سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق كرد

 نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/1/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌يدا بۆ خواست.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپايه‌كى نيشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگريكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه‌ و يادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له‌ سوپا پيرۆز كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازيكردنى ده‌ربڕى.

 

 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق كرد - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)

Read کد خبر: 2465

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی