بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی هۆتێلی رۆتانا لەهەولێر كونسوڵگەری توركیا لەهەولێر نەوەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیای گێڕا.
ئەمڕۆ ئەلفرێد سمیس پرۆتز كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم بە یاوەری شاندێكی ژووری ئەندازیارانی هەرێمی بادن ووتمبێرگی ئەڵمانی بەسەرۆكایەتی رێینەر وولێ سەرۆكی ژووری ئەندازیاران سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی كرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازیان لێكرا.
سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان و پاش هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ووروژاندنی ئەو پرسە لە ناوەندە ئەوروپییەکاندا، یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ئاشکرایکرد کە یارمەتییەکانی بۆ ئەو ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و هاوکات ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لەو بارەیەوە بە گرنگ وەسفکرد.
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی 11ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆتایهاتنی سەردانە فەرمییەكەی بۆ دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەگەڵ شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی گەییشتە دەوڵەتی كوێت.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووه‌وه.
لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و لە میرنشینی ئەبوزەبیدا، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ چەندین سەرۆك و پادشای وڵاتان و كەسایەتیی ناوداری جیهانی ئامادەی بینینی چالاكی پێشبڕكێی فۆرمەلا 1 بوو.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێك سەردانی ئەم وڵاتەی كرد. لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئیماراتی یەكگرتوو عەرەبیدا سەرۆك بارزانی لە میرنشینی ئەبوزەبی لەلایەن شێخ محمد بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێشوازی لێكرا.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات