لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 31/7/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز سەركۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كردەوە كە ئێران له هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وره‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له کاتی سه‌ردانی چاوهڕوانکراویدا به به‌غدا.
بەڕێزیان جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیارە ڕێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە و زياتر و ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان هەردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، هه‌ردوولا ستایشی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان کرد و ئاماژه‌یان به هاریکاریی ئه‌منیی کارای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-iranian-president/
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە لێدوانێیکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی بە "کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا" ناوبرد و جەختکردەوە لە باشی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، سەرەڕای ئەوەی "لە هەر ڕوداوێکدا ناحەزانی کورد حەزدەكەن کورد تێوەبگلێنن."
ئاوێنە: دوای ئەوەی شەوی 31ی 7 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە شاری تاران کرایە ئامانج و کوژرا، چەند چاو‌دێر و میدیایەک پرسی بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە وروژاند.
ماڵپەڕی ئەمواج لە ڕاپۆرتێکیدا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانەوە کە ناوی نەبردوە وتویەتی، گوماندەکرێت هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدرابێت و باس لەوە دەکات گوایە ئەم جۆرە درۆنانە لە لایەن ئیسرائیلەوە و لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاغ دەبرێن بۆ ناو ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی لەم شێوەیە.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەسەر ئەم پرسە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی درۆن بۆ ئێران دەکەن، ئەگەر درۆنەکە هی کوردستان بێت ئەم ورد پێکانە چۆن بوە؟ بێگومان بە جی پی ئێس دەبێت کرابێت. ناحەزانی کورد حەز دەکەن کورد تێوەگلێنن یان حزبەکان تێوە گلێنن لە هەر ڕوداوێکدا."
وتیشی، "بە ڕای من ئێستا هاوکارییەکی باش لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ڕەنگە لە جاران زیاتر ڕاستییەکان ئاشکرا بێن بۆ هەردولا. کورد ئێستا لە جاران ئارامترە و دڵنیایی دەدات کە بەشێکە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، هەندێک برادەرمان دەڵێن شانازیش دەکەین کە عێراقین، واتە کورد ئەگەر مەترسی نەبێت بۆ سەر جوگرافیای عێراق یان هەر وڵاتێکی تر کە دابەشبوە بەسەریدا، دەتوانێت بەشی خۆی ئارامی بەدەستبهێنیت لەو چوارچیوە جوگرافییەی کە بۆی دابینکراوە."
کوشتنی هەنییە لە کاتێکدا بو کە بەشێک لە سەرکردە و بەرپرسانی ناوچەکە، لە نێوانیان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی سوێندخواردنی پزیشکیانی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران‌دا بەشداریان کردبو.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە ئیدانەی ڕوداوەکەی کرد و ئاماژە بە مەترسی دورستبونی ئاڵۆزی لە ناوچەکە کرد.
هەر دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئێران كۆبوەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی ئێران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئێرانی وتوە ئیسرائیل بەم کردەیە "دەیەوێت خراپەکاری لە ناوچەکە بڵاوبکاتەوە."
نازم دەباغ وتی "لە ڕوی سیاسیەوە کوشتنی هەنییە کارێکی زۆر خراپ بو بە تایبەت لەم قۆناغەدا، چونکە لە ئێستادا نزیک بون لە ڕێكکەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و نزیک بون لە ئاشتی. کەواتە ئەم دەستانە ئەوانەن کە نایەنەوێت ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامبێت. دەبێت بە هەمو لایەک هەوڵ بدەن دەستەکانی پشت ئەمە ئاشکرا بکرێت."
وتیشی، "هەر پریشکێک لە ناوچەکە بێت کوردی بەسەزمان دەگرێتەوە...ئەم بارودۆخە لە هەمو جار زیاتر پێویستی بەوەیە کورد یەک خیتابی سیاسی هەبێت، یەکڕیز و یەک بڕیار و یەک توانا بێت، دەبێت کورد لەو جوگرافیایەدا خۆی ببینێت کە تێییدا دەژیت واتە لە عێراق عیراقی بێت لە ئێران ئێرانی ولە تورکیا تورکیایی بێت، چونکە هەموی تاقیکرایەوە نەگەشتین بە ئامانج."
لینکی چاوپێکه‌وتن:
https://www.awene.com/detail?article=112154
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" سه‌رۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی هاوڕێی کۆبۆوه.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٣/٠٧/٢٠٢٤ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێ‌کرا ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارە دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به پێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کاری و چالاکییه‌کانی ڕۆژانە و هه‌روه‌ها پەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێمی كوردستان، هاتنه ئاخاوتن.
شاندی پارتی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی به‌شداری له چله‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، به شێوه‌ی فەرمی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه بانگهێشتی وڵاتی ئێران کرابوون.
ڕێوڕه‌سمی بیرئانینی له‌خۆبردوویی و شه‌هیدانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان به دروشمی "قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، چل ساڵ خه‌بات" و به به‌شداری نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له‌وانه: "حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید" وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "دانا عه‌بدولكه‌ریم" وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" سه‌رۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتێری حیزبی شۆسیالیست دێموکراتی کوردستان، دکتۆر "ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا" مامۆستای زانکۆ، و ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان "جه‌میل هه‌ورامی"، "حاجی بیلال"، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق، له‌وانه؛ "ئهبووئیمان ئه‌لده‌ڕاجی"، "سادق هاشمی" ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ییه‌کانی عێراق، "یاسر عه‌بدولزه‌هرا" ڕێکخه‌ری که‌لتووری عێراق، "جومعه ئه‌لعه‌توانی" له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ییه‌کانی ئۆفۆقی عێراق و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای ئێرانی له‌وانه؛ "ئه‌حمه‌د وه‌حیدی" وه‌زیری ناوخۆی ئێران، سه‌ردار "محه‌مه‌دباقر زولقه‌در" سکرتێری کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، سه‌رله‌شکه‌ر "حوسێن سه‌لامی" فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، "په‌رویز فه‌تاح" سه‌رۆکی بنکه‌ی فه‌رمانی جێبه‌جێی کردنی ئیمام، دکتۆر "عه‌لی ئاقامحهمهدی" ئه‌ندامی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، سه‌ردار "عه‌بدولڕه‌زا مسگه‌ریان" فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و ... له کاتژمێر ٩ تا ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه ١٠ی ته‌مووزی ٢٠٢٤ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی فهتحولموبینی سپا له شاری تارانی پێته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێری کرد و لە لایەن "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا و سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا، "سەفین دزەیی" و "سەلام رشدی" سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچەکە، عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان گفتووگۆ و ئاخاوتنیان کرد.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە وڵاتی ئێران، بە شێوەیەکی باش و سەرکەوتوانە پێشکەشی دەکەن.
دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه يه‌ك ڕۆژييهكهى بۆ نه‌مسا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سەرۆككۆماری نەمسا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا تیشكی خستە سەر ئامانج و ئەنجامی سەردانەكەی بۆ نەمسا و چەند پرسێكی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستانه‌وه.
سەرەتا بەڕێزیان گوتی: “سەبارەت بە سەردانمان بۆ نەمسا، هەروەك خۆتان ئاگادارن پەیوەندییەكی زۆر كۆنمان لەگەڵ نەمسا هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی زۆر كۆن و كۆتا جار كە وەزیری دەرەوەی نەمسا سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراقی كرد، داوەتێكی بۆ ئێمە نار بۆ ئەوەی سەردانی نەمسا بكەین، ئێمەش لەسەر ئەم داوەتە هاتووین. ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی زۆر باش و دوورودرێژمان هەبوو لەگەڵ به‌ڕێز وەزیری دەرەوە، ئێستاش لەگەڵ به‌ڕێز سەرۆككۆمار. لەم كۆبوونەوانەدا باسی چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان عێراق بە شێوەیەكی گشتی و هەرێمی كوردستان كرا هەم لەگەڵ سەرۆككۆمار و هەم لەگەڵ وەزیری دەرەوە وا هەست دەكەین نەمسا خوازیاری ئەوهيه ئەم پەیوەندییە هەم لەڕووی سیاسییەوە و هەم لەڕووی ئابوورییەوە، پەرەی پێ بدرێت. بێگومان ئەوان ئێستا باڵیۆزخانەی خۆیان لە بەغدا كردۆتەوە، داوامان كرد كە كونسوڵخانەش لە هەولێر بكرێتەوە. جەنابی باڵیۆزی خۆمان، باڵیۆزی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەكات و ئەوەی كە بینیم تێگەیشتنێكی باشیان هەیە هەم بۆ پەیوەندیی ئابووری و هەم بۆ پەرەسەندنی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ عێراق و لەگەڵ هەرێمی كوردستان. سوپاسی پێشوازيی ئه‌مڕۆى سەرۆككۆمارمان كرد و هیوادارین ئەم پەیوەندییە بەرەوپێشەوە بڕوات لە هەموو ڕوویەكەوە”.
دواتر لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە قۆناغی ئێستادا، بەڕێزیان ڕایگەیاند: “پێموایە ئێستا پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە ئاستێكی باشدایە، ئەمە مانای ئەوە نییە بڵێم هەموو كێشەكانمان چارەسەر كردووە، بەڵام ئەو سەردانانەی بۆ بەغدا ئەنجاممان دا، من خۆم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، هەروەها شاندی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمانە هەمووی لەو چوارچێوەیەدایە كە بتوانین ئەو كێشانەی هەیە چارەسەر بكرێن. ئەوەی من دەبینم بەغداش هەر بەو شێوەیە هەڵسوكەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات، بەغداش جددیيە لەوەی هەوڵێكی جددی بدات بۆ ئەوەی ئەم كێشانە چارەسەر بكرێن. لەو باوەڕەدا نیم ئەم كێشانە لە شەو و ڕۆژێكدا هەمووی چارەسەر ببن، بەڵام هەنگاوەكانی ئێستای هەردوولامان بەرەو چارەسەری كێشەكانە. بێگومان وەك ڕۆڵی خۆمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو كێشانەی هەیە چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە و لە ئەنجامدا ئێمە لەو جوگرافیایەدا دەژین، لە ئەنجامدا بەغدا پایتەخی ئێمەشە و دەبێت هەوڵی جددی بدەین ئەو كێشانەی كە هەیە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چارەسەر بكرێن”.
دواتر سەبارەت ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی هۆكاری سووتاندنی بازاڕەكان له شارەكانی هەولێر و كەركووك و دهۆك و دەستگیركردنی چەند كەسێك بەو هۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتى: “خۆتان بینیتان ئەوانەی كە دەستگیر كران لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشى بەغدا بوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كە هەماهەنگییەكی تەواویان لەگەڵ بەغدا هەبوو لەسەر ئەم بابەتە. پرسەكە یەكلایەنە نەبووە، پرسەكە ئەوە نییە هەرێمی كوردستان یەكلایەنە ئەمانەی دەستگیر كردوون، ئەمە لە ئەنجامی كارێكی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كراوە و ئەوەی كە باس كراوە، ئەوەی كە دیارە و ڕوونه پەكەكە لە پشت ئەم مەسەلەیە بووە، هەم ئەمانەی كە لە هەولێر ڕوویداوە و هەم ئەوانەی لە كەركووكیش ڕوویداوە. ئەوەی پەیوەندیی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەبێت، هیچ بەڵگەیەك نییە كە یەكێتیی نیشتمانی وەكو حزب پاڵپشتیی ئەم پرسەی كردبێت و لەو لێكۆڵینەوەیەی كە كراوە لە بەغدا و هەمووتان بینیتان لە تەلەڤزیۆنەكان پشاندرا، وەكو ڕێكخستن ڕه‌نگه چه‌ند كه‌سێك هەبن وەكو كه‌س ئەندام بن یان پێشتر ئەندام بووبن، ئەمە پرسێكی دیكەیە، بەڵام وەكو هێزێكی سیاسی، هیچ بەڵگەیەكی وا نییە كە هێزێكی سیاسی وەكو یەكێتی لە پشت ئەم مەسەلەیەوە بێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٤/٧/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وێڕای ستایشی مێژووى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستی ئێستايان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته به‌ر باس.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوسۆزيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه يه‌كێك له گه‌وره‌ترين قوربانيانى ده‌ستى تيرۆرستانى داعشن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕانی ئاووهه‌وا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-will-discuss-relations-with-the-austrian-president/
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستان و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-the-austrian-foreign-minister/
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا - نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە تەوەرەکانی هاتنی شاندەکەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا لە نێوان هەر دوو وڵات‌دا کراون، لە لایەکی تریشەوە دورستکردنی یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیە کوردیەکانە، چونکە یەکڕیزیی سیاسی هەرێم کارئاسانی دەکات لەبەردەم پەیوەندیەکانی ئێران و عێراقدا.
«نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە «دەنگی ئەمەریکا»ی ڕاگەیاند: "بە بڕوای من سەردانەکە هەموو قسەیەک هەڵدەگرێت، بەشێکی بریتیە لە بەدواداچوون لەو ڕێکەوتنانەی کە لە نێوان عێراق و ئێران و تورکیا کراوە لە ڕابردوودا، بەڵام هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا نەک بە تەنها."
وتیشی: "ڕێکەوتننامەکان تەنها نابەستمەوە بە ئەمنی، بەڵکو هەموویەتی واتە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگیش کە ئەمانە هەموویان ئەمنی و ئاسایشی دەوێت."
دوێنی 14ی مانگی شەش، «عەلی باقری» سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای به‌غدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێم، سەردانی سلێمانیشی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوەی ئەنجامدا، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکاندا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و تاران کراوەتەوە.
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم دەڵێت: "لە لایەکی تریش سەردانەکە هاندانە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردیەکان، چونکە تەبایی نێوانیان کارئاسانی دەکات نۆ پتەوبوونی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق."
ڕۆژی 19 ی مانگی 3ی 2023، «عەلی شەمخانی» سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەر دوو وڵاتیان واژۆ کرد، یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە تایبەت بوو بە دوورخستنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران.
5ی مانگی پێنجی 2024 «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە. پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و تاران بە برەودان بە ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان هەرێم و ئێران، لێکدەدرێنەوە بە تایبەت چالاکی سیاسی و سەربازی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش پرسی ڕیکەوتنە ئەمنیەکەی هەرێم و ئێران سەبارەت بە حزبە کوردیەکان ناشارنەوە، ڕۆژی 6ی مانگی پێنج سەرجاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی باڵای ئێران گفتووگۆیان لەسەر مەسەلەی ئەمنی کرد، بابەتی ئەمنی حزبە کوردییەکان و گومانی ئێران لە جوڵەی ئیسرائیل و زۆر شتی تریش دەگرێتەوە."
وتیشی: "لە گفتووگۆکاندا بەڕوونی باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنانەی نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان کرا کە گرێدراوە بە حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانەوە."
بە ڕای چاودێرانی سیاسیش، ئێران هێشتا بەم فۆڕمە لە چالاکی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران ڕازی نییە و داوا دەکات لە هەرێم بەدەربکرێن.
«ئەنوەر حسێن» چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" لە هەر کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی ئێران بۆ عیراق و هەرێم سێ تەوەری سەرەکی دەخرێتە سەر مێزی گفتووگۆ، یەکەم بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، دووەم هێزە کوردییەکان، سێیەم بوونی بارەگاکانی موسادی ئیسرائیل، کە بە سێ مەترسی جدی لەسەر خۆی دەیانبینێت."
وتیشی: "ئێران داوا دەکات هێزە کوردییەکان یخرێنە کەمپێکەوە بە سەرپەرشتی خۆی، یان بنێردرێنە دەرەوەی هەرێم، چونکە ئێران پێی وایە وەک پێویست ڕێکەوتنەکەی مانگی سێ جێبەجێی نەکراوە و هێشتا هیزە کوردییەکان مەترسین لەسەر ئەو وڵاتە و کاریگەری زۆریان لەسەر شەقامی ئێران هەیە، بۆیە هێزە کوردییەکان ئێستا لەژێر مەترسی جدیدان."
لە مانگی 9ی ساڵی 2022 ئێران بە چەند قۆناغیک هێرشی کردە سەر حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە زرگوێز و کۆیە و لە ئەنجامی چەند هێرشیکی جیاوازیشدا نزیکەی 30 کەس لە و حزبانە کوژران، بەڵام لە دوای ڕیکەوتنە ئەمنیەکەی مانگی 3ی 2024 لە نێوان ئێران و عێراق، حزبە کوردییەکان بەشێکی زۆر لە بارەگا سەربازیەکانیان داخست و لە کەمپەکاندا لە لایەن ئاسایشی هەرێمەوە چاودێری دەکرێن.
لەو بارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت: "ڕێکەوتنی ئەمنی لەسەر حزبە کوردییەکان جێبەجێی بووە، ئەگەر جێبەجێی نەبووبيت ئەو ئاسایشە نەدەبوو کە ئێستا هەیە."
وتیشی: "وا بروات جارێکی تر نابینین کوردستان تۆپباران بکرێت، لە کاتێکدا هۆکارەکان وەلا نراون، وە کورد و ئێرانیش دەبێت پەیوەست بن بەو ڕێکەوتنەی کە لە ڕابردوودا کرا نەک هەر عێراق و هەرێم."
لینکی وتووێژ:
https://www.dengiamerika.com/a/7657326.html
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات