانه كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به نوێنه‌رایه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی هەرێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌كه، گه‌یشتبووه ڕیازى پایته‌ختى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن به‌ڕێز میر تركى بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز، میرى ڕیازه‌وه، پێشوازییان لێ كرا.
وتەبێژی فەرمی حكومەت سەردانی یەشار كەمال دەكات
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی ئەمڕۆ لە ئستەنبول سەردانی نووسەری ناسراوی تورکیا کە بە رەگەز کوردە، یەشار كەمال، كرد لەنەخۆشخانە ولەلایەن خاتوو عایشە بابانی خێزانی نووسەرەوە پێشوازی لێكرا.
لەم سەردانەدا وتەبێژی حكومەت رێز وسڵاوی سەرۆك وەزیران وحكومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە نووسەری گەورە وخانەوادەكەی وهیوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ خواست.
شایانی باسە نووسەری گەورە یەشار كەمال کە لە ساڵی 1923 لە دایکبووە، یەكێكە لە نووسەرە هەرە ناسراوەکانی تورکیا کە لەرێگەی رۆمان وچیرۆكەكانیەوە هەوڵی داوە مەزڵوومیەتی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا نیشانی جیهان بدات. نووسینەكانی بۆ چەندین زمانانی جیهان وەرگێردراوە ولەهەشتاكانی سەدەی بیستەمیش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل پاڵێوراوبووە.
سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، پشتگیرى له وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ده‌كه‌ن
وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تدا، كاژێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/19، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌وامی ئاساییی خۆیان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى ده‌ست پێكرد و سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیر و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت كرد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، سه‌ردانى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، به پاڵپشتى و هاندانێكى گه‌وره و برهودانێكى زیاتر بۆ ئه‌و چاكسازییه له قه‌ڵه‌م دا، كه له وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى داموده‌زگاكان و ڕێكخستنه‌وه‌ى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه زیاده‌كان و ڕۆتینى كارگێڕى و پلاندانان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزى كار و ده‌ربازبوون له قه‌یرانى دارایى و بره‌ودان به ئابووریى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه، به هاوكاریى ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ستافى وه‌زاره‌ت، ده‌ستى پێكردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌و پێیه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌ى بنكهفراوانه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شدار له حكوومه‌تدا، به‌شدارییان له سه‌ركه‌وتن و كه‌موكوڕییه‌كانى حكوومه‌تدا هه‌یه. ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆى گرنگیى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییه‌وه، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له وه‌زاره‌تدا، كاریگه‌ریى خێرا له‌سه‌ر ته‌واوى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى حكوومه‌ت هه‌یه. باسى له‌وه‌ش كرد كه ئامانجى وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى له ڕابردوودا كه‌ڵه‌كه بوون، بۆ كه‌مترین ڕاده كه‌م بكرێنه‌وه و سیسته‌مێكى سه‌رده‌میانه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێنێته ئاراوه. هه‌روه‌ها سوپاسى خۆڕاگریى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و به‌ڵێنده‌رانى كرد كه به‌رگه‌ى قه‌یرانى داراییان گرتووه.
لاى خۆه‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا ته‌واوى پشتگریى خۆى و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى بۆ چاكسازی و ڕێكوپێككردنی وه‌زاره‌ت ده‌ستیان پێكردووه، ده‌ربڕى. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه دوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كه‌م گرنگترین وه‌زاره‌تى حكوومه‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه و هه‌ر كێشه و گرفت و كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بێت، هه‌موو حكوومه‌ت و له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و خودى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش لێى به‌رپرسیارن، نه‌ك ته‌نیا وه‌زیرێك، یان حزبه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى كرد و ڕایگه‌یاند "ناكرێ پێشبینیی ئه‌وه بكه‌ین كه وه‌زیرێك ده‌توانێ له ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش مانگدا، هه‌موو شته‌كان ڕێكبخاته‌وه، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایى و ئابوورى ده‌ستی پێ كردووه، ڕاستن، بۆیه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى و ته‌واوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هه‌موو پشتگیرییه‌كی ده‌كه‌ین و كه‌موكوڕییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیش، په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێز وه‌زیره‌وه نییه، كه له‌م كابینه‌یه‌دا پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرتووه". تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ڵمه‌تێكی دژوار دژی به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه گوتى: "پشتگیری ده‌كه‌ین و دڵنیاین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی، به‌ره‌و چاكسازی ده‌ڕوات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه "قه‌یرانی دارایی وانه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه و چاكسازى بكه‌ین و بزانین كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانمان له كوێین". هه‌روه‌ها له‌پێناوى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تدا، داواى له هه‌موو ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رپرسان و داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌ت كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ببنه هاوكار و پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بكه‌ن. دووپاتیشى كرده‌وه كه چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و كات و بڕیارى قورسى ده‌وێت و به‌ڕێز وه‌زیریش پێویستی به ژینگه‌یه‌كه بتوانێت كاری تیادا بكات، بۆیه هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌كه‌ین. ده‌رباره‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیرانیش بۆ په‌رله‌مان، داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ له ڕێگه‌ى ڕێسا یاساییه‌كانه‌وه و به ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش، له وته‌یه‌كدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به ته‌واوى پشتگیری له وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ده‌كات. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه چاكسازی و نوێكردنه‌وه ئاسان نییه و ڕه‌خنه له وه‌زاره‌ت ده‌گیرێت و هه‌وڵی دروستكردنی كێشه‌ى بۆ ده‌درێت. هه‌روه‌ها داواى كرد هه‌مووان له پرۆسه‌ى چاكسازیدا هاوكار و یارمه‌تیده‌رى به‌ڕێز وه‌زیر بن و بۆ ئه‌مه‌ش سوود له شاره‌زاییى پسپۆڕانى بیانى وه‌ربگرن، بودجه‌ی 2015یشى به ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی له قه‌ڵه‌م دا.
پاشان ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رپرسانى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌ت، كۆمه‌ڵێك دید و سه‌ره‌نجى خۆیان بۆ چۆنیه‌تیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و نوێكردنه‌وه‌ى سیتسه‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردن خسته ڕوو. له كۆتاییشدا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، سوپاسى پشتگریى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى له وه‌زاره‌ت و هه‌نگاوه‌كانى بۆ چاكسازى، دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى ڤاتیكان كرد
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جۆرجیۆ لینگۆ، باڵیۆزى ڤاتیكان له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزى ڤاتیكان له عیراق دووپاتى كرده‌وه كه ڤاتیكان زۆر له نزیك و به بایه‌خه‌وه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌كات و سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ سیاسه‌تى كرانه‌وه و پێشوازیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تیش پێكهاته‌ى مه‌سیحى و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ئه‌وان، ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستایان و پێداویستییه‌كانیان له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و نیشته‌جێكردن و لایه‌نه‌كانى دیكه و ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ى تا ئێستا پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه، پوخته‌یه‌ك پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرا و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاس و پێزانینیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. بۆ قۆناغى ئێستاش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى مانه‌وه‌ى ئاواره مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
لاى خۆه‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى حكوومه‌ت و پابه‌ندیى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كوردستان به بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژیان و كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ ته‌واوى ئاواره و په‌نابه‌ران بێ جیاوازى كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا كه ڕووبه‌ڕووى ڕێكخراوێكى دڕه‌نده‌ى تیرۆرستى ده‌بینه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: له هه‌رێمى كوردستان په‌یامى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌نێرین و خوازیارى ئه‌و ڕۆژه‌ین كه ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان. داوایشى له ئاواره‌كان كرد خۆڕاگر بن تا ئه‌م قۆناغه كاتیه ده‌ڕوا و ئارامى ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانیان. هه‌روه‌ها وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز، پێزانینى خۆى بۆ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتیكان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرا بۆ به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحدا و ئه‌و وتاره‌ى له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پێشكه‌شى كرد كه بووه هۆى هاندانى هه‌موو لایه‌ك بۆ قووڵتركردنهوهى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌بایى و سوپاسى خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران كرا، بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له ئاواره مه‌سیحییه‌كان كراوه.
باڵیۆزى لاتڤیا لە عێراق ڕۆڵى حکومەتى هەرێمى لە هاوکاریکردنى ئاوارەکان بەرز نرخاند
لەیەکەم سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز ئاتیس سجانتیس باڵیۆزى کۆمارى لاتڤیا لە هەریەک لە تورکیا و ئێران و عێراق کرد کە بە مەبەستى پتەوکردنى پەیوەندیە دوولایەنەکان سەردانى هەرێمى کوردستانى کردبوو.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پیڕۆزبایى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان وەکو باڵیۆزى تازە دەستبەکاربوو لە عێراق کرد‌و ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان. هاوکات پوختەیەکى سەبارەت بە هەڵوێست و سیاسەتى هەرێمى کوردستان لە مەڕ پرسە هەنووکەییەکان و سیاسەتى کرانەوە بەڕووى کۆمەڵگاى نیودەوڵەتى و پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و رەوشى سیاسى و ئەمنى عێراق و ناوچەکە بەگشتى خستەڕوو.
لەلایەن خۆیەوە وەکو یەکەم باڵێوزى دەستبەکاربوو لە عێراق، بەڕێز ئاتیس سجانیتس خۆشحاڵى خۆى دەڕبڕى بە سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان و پاشان چەند سەرەنجێکى سەبارەت بە پەیوەندیەکانى لەگەڵ عێراق و رەوشى سیاسى و ئاسایش و رووبەروو بوونەوەکانى ڕێکخراوى داعش لە ناوچەکە پێشکەشکرد.
لە دوایدا، بەڕێزیان ئاماژە بە سەرۆکایەتى کردنى ووڵاتەکەى لە نیوەى یەکەمى ئەم ساڵى خولى ئەنجوومەنى یەکێتى ئەوروپا کرد کە ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک کە ووڵاتەکەى رۆڵى زیاتر لە پێشخسنتى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى ووڵاتانى ئەوروپا لەگەل هەرێمى کوردستان بگێڕێت وهەروەها دەبێتە کەناڵێکى گرنگ لە فراوانکردنى هاوکاریە مرۆییەکانی ووڵاتانى ئەندام بۆ ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان.
هاوکات، ناوبراو ڕۆڵى سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان و هێزەکانى پێشمەرگەى بەرز نڕخاند لە رووبوونەوەى چەکدارانى ڕێکخراوى داعش کە هێزێکى زەمینی باوەڕپێکراوەو لەبڕى هەمووان شەڕ دەکات لەگەڵ ستایشى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم لە پێشوازیکردنى ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارەى دەرەکى و ناوخۆییەدا.
پاشان، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە جەختى لە گرنگى ڕۆڵى سەرکردایەتى ئەنجوومەنى یەکێتى ئەوروپا لەلایەن لاتیڤیاوە کردەوە لە هەماهەنگى کردنى زیاتری ووڵاتانى ڕۆژئاوا بۆ فراوانکردنى هاوکاریە مڕۆیەکانیان بۆ ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى لەم وەرزى سەرمایە کە ئاوارەکان تێیدا تێپەر دەبن. بەڕێزیان گووتى یەکێتى ئەوڕوپا پێگەو بایەخى گرینگى خۆى هەیە لەسەر ئاستى جیهان و هیوادارین لاتڤیا بە بایەخەوە بڕوانێتە خواست و داخوازیەکانى هەرێمى کوردستان لەڕووى پشتگیرى سەربازى و مرۆیى.
لەکۆتایدا، هەردوولا باسى ئەم میکانیزم و ڕێکارانەیان کرد بۆ تێپەڕکردنى عێراق و ناوچەکە لەم ڕەوشە ئاڵۆزەى کە پێیدا تێپەڕ دەبن.
نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا گەیشتە هەرێمى کوردستان
بەمەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیای فیدڕاڵ ئێوارەی رۆژی دووشەممە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیای فیدراڵ بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەى رووسیا بەرێز میخائیل بۆ‌گدانۆڤ و شاندێكی یاوەری لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و کاروان جەمال جێگرى بەرپرسى فەرمانگە پێشوازیان لێكرا.
ئەمەو بڕیارە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیای فیدراڵ لەگەڵ گەورە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان دیدار‌و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك پوتین كرد
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20-1-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریكا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌ڕێز میخائیل بۆ‌گدانۆڤ و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و پیاوانى كار و نوێنه‌رانى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى ڕووسیا، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك پوتین ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بن و له چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و مۆسكۆ بكۆڵنه‌وه، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه. هه‌روه‌ها باس له پهیوندییهكانى نێوان هه‌ردوو گه‌لى كوردستان و ڕووسیا كرا كه ده‌گه‌ڕینه‌وه ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى ڕابردوو كاتێك ئه‌و سه‌رده‌مه جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى و هاوهڵانى له ڕووسیا ماونه‌ته‌وه.
شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه و گرنگى و كاریگه‌ریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كه مه‌ترسییه‌كى جیهانییه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا باس له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرى له نێوان ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان كرا و شانده‌كه پشتگیریى ڕووسیایان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانى ڕووسیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى ڕووسیاى كرد كه له ڕووى مرۆییه‌وه هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه.
له دیداره‌كه‌دا كارى كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش له بوارى هاریكاریى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ كار و چالاكیى كۆمپانیا بارزگانى و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به چاوى بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا و كۆمپانیا ڕووسییهكانیش هه‌موو ده‌رفه‌تێكیان هه‌یه له بواره جیاكاندا له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌توانێت له زۆر بواردا سوود له ئه‌زموون و پسپۆڕییه‌كانى ڕووسیا وه‌ربگرێت.
له لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و بارودۆخى سووریا به‌تایبه‌تى خرایه به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى: كێشه‌ى سووریا له ڕێگه‌ى شه‌ڕه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌بێ له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌رێكى سیاسیانه‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه. كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌ى گشتیى ڕووسیا له هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. هه‌روه‌ها شاندى ڕووسى خۆشحاڵى و پشتگیریى خۆى بۆ دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراق ده‌ربڕى.
فوئاد حوسێن و فەلاح مستەفا بە ناوى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس دەکەن
كۆڕبەندي داڤۆس ئەمڕۆ 21/1/2015 لە وڵاتي سوێسرا دەبەسترێ، بەڵام مەسعود بارزاني، سەرۆكي هەرێمي كوردستان كە وەكو ميوانێكي سەرەكي ئەو كۆڕبەندە داوەتكرابوو، بەشدار نابێ.
فوئاد حوسێن، سەرۆكي ديواني سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان لەسەر هۆكاري بەشدارينەكردني بارزاني لەو كۆڕبەندەدا بە تۆڕي ميديايي رووداوي راگەياند، "سەرۆك بارزاني وەكو ميوانێكي سەرەكي داوەتكرابوو و بڕياربوو لەچەندين پانێڵدا بەشدارببوايە، بەڵام بارزاني دواجار بڕياري دا بەشدار نەبێ".
فوئاد حوسێن ئەوەشي ئاشكراكرد، كە بارزاني "لەبەر شەڕي داعش نەيتواني بەشداربێ و سەرۆك بارزاني گوتي، شەڕێكي قورس هەيە و ناتوانم لەم كات و ساتەدا كوردستان بەجێ بێڵم، بۆيە داواي لێبووردني لە رێكخەراني كۆڕبەندەكە كردووە".
ساڵانە كۆڕبەندي داڤۆس دەبەسترێ، كەتێيدا سەرۆك و كەسايەتي سياسي و بزنسماني گەورە لەسەر ئاستي جيهان بەشداردەبن و باسي دۆخي سياسي و ئابووري جيهان دەكەن. مەسعود بارزاني، سەرۆكي هەرێمي كوردستان لە دووساڵي رابردوو بەشداري لەو كۆڕبەندە كردووە.
سەرۆكي ديواني سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان، كە بەنوێنەرايەتي بارزاني لەو كۆڕبەندە بەشداريدەكات، دەڵێ، "هەموو چاوەكان ئەمجارە لەسەر بارزاني دەبوون، تەنانەت هەموو حكومەتەكاني، كە بڕياربوو لەو كۆڕبەندەدا بەشداربن، داواي بينيني سەرۆك بارزانييان كردبوو، چونكە هەموو دنيا باسي شەڕي داعش دەكات و ئەسڵي شەڕەكەي داعشيش ئێستا لەگەڵ كوردە، بەڵام خودي شەڕەكە وايكرد بارزاني نەتوانێ ئەم ساڵ بەشداربێ".
فوئاد حوسێن گوتيشي "من و فەلاح مستەفا، بەرپرسي فەرمانگەي پەيوەندييەكاني دەرەوەي حكومەتي هەرێمي كوردستان بەناوي هەرێمي كوردستان لەو كۆڕبەندە بەشدار دەبين".
More...
ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەوڵی دابڕاندن و بەكانتۆنكردنی شنگال
ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەوڵی دابڕاندن و بەكانتۆنكردنی شنگال
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی فەڕەنسی كۆبوەوە
وەزیری بەرگری ووڵاتی سوید: پێویستە جیهانی پێشكەوتوو هەماهەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگەگرتن لە توندڕەویی
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات