"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان نمایشکرا
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە 19ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە نووسینی هاوبەشی "شەوکەت ئەمین کورکی" و "مەممەد ئەکتاش" و لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" کە بەرهەمی ساڵی 2014ی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە لە سێیەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی 4 و 6 و 9ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە میانەی نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی 313 فیلم لە سینەماکارانی 79 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لەوانە: "ڕەوتە نوێیەکان" و "شەپۆلی نوێی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"، بەشی تایبەتی "گاڵا"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی منداڵان"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای کراوە"، بەشی "بەرنامە تایبەتەکان"، بەشی "فیلمە سامناکەکان" و بەشی "ڕێزلێنان لە سینەماکارانی کۆریای باشوور" لە ڕۆژانی 2 تا 11ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 لە شاری پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا Eurasia لە وڵاتی کازاخستان نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری 200 فیلم لە سینەماکارانی 30 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 15 تا 20ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 لە شاری ئاڵمائاتی گەورەترین شاری وڵاتی کازاخستان بەڕێوەچوو.
جەلال ساعیدپەناە خەڵاتی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی درامای یۆنانی بەدەستهێنا
مەنسوور جیهانی ـ سینەماکاری کورد "جەلال ساعیدپەناە" بە کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" خەڵاتی نوقرەیی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی دراما لە وڵاتی یۆنانی بەدەستهێنا.
کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" Black and white لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "جەلال ساعیدپەناە" و لە بەرهەمهێنانی بەشی سینەمای دهۆک لە هەرێمی کوردستان لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی ئەم فیلمسازە سنەییە لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی 37ـەمین خولی نەتەوەیی و بیستەمین خولی نێودەوڵەتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی دراما Drama لە وڵاتی یۆنان نمایشکرا و توانی خەڵاتی دووەمی باشترین فیلم و تەندیسی نوقەریی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە لە نێوان 61 فیلم لە کیشوەرەکانی ئەورووپا، ئاسیا و ئەمەریکا بەدەستبێنێت.
"جەلال ساعیدپەناە" دوای بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی دراما، لە وتەیەکدا خوازیاریی کۆتایی تەواوی جەنگەکانی جیهان بوو و ئەم خەڵاتەی پێشکەش کرد بە ئاشتیی و ئاسایش بۆ مرۆڤەکان لە جیهاندا.
ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی تایبەت بە کورتە فیلم لە ئەورووپا دێتەئەژمار لە 37ـەمین خولی نەتەوەیی و بیستەمین خولی نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نمایشی 102 فیلم لە فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 15 تا 20ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو.
فیلمی "ڕەش و سپی" بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرینگە، لەگەڵ فیلم گەلێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، شیلی، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کڕۆواسی، ڕووسیا، بڕازیل، کەنەدا، دانیمارک، مەقدوونییە، یوونان، تورکیا، هەنگاریا، نیووزلەند، کووبا، چین، مۆریای باشوور، کۆلۆمبیا، ژاپۆن، تایلەند، سەنگاپوور، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئۆسلۆڤاکی و چەندین وڵاتی دیکە لە ڕکابەریدا بوو.
کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" کە لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە" بە بەرپرسیارییەتی "سەتار چەمەنی گوڵ" و "ڤیدا ساڵحی" لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە دنیادا نمایشکراوە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی ئەنستیتۆ گۆتەی ئەڵمانی لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی پێشبڕکێی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "جەیپوور" لە وڵاتی هیندستان و خەڵاتی باشترین فیلم و تەندیسی فیستیڤاڵ بە ناونیشانی باشترین پەیامی "سەبر و خۆڕاگریی" لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە ماناییەکانی فرێسکۆ FRESCO لە وڵاتی ئەرمەنیستان.
کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی 18ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئاوانکا" لە وڵاتی پورتوگال نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین وێنەگر بە "ئەمیر عەلی وەیسی" وێنەگری کوردی ئەم فیلمە بەخشرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 23 تا 27ی تەمموز / یۆنیۆی 2014 لە شاری ئاوانکا لە وڵاتی پورتوگال بەڕێوەچوو.
ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەر: جەلال ساعیدپەناە، بەرهەمهێنەر: بەشی سینەمای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و جەلال ساعیدپەناە، بەڕێوەبەری بەرهەم: سەتار چەمەنی گوڵ، ئەکتەرەکان: سارینا تەرەقی، سینا فەیزی، کاڵە ڕەشیدی، ئەفشین خدری، مێهدی فەیزی و چەندین ئەکتەری دیکە، وێنەگر: ئەمیر عەلی وەیسی، یاریدەدەری وێنەگر: سیروان خزری، فۆتۆگرافەر: ئیبراهیم عەلیپوور، دەنگدانەر: بەهمەن ئەردەڵان، دەنگهەڵگر: قادر قادری، مونتاژ: لوقمان سوخەنوەر و مەرجان شیرازی، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: ڤیدا ساڵحی، یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمیر ناهیدی، دیزاینی سەحنە: جەلال ساعیدپەناە، یاریدەدەری یەکەمی سەحنە: سەلاح ساعیدپەناە، بەڕێوەبەری سەحنە: مێهدی خەلیلی، مونشی سەحنە: نەسرین میرەکی، بەڕێوەبەری تەدارەکات: سادق فەلاحی، بەڕێوەبەری ئابووری: ساڵح عارف و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "یان ئیلیاسۆن" جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان نیكۆلاى میلادینۆف نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى UN پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئیلیاسۆن سه‌رسامیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ر له یه‌كه‌م بینینى دیمه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پێشكه‌وتنانه‌ى دێنه به‌رچاو، سه‌ره‌نجى مرۆڤ ڕاده‌كێشن و مایه‌ى شانازین. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، كه پێشوازییان له زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانیشى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا پێشمه‌رگه بوێرانه شه‌ڕى دژى تیرۆر ده‌كات كه مایه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینى هه‌مووانه.
تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر و بارودۆخى كۆبانێ و ناردنى هێزى پشتیوانیى پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه و هه‌وڵدان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى عیراق له تیرۆرستانى داعش، به‌شێكى دیكه‌ى دیدار بوو، تیایدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كه ته‌نیا به ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى و له ڕێگه‌ى هێزه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ڕێكارى سه‌ربازى، ده‌بێ له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و به دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى چاره‌ى سیاسیش، هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق بدرێت و پرۆسه‌ى سیاسى به شیویه‌ك بكه‌وێته ڕێ، كه هه‌موو پێكهاته‌كان تیایدا هاوبه‌ش بن و نوێنه‌رایه‌تیى هه‌مووان بكات.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا به سه‌ره‌كى و به‌رز نرخاند و به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا به گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه هه‌بوونى عیراقێكى ئارام، بۆ هه‌رێمى كوردستانیش پێویسته. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادى ده‌كات و ده‌خوازێ شانسێكى بداتێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه له كاتى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا، هه‌وڵى لێكنزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غداى دا.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر و ڕوونى كرده‌وه كه پێشمه‌رگه له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدایه كه شه‌ڕێكى قورسه و له جیاتى هه‌موو ئازادیخوازانى جیهان، له دژى تیرۆر ده‌جه‌نگێت، دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكارى و یارمه‌تیى زیاترى سه‌ربازى و مرۆییى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و دووباره سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێز جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شانده یاوهرهكهى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌قى وتارى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى بە فەرمى ناساندنى قه‌ڵاى هه‌ولێر وه‌ك شوێنه‌وارێكى جیهانى له لایه‌ن ڕێكخراوى یوونسكۆ
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
میوانه ئازیزه‌کان،
ئێواره‌تان باش و هه‌موو لایه‌کتان زۆر به خێر بێن..
خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رم که له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا پێکه‌وه ده‌بینه شاهیدی سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کوردستان، شاهیدی هه‌ڵنانی ههنگاوێکی دیکه‌ی گه‌وره و گرنگی کوردستان به‌ره‌و جیهان، که ناساندنی قه‌ڵای مێژوویی و دێرینی هه‌ولێره وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی و به‌شێک له که‌له‌پووری مێژوویی و که‌لتووریی مرۆڤایه‌تی و دونیا.
ناساندن و جێگیربوونی ناوی قه‌ڵای هه‌ولێر له لیستی جیهانیی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی دنیادا، سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ولێر و کوردستان و هه‌موو عیراق، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ڕووداوێکی گرنگ و پڕ به‌هایه.
قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌و شوێنه‌یه به درێژاییی زیاتر له شه‌ش هه‌زارى ساڵی ته‌مه‌نی، ڕه‌گه‌کانی له قووڵاییی مێژوودا داکوتاوه، ده‌یان شارستانی و ده‌سه‌ڵاتی جیاجیای ئیمپراتۆر و شا و سه‌رکرده‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ی به‌ڕێ کردووه و، له هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مێکدا هه‌میشه بۆ پاراستنی هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک قه‌ڵغانێک بووه. هه‌ره ترسناکترین هێز و سوپای داگیرکه‌رانی تێک شکاندووه و، خۆی وه‌ک هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز له ناوجه‌رگه‌ی ئەم شارە خۆشەویستەدا ماوه‌ته‌وه.
له مێژووی نزیکیشدا قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌یان که‌سایه‌تیی ناودار و لێهاتووی له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ کوردستان پێگه‌یاندووه و، شێوازی ژیان و که‌لتوور و که‌له‌پووری قه‌ڵا، بۆته به‌شێکی دیار و سه‌ره‌کیی پێکهاته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریی هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که قه‌ڵای هه‌ولێر، یان وه‌ک هه‌ولێرییان پێی ده‌ڵێن "قه‌راتی هه‌ولێرێ" له سه‌دان شیعر و گۆرانی و، له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دیار و به‌رچاوی هه‌بێت. بۆیه مافی هه‌ولێر و هه‌ولێرییان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه که ئه‌مڕۆ شانازی به‌م ده‌ستکه‌وته‌وه بکه‌ن و سه‌ربڵند بن به‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌چێته ڕیزی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانی و ده‌بێته موڵکی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ له دڵه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیی خۆم و حکوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش بکه‌م بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمیسیۆنی باڵای نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر و به‌تایبه‌تى سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌که به‌ڕێز کاک "دارا یه‌عقووبی" و هاوکارانی، که له پرۆسه‌ی ناساندنی قه‌ڵادا وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی زۆر ماندوو بوون. بۆ ده‌سته‌ی شوێنه‌واره‌کانی عیراق، نێرده‌ى هه‌میشه‌ییى عیراق له یوونسکۆ، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵادا به‌شدارن و بەتایبەتی سوپاسی پارێزگاری خۆشەویستی هه‌ولێر و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و ئه‌و وڵاتانه‌ش دەکەم، که ده‌نگیان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر دا، تاکوو بچێته لیستی شوێنه‌وارى جیهانییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م بۆنەیەدا ڕێگەم بدەن بە ناوی خەڵکی کوردستان، بە ناوی خەڵکی هەولێرەوە به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خاتوو "ئیرینا باکۆڤا" بکه‌م، که له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌یه و له‌م که‌یسه‌دا هاوکارییه‌کی زۆری کردووه. سوپاسی ده‌که‌ین و زۆر به خێر بێن بۆ کوردستان و بۆ عیراق.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
ڕاسته ئێمه ئێستا له ڕێوڕه‌سمێکی که‌لتووریی گرنگداین و سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین، به‌ڵام له ڕۆژێکی ئاوادا ناکرێت باس له بارودۆخی وڵات و ناوچه‌که نه‌که‌ین، که به‌ره‌نگاری تیرۆرێکی دڕنده‌ی تاریک و ڕه‌وشێکی سه‌خت بۆته‌وه. ڕه‌وش و بارودۆخێکی وا که کوردستان بۆته هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆر و، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان ئێستا له جیاتی هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی، به‌رگری له خاک و خه‌ڵکی کوردستان و جیهان و له نرخ و به‌هاکانی دنیای ئازاد ده‌که‌ن و، ڕۆژانه له‌و پێناوه‌دا شه‌هید و بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوشک و براکانیان بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، پێکه‌وه تێده‌کۆشن و به‌رگری ده‌که‌ن. سڵاو و ڕێزمان بۆ هەموو ئەو قارەمانانە کە ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕدا بۆ بەرگری لە وڵات و خاک و نیشتیماند، شەونخوونی دەکەن.
له‌م بارودۆخه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی نیشتمانیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵک و پێکهاته‌کانی کوردستاندا، که وه‌ک هه‌میشه مه‌رجی یه‌که‌می هه‌موو سهرکهوتنێکمانه، پشتگیری و هاوکاریی دۆستانمان له جیهان و ناوچه‌که‌ش، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، که به‌رگرییه‌کی نه‌به‌ردانه ده‌کات و به ڕۆحییه‌تى "یان کوردستان یان نه‌مان" له سه‌نگه‌ردایه، ده‌ستپێشخه‌ری بخاته‌وه ده‌ستی خۆی و ڕۆژانه له پێشڕه‌ویدا بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ شکست به تیرۆریستان بێنێت.
بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر و شکستی زیاتری تیرۆریستانیش، پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌کی قورس و ڕاهێنان و هاوکاریی زیاتری دۆستان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی هه‌یه. هه‌ر لێره‌وه دووباره سوپاسی هاوپه‌یمانان و هه‌موو ئه‌و دۆستانه ده‌که‌ین که له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه پشتگیری و هاوکارییان کردووین و بە دڵنیاییەوە چاوه‌ڕێی هاوکاریی زیاتریان لێ ده‌که‌ین.
لایه‌نێکی دیکه‌ی سه‌ختیی بارودۆخه‌که ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حکوومه‌تی فیدرالی عیراق بودجه و مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستانی بڕیوه و له سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی دۆڕاودا، قووتی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه‌ته کارتێکی فشار، بۆ ئه‌وه‌ی له ناکۆکی و کێشه سیاسییه‌کاندا له دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به کاری بهێنێت، ئه‌مه‌ش به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی فرۆشتووه! که له هه‌موو ڕاستییه‌که‌وه دووره و دواى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، ئینجا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى به فرۆشتنى نه‌وت کردووه.
به‌ڵام خۆڕاگریی هاووڵاتیانی کوردستان و به‌رگه‌گرتنی بێ بودجه‌یی و بێ مووچه‌یی، شکستی به سیاسه‌تی ئه‌وانه هێنا که له ئه‌نجامی هه‌ڵه و مامه‌ڵه و سیاسه‌ته چه‌وته‌کانیان، هه‌موو عیراقیان تووشی کاره‌ساتێکی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی کرد.
لێره‌وه پڕ به دڵ سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاووڵاتیان و کارمه‌ندان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان دووپات ده‌کەمه‌وه که به‌رگه‌یان گرتووه و ده‌گرن، سوپاسی خاوه‌نکار و کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌که‌ین، که وێڕای نه‌بوونی بودجه‌ش ده‌ستیان له کار هه‌ڵنه‌گرت و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و ئه‌نجامدانى کار و پرۆژه‌کان به‌رده‌وام بوون.
هه‌ر لێره‌وه دەمەوێ به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بڵێم: دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی بەردەوام دەبێت وهیوادارە له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ببێت. هه‌روه‌ها دووباره هه‌موو کارمه‌ندان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که هیچ مووچه‌یه‌کیان نافه‌وتێت و هه‌مووان ته‌واوی مووچه‌کانیان وه‌رده‌گرن.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
وه‌ک چۆن له هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێتی و یه‌کڕیزیمان پاراست و هه‌موومان پێکه‌وه حکوومه‌تمان پێکهێنا، زۆر پێداگیریمان له‌وه کرد که به هه‌مان شێوه هه‌مووان پێکه‌وه به‌شداری له حکوومه‌تی تازه‌ی عیراقی فیدرالدا بکه‌ین. دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه و ئاماده‌یه هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى تێگه‌یشتن له واقیعى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات.
ئێمه ئه‌م به‌شدارییه له حکوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا به ده‌رفه‌تێک ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بێته پێشه‌وه و، بگه‌ینه چاره‌سه‌رێک که سوودی بۆ ته‌واوی عیراق هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی ههموولایەکدا بێت. عیراقێک که بتوانێت سوود له هه‌ڵه‌کانی پێشوو وه‌ربگرێت و به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بکات که وڵات له‌و کاره‌ساته‌ی تێیکه‌وتووه، ڕزگار ببێت.
لێرەوە دووباره به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان و شاری خۆشەویستی هه‌ولێر ده‌که‌م که قه‌ڵاکه‌ی ئیتر ده‌بێته به‌شێک له که‌لتووری مرۆڤایه‌تی و موڵکی هه‌موو جیهان. دڵنیام که ئاسۆ ڕووناکه و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه. ئێواره‌یه‌کی خۆش بۆ هه‌موو لایه‌ک، بە خێر بێن بەسەرچاو.
زۆر سوپاس.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌كات
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز "هیووز مینگاریللى" سه‌رۆكى یه‌كه‌ى كارى ده‌ره‌وه‌ى نووسینگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانى به‌شه جیاجیاكان و باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له به‌غدا پێك هاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه ڕوونى كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى ڕه‌وشى سه‌ربازى، ئه‌منى و مرۆیى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ده‌یانه‌وێ و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له‌م بوارانه‌دا و له بوارى ژێرخان و وزه‌دا له نێوان هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپادا هه‌بێت. شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌ددیاتى جددى بۆته‌وه و كه‌وتووه‌ته ڕێزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆر و باوه‌شى بۆ سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردۆته‌وه، بۆیه ڕێز و پێ‌زانین و هاوسۆزیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپایان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
شانده‌كه هه‌روه‌ها باسیان له سه‌ردانى خۆیان بۆ به‌غدا كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه حكوومه‌تى عیراقیان هان داوه هه‌موو لایه‌ك و ته‌واوى پێكهاته‌كان به‌شدارى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى سیاسى بن و ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بده‌نه ناوچه و هه‌رێمه جیاكانى عیراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌گه‌ل توركیاش باسیان له هاوكارى و هه‌مانگیى نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر كردووه بۆ ڕێگه‌دان به‌و هێزانه‌ى پێشمه‌رگه كه بۆ پشتیوانى له كۆبانێ، ده‌ربازى ئه‌وێ بوون.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌ردان و تێبینییه‌كانى شانده‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ڕۆڵێكى كاراى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر گێڕاوه و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى زیاتر و به‌تایبه‌تى چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه. ده‌رباره‌ى كه‌یسى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وێڕاى كه‌مى و سنوورداریى تواناكان، پێشوازى لێ كردوون و به‌ره‌وامیش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى، هه‌روه‌ها عیراقیش زیاتر به هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن.
پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و ئه‌ورووپا و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى هێزى پشتگیریى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى دیداره‌كه بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 10ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ لۆید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سەربازیی پێنتاگۆن و سوپای ئەمەریكا.
لە دیدارێكدا كە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و ئەنوەر حاجی عوسمان جێگری وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان و جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، سەرەتا جەنەڕاڵ لۆید ئۆستن پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنانەی لە سەرۆك بارزانی كرد كە هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرستیی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی شەڕ بەدەستیان هێناوە و سەرەخۆشیشی لە كەسوكار و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە كرد كە لەم شەڕانەدا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە. جەنەڕاڵ لۆید ئۆستن لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە زیاتر قسەی كرد و ئەوەی خستەڕوو كە لەسەر ئەرزی واقعدا پێشمەرگە توانی ئوستوورەی داعش تێكبشكێنێ و بیكاتە هێزێكی بەزیو كە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت. ئێستا بەهۆی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە ڕەبیعە و زوومار داعش تووشی شپرزەیی و بێ ورەیی هاتووە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا جەختی لەوەیش كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ هەر ئۆپڕاسیۆنێك و لە هەر بەرەیەك كە پێشمەرگە نیازی پێشڕەوی هەبێت ئامادەییە بەردەوام بێت لە پاڵپشتیی ئاسمانیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. جەنەڕاڵ لۆید ئۆستن سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو یارمەتی و هاوكارییه سەربازییانەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێی ڕەوانە كردووە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی جەنەڕاڵ ئۆستن و شاندی یاوەری كرد و سوپاسی پاڵپشتیی سەربازییەكانی ئەمەریكا و هێزی هاوپەیمانی كرد. لەبارەی بەرەكانی شەڕ و بارودۆخی پێشمەرگە سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە دوژمن توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نەماوە و ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر ئیرادەی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بەهێزە بۆ پاراستنی كوردستان و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ خۆڕاگریی و بەرخودانی كۆبانێ نیشاندا و سوپاسی هێزەكانی ئەمەریكای كرد كە هاوكاریی سەربازیی كاریگەریان پێشكەشی كۆبانێ كردووە.
هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و پێویستییەكانی هێزی پێشمەرگە قسەی لەسەر كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هەموو ناوچەكان لە تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنەوە و هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە یارمەتیدانی كۆبانێ بەردەوام دەبن.
قسەكردن لەبارەی گەیاندنی هاوكاری و یارمەتیدانی ئەو خەڵك و پێشمەرگانەی لە چیای شنگالدا ماون و لە شەڕی بەردەوام دان، تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.
سەرۆك بارزانی لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان لە شەڕی دژی داعش كۆبۆیەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 10ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان لەشەڕی دژی داعش كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و هۆڵەندا و كەنەدا و ئۆستڕالیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان سوپاسی گەل و حكوومەتەكانی هێزی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە لەشەڕی دژی داعش پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە و ئەو هەماهەنگییەی كە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیماندا هەیە بە بەرز نرخاند بە تایبەت كە هەماهەنگییەكە وای كردووە كە لەشەڕی دژی داعشدا هیچ زیانێك بەر خەڵكی سڤیل نەكەوێت.
سەرۆك بارزانی ئەوەیشی باس كرد كە تیرۆریستانی داعش لەم شەڕەدا پابەندی هیچ یاسا و ئەخلاق و بەهایەكی مرۆڤی نین بەڵام لەبەرانبەر ئەوەدا هێزی پێشمەرگە سەرباری دڕندەیی داعش بە تەواوەتی ڕەچاوی یاساكانی جەنگ و بنەماكانی مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵكی مەدەنی دەكات و ئەو پابەندبوونەی هێزەكانی پێشمەرگەیش ڕیشەی لە بەهاكان و مێژووی خەباتی گەلی كوردستاندایە كە بە هیچ شێوەیەك پێشمەرگە دەستی بۆ كردەی نامرۆڤانە و تۆقاندنی خەڵكی سڤیل نەبردووە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە بە پشتیوانیی هێزی هاوپەیمان و ئازایەتیی پێشمەرگە سەركەوتنی بەرچاو لە بەرەكانی شەڕ بەدی هاتووە و ئەو سەركەوتنانە بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە پلانەكانیان بۆ پێكەوەگرێدانی دەشتی نەینەوا و ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتیان لە سووریا شكست بهێنن.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە وردی شاندی میوانی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و پلانی داهاتووی بەرەكانی شەڕ ئاگادار كردەوە. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە دوژمن توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی پێشمەرگەی نەماوە و پشتی بە خۆكوژ و دانانی تەقەمەنی و ماین و بۆمبی چێندراوەوە بەستووە. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی بە پێویستی زانی كە حكوومەتی عێراقی لە شەڕی دژی داعش كار بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوونەكانی بكات و ڕایگەیاند كە هەرێمی كوردستان سەرباری ئەوەی تێبینیی زۆری لەسەر حكوومەتی تازە هەبوو بەڵام بڕیاری بەشداریكردنی دا بۆ ئەوەی باشتر بتوانرێ شەڕی تیرۆریستان بكرێ. سەرۆك بارزانی لەمبارەیەوە بە پێویستی زانی كە حكوومەتی عێراقی ئەرك و پابەندبوونەكانی لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە لەم شەڕەدا جێبەجێ بكات.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەو هاووڵاتی و پێشمەرگانەی لەسەر چیای شنگالدا قارەمانانە بەرگری لە چیا دەكەن و ڕۆڵی ئەوانی لە پاراستنی چیای شنگال بەرز نرخاند.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەدا ئامادەبووان تێبینی و پرسیارەكانیان لەبارەی چۆنییەتی هاوكاریكردنی پێشمەرگە و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیارەكانیانی دایەوە.
شایانی باسە لەم كۆبوونەوەیەدا فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە بوون.
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و ئەو دڕندەیی و بێڕەحمییەی تیرۆریستان لەبەرانبەر گەلی كوردیان ئەنجام دا زۆر بەڕوونی نیشان دەدات كە تیرۆریستانی داعش تەنیا لەڕووی ئایینیەوە توندڕۆ نین بەڵكو زۆریان هەڵگری هەردوو توندڕۆیی ئایینی و ڕەگەزپەرستیی نەتەوەیین. هەر بۆیەشە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانیان كردە ئامانج و پەلاماری گەلی كوردی‌یان دا.
جێگەی شانازییە ئێستا گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا و هەرێمی كوردستان قارەمانانە بەرگری لەخۆی دەكات و تیرۆریستانیان تووشی شكست و داڕمان كردووە. لەو كاتەی كۆبانێ لە لایەن تیرۆریستانەوە كەوتە بەر هێرش، یارمەتیدان و گەیاندنی هاوكاری بۆ خوشك و براكانمان ئەركێكی نەتەوەیی بوو. بەڵام بەهۆی دووریی جیۆگرافی و ئابڵۆقەدانی كۆبانێ لە لایەن تیرۆریستانەوە گەیاندنی هاوكاری بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ زۆر ئەستەم بوو. بۆیە هەموو هەوڵێكمان دا لەگەڵ دۆستانی گەلەكەمان كە هەوڵ بدەن كۆبانێ نەكەوێتە دەست تیرۆریستان.
بەدەنگەوە هاتنی هاوپەیمانان و وەشاندنی گورزی ئاسمانی و هەروەها گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكانی هەرێم لە لایەن فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە، هەنگاوێكی كاریگەر بوو و جێگەی سوپاس و پێزانینە و یارمەتیی شەڕڤانانی كۆبانێی دا كە هێرشی داعش بشكێنن.
چوونی هێزی پێشمەرگەیش بۆ كۆبانێ بە بێ ڕەزامەندی توركیا و هاوكاریی ئەوان و ئەمەریكا مومكین نەبوو. بەڕێز جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێی ڕاگەیاندم كە لەگەڵ توركیا خەریكن ڕێك بكەون بۆ ناردنی پێشمەرگە بەناو خاكی توركیا. دوای چەندین كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێ قۆڵیی نێوان بەرپرسانی ئەمەریكا و توركیا و هەرێم، بە ڕەسمی ئاگادار كراین كە توركیا ڕەزامەندە و ئاسانكاری دەكات بۆ چوونی هێزی پێشمەرگە و ئەمەریكایش پشتیوانیی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی. ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان باسكرا و داوا لە پارلەمانی كوردستان كرا ڕێگە بدات هێز بنێرین و پارلەمانیش ڕەزامەندی لەسەر دا. چونكە بەپێی یاسا ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی هەرێم ڕەزامەندیی پارلەمانی كوردستانی پێویستە.
هەروەها پەیوەندیمان بە سەركردایەتیی پەیەدە كرد كە ئامادەین هێزێكی زۆری پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بنێرین. ئەوان لە وەڵامدا گوتیان پێویستیمان بە هێزی شەڕكەری پێشمەرگە نییە بەڵكو پێویستیمان بە هێزێكی پشتیوانییە. بۆیە لەسەر داوای ئەوان بڕیار درا هێزێكی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بنێرین.
ئەو هێزەی ئێستا بەرەو كۆبانێ بەڕێ كەوتووە تەنها هێزێكی پاڵپشتی و دابینكردنی ئاگرە. داوای سەركەوتنیان بۆ دەكەم و هیوادارم بتوانن هاوكارییەكی باشی خوشك و براكانیان بكەن. هەر كاتێكیش بارودۆخی مەیدانی پێویست بكات و داوای هێزی زۆرترمان لێ بكرێت و ڕێگە هەبێت ئەوە هێزی پێشمەرگەی زیاتر بۆ پاراستنی كۆبانێ و تێكشكاندنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوا ڕەوانە دەكەین.
بۆ هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان شانازییەكی مەزنە بتوانن لە هەر كوێ یارمەتیی شارێك یان گوندێك یان تاكێكی كوردستان بدەن. شانازیشە لە جیاتی مرۆڤایەتی شەڕی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی بكەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
30ـی 10ـی 2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 2ـی 11ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە د. ڕۆژ نوری شاوێز جێگری سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سووریا و ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆریستان خرایە بەر باس و گفت‌وگو و، سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بەرز نرخێندرا. هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەی تیرۆریستان بە تایبەت ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر سەقامگیری و داهاتووی ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان ئاڵوگۆڕ كرا.
لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ڕێشەكێشكردنیان هەوڵێكی هاوبەشی هەمەلایەنەی پێویستە.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "عه‌بدولحسێن عه‌بتان" وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عیراقى فیدرال و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر.
له دیدارێكدا بارودۆخى وه‌رزش و لاوان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عیراق له بواره‌كانى وه‌رزش و لاوان‌دا و هه‌ڵنانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ گرنگیدانى زیاتر و به‌ره‌وپێشبردنى وه‌رزش و لاوان له هه‌رێم و عیراق به گشتى پێویستن، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عیراق ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له بواره‌كانى ژێرخانى وه‌زرش و لاوان و دروستكردنى یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كاندا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به یه‌ك چاو له هه‌موو عیراق ده‌ڕوانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ت نووسینگه‌یه‌كى خۆى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها شارێكى وه‌رزشى له هه‌ولێر دروست ده‌كات و دوو لیژنه‌ش له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عیراق و وه‌زاه‌رتى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى كار و پرۆژه و هاوكاریى دوولایه‌نه پێك هێنراون.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، خۆشحاڵیى خۆى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عیراق ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى بۆ كاره‌كانى وه‌زاره‌ت له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه گرنگه وه‌رزشوان و لاوانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ست به‌وه بكه‌ن له حكوومه‌تى فیدرالیشه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پشتگیرى و هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادى دووپات كرده‌وه.
More...
نێچیرڤان بارزانى: كێشه‌ى سووریا به ڕێگه‌چاره‌ى سیاسى چاره‌سه‌ر ده‌بێت
نێچیرڤان بارزانى داواى هاوكاریى زیاتر له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی زاتی و مه‌وزوعیدا ده‌توانین له‌م شه‌ره‌دا سه‌ركه‌وتووبین
بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی ڕێككەوتنی دهۆك لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان واژۆ كرا
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات