بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی سێشەممە ٣١ـى کانوونی یەکەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی پەسند کرد و خواستێکی ڕەوای خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە هاتەدی کە ماوەیەکی زۆر بوو کارمان بۆی دەکرد.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجەی شەهید دەکەم، خۆشحاڵم کە لە کۆتاییدا ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم دابوو هاتەدی. لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو کارە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بکات، هەربۆیە ڕۆژی سێشەممە 24/12/2013 لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوام کرد لە وردەكاریی ئەو رێوشوێن و هەنگاوانە ئاگادارم بكەنەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فێدراڵ بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید گرتوویانەتەبەر، ئەوەبوو ڕۆژی 25/12/2013، پڕۆژە یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شەهید لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال کرا.
ئەگەرچی وەدیهاتنی ئەم دەستکەوتە گرینگە بۆ شاری هەڵەبجەی شەهید ماوەیەکی زۆری پێ چوو، بەڵام دەبوایە ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بکات و پڕۆژە یاساکە لە بەغدا پەسند بکرێت.
هەڵەبجەی شەهید سەمبولی قوربانیدانی گەلی کوردە و گرێی بەختی کوردی کردەوە و شایستەی ئەوەیە زۆرترین خزمەتی پێشکەش بکرێت. هیوادارم دوای ئەم بڕیارە گرینگە، شاری هەڵەبجە ببێتە شاری خۆشی و سەمبولی ئاشتی بۆ هەموو جیهان.
خەڵکی ئەو شارە ئازیزە ناخۆشیی زۆریان بینیوە و پێویستە برینەکانیان ساڕ‌ێژ بکرێت، بۆیە هیوادارم ئەو ئیدارە نوێیەی لەوێ دادەمەزرێت بە دڵی خەڵکی ناوچەکە بێت و خزمەتێکی شایستەیان پێشکەش بکات.
پیرۆز بێت لە هەڵەبجە، پیرۆز بێت لە کوردستان.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١/١/٢٠١٤
جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایى به بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى نوێى زایینییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌موو هاووڵاتیانى كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵى نوێ، ساڵى سه‌ركه‌وتن و به‌دیهاتنى خۆزگه و خه‌ونه‌كانى كوردستانیان بێت و به هه‌وڵ و هیممه‌ت و به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان، حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان له ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى تۆكمه‌تردا؛ خزمه‌ت و خۆشگوزه‌رانیى باشتر و زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات.
هاتنى ساڵى نوێ، قۆناغى نوێش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت كه تیایدا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ئارامى و سه‌قامگیریى باشتر و ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى و خۆشگوزرانیى زیاتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى كوردستان دابین بكرێت و هه‌نگاوى گه‌وره به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بنرێت.
ساڵى نوێ له هه‌موو كوردستانیان پیرۆز بێت، هیواى شادى و سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆش و ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31ى دیسه‌مبه‌رى 2013
دوای ئەوەی لە 25ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه یاساى به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال نوورى مالیكى كرد، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان دا و بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانى عیراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری به پارێزگابوونی درا.
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق، رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
پێشتریش وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاندبوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌بچێت و به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌و بڕگه‌ی حه‌وته‌میش گفوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و وه‌زیره كورده، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه بڕیاری به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی، سه‌رۆكی وه‌زیراندا نییه، ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وه‌ك هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مالیكی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه نوسیویه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخرێته‌ڕوو، به‌مانای گفتوگۆكردن له‌سه‌ری دێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو وه‌زیره كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی دیكه رازی بكه‌ن به ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه یاساكه.
سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست، بە ئامادەبوونی دوو مامۆستای زانکۆکانی ئەنقەرە لە وڵاتی تورکیا سیمینارێکى لەسەر رووداوەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە بەرێوەبرد.
گرووپی خوێندنەوەکانی کێشمەکێش و هاوکاری لە رۆژهەڵاتى ناوەراست و گرووپی تورکیاناسی و سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست، سیمینارێکى بە ناوەرۆکی "ئێران و تورکیا و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتى ناوەراست" بە ئامادەبوونى دکتۆر "بایرام سینکایا" مامۆستای زانستی سیاسی زانکۆی بیازیتی ئەنقەرە، دکتۆر "محەمەت شاهین" مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی غازی ئەنقەرە، ئاغاى عباس نووریان توێژەری مەسەلەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتى ناوەراست و دکتۆر ئەحمدیان لە کاتژمێر 5 تا 7ی دوانیوەڕۆی رۆژى دووشەمە 9ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 (18 شەهریوەری 1392)، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە شاری تاران ساز کرد.
دکتۆر "حەمید ئەحمەدی" قائم مقامی سەرۆکی سەنتەرى توێژینەوە و بەرپرسی گرووپی خوێندنەوەکانی کێشمەکێش و هاوکاری لە رۆژهەڵاتى ناوەراست سەرۆکایەتی ئەم سیمینارەی لە ئەستۆ بوو کە دکتۆر ئەحمدیان وتارى خۆی لە سەر گۆرانکاریەکانى سیاسەتى دەرەوەى تورکیا سەبارەت بە هەرێمى کوردستان پێشکەش کرد و هەروەها دکتۆر سینکایا و ئاغاى نووریان سەبارەت بەم بابەتە قسەیان کرد.
هەڤاڵ دکتۆر محمد سدیق (جگەرخوێن) جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران کە میوانى دانیشتنەکە بوو چەند روونکردنەوەیەکى سەبارەت بە ووتارەکان پێشکەش کرد و وەڵامى پرسیارى ئامادەبووانى دایەوە.
هەر دوو مامۆستاى تورکی زانکۆکانی ئەنقەرە، لەم سیمینارەدا بەرگرییان کرد لە سیاسەتى تورکیا و ئەو گۆرانکاریانەى لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا هاتوونەتە پێش و بوونەتە هۆى تێروانینى دیموکراتیانەى دەوڵەتى تورکیا سەبارەت بە وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە و بە تایبەتى هەرێمى کوردستان و خوێندنەوەى باش و بە پێزیان بوو سەبارەت بە هەرێمى کوردستان.
لە وەڵامدانەوەى قسەکانى ئەو و چەند پرسیارى تری ئامادەبوواندا، هەڤاڵ جگەرخوێن وێرای دەربڕینى سوپاسی خۆی بۆ هەر دوو مامۆستاى زانکۆی ئەنقەرە بۆ ووتە زانستى و بێلایەن و بەنرخەکانیان سەبارەت بە کێشەى کورد گووتى: هەر مافێک کە کورد لە عێراق بەدەستیهێناوە بەرهەمى خەبات و تێکۆشانى نزیکەى یەک سەدەى گەلی کورد بووە و چەند بەرانبەرى ئەوەى بەدەستى هێناوە قوربانى بۆ داوە.
دکتۆر جگەرخوێن هەروەها لە درێژەى ووتارەکەیدا تیشکى خستە سەر ووتەکانى جەنابی سەرۆک بارزانى و راگەیاندنى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمی کوردستان کە کۆنگرەى نەتەوەیی کورد دژى هیچ لایەک نیە و پەیامى ئاشتى و برایەتی دەبێت بۆ هەموو گەلانى ناوچەکە.
وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کردووە بۆ ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ بەڕێز ئەندازیار "بیژەن نامدار زەنگەنە" بە بۆنەی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران و هەڵبژاردنیان بۆ پۆستی وەزیری نەوتی ئێران.
دەقی ئەم پەیامە لە خوارەوە هاتووە:
بەڕێز ئاغای دەباغ
نوێنەری بەڕێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران
سڵاو و ڕێز
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزتان بە بۆنەی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بۆ بەڕێز ئەندازیار زەنگەنە بە دەستمان گەیشت.
بێجگە لە ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسی پلەی بەرزی وەزارەت، لە خودای میری مەزن بۆ بەڕێزتان بەختەوەری و سەرکەوتن ئاواتەخوازم.
کەریم زەمانی
ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی گشتیی
3/6/1392
ئەمرۆ دووشەمە (30-12-2013 ) کاتژمێر( 10 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( رینێ ئەکوارۆن ) سەرۆکى ئوفیسی یونامی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشی عێراق و ئێران لەتاران سەردانى ئۆفیسی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێز ( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێ کرا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و پاشنیوه‌ڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال؛ چه‌ندین بابه‌تى جیاجیایان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، پڕۆژه‌یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال نوورى مالیكى كرد، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان دا، بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانى عیراق. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى داواى كرد كه به‌ر له ته‌واوبوونى واده‌ى په‌رله‌مانى ئێستاى عیراق؛ یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى ئێستا و پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منییه‌كان خرانه به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراقى فیدرال له پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا كرایه‌وه.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عیراقه‌وه پێشوازى لێ كرا. له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عیراقدایه. دواى دیداره‌كه‌ش لێدوانێكى هاوبه‌شیان به كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن دا و ئاماژه‌یان به ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌یان كرد.
پاشان نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقه‌وه پێشوازى لێ كرا و له دیدارێكدا كه له كه‌شوهه‌وایه‌كى ئه‌رێنیدا به ڕێوه چوو؛ باسیان له كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركرنیان كرد و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه و چه‌ندین بیروڕایان ده‌رباره‌ى ڕێگه‌چاره‌ى كێشه‌كان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار درا له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ردوولا له‌و ڕێگه‌چارانه بكۆڵنه‌وه و بگه‌نه ئه‌نجامێكى گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو عیراقدا بێت.
هه‌ر له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ به‌غدا، عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى پلاندانى هه‌رێم و شاندێكى یاوه‌ریان؛ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و پلاندانانى عیراقى كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى جیا و دۆسیه‌ى هاوبه‌شى په‌یوه‌ندار به هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا. شاندى هه‌رێمى كوردستان تێبینییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵانه‌ى عیراقى فیدرال خسته ڕوو كه ساڵانه به‌بێ ڕاوێژكردن به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده ده‌كرێت، به‌مجۆره‌ش هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك خه‌رجیى سیادى زیاد ده‌كرێن و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى %17 ى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عیراقى فیدرال ده‌كات.
نەفتنا ـ بەسیم لالە: هەفتەی ڕابردوو وەزیری نەوتی عێراق لە لووتکەی ئۆپێک ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە لە ساڵی داهاتووی زایینی دەگاتە 3 میلیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا و بەشی کوردستان لەم ڕێژەیە 400 هەزار بەرمیلە. لە لایەکی دیکەوە نوێنەری پەڕڵەمان و ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەی عێراق ڕایگەیاندووە بەرهەمی ئەم وڵاتە لە ساڵی داهاتوو دەگاتە زیاتر لە 4 میلیۆن بەرمیل. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێشتا گرفتەکانی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لەسەر فرۆشی نەوت درێژەی هەیە و هەرێم ئامادەی قەبووڵکردنی بەشی سەتا 5/16 نییە و بەردەوام هەوڵدەدات گرێبەستی نەوتی لە دەرەوەی فۆڕمی پێناسەکراوی بەغداد ببەستێت و تەواوی گرێبەستەکانی بە پێی هاوبەشی لە بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دەبەستێت و بە گشتیی، کوردستان هیچ جۆرە هەواهەنگی لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت و غاز لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندییدا نییە ... .
لەم چوارچێوەیەدا، نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری نەفتنا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتووی زایینی جەغت لەسەر وتەکانی النەعیمی وەزیری نەوتی عێراق دەکات و سەبارەت بە تواناکانی هەناردەکردنی نەوتی ئەم هەرێمە گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی خەزێنە گەورە نەوتیی و غازییەکان کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، هەناردەکردنی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل کارێکی سرووشتییە و هەرێم ئەو تواناییەی هەیە کە ساڵی داهاتووی زایینی ئەم ڕێژەیە هەناردە بکات.
ئەو لە درێژەدا ئاماژەی بە تێستی سەرکەوتووانەی هێڵی بۆڕی نەوتی جەیحووندا و گوتی: لە ئێستادا ئەم هێڵە بۆڕە نەوتییە بە تەنیایی توانایی هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە و دەتوانێت نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ بە بەندەری جەیحوونی تورکیا بگوازێتەوە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: لە ساڵی 2015 ئەم ڕێژەیە دەگاتە یەک میلیۆن بەرمیل. تا پێش دامەزراندنی ئەم هێڵە بۆڕە نەوتییە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگای تەنکییەکانەوە هەناردە دەکرد.
دەباغ لە درێژەدا ئاماژەی بە ئیرادەی دەوڵەتی هەرێم کرد لە درێژەپێدان بە وەبەرهێنانی سەرمایە لە بەشی نەوت و وزرەدا و گوتی: هەرێم بەنیازە سەرمایەی نوێی لە بواری کارەباشدا دابنێت و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەیهەوێت کە داهاتی فرۆشی نەوت بکاتە سەرمایە لە پلانەکانی نەوت و بنەڕەتیدا و لەم لایەنەشەوە هەوڵدەدات کە گرفتەکانی خەڵکی هەرێم چارەسەربکات.
ئەو لە درێژەدا سەبارەت بە وتەکانی ئەم دوایانەی قاسم محەمەد نوێنەری پەڕڵەمانی عێراق سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر لە 4 میلیۆن بەرمیل گوتی: ئەو داوایە ڕاست نییە و بە کەمێک دروست بینین بۆمان دەرکەوێت کە ئەم وتەیە ڕاست نییە و دەوڵەتی عێراق ناتوانێت بە درێژایی ساڵێک بەم ڕێژەیە بگات چونکە ئەو ڕێژەیە کە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە نەوتییەکاندا سەرمایەی بۆ دانا دەوڵەت نەیتوانی سەرمایەی بۆ وەگەڕبخات و هۆیەکەی دیکەش ئەوەیە گرینگ‌ترین گرفتی عێراق لە ئێستادا دابینکردنی کارەبایە و سەرەکیترین ئەرکی دەوڵەت ئەوەیە کە بە پلەی یەکەم سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە هەنگاوهەڵێنێت و پاشان بە فیکری هەناردەکردنی نەوتی خۆیدا بێت. لە ئێستادا خەڵکی عێراق بە درێژایی شەو و ڕۆژ 12 کاتژمێر کارەبایان هەیە و بۆ دابینکردنی کاتژمێرەکانی دیکە لە ماتۆڕەکانی گازائیلی و نەوتی کەڵک وەردەگرن.
نازم دەباغ هەروەها سەبارەت بە تانەی دانا گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی 400 میلیۆنی خۆی گوتی: بەرپرسانی کوردستان لە ڕێگای ئاژانسەکانی هەواڵەوە ئاگاداری ئەو داوایە بوون و هیوادارن هەر وەکوو ساڵانی ڕابردوو کە ئەم کۆمپانیایە شکایەتی کردبوو لە دەرەوەی دادگا بە دانووستان و ئاشتی پێکبگەن.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات