نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ڕێککەوتەنامەی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرفتەکانی سنووری بۆ پەرەسەندنی کاروباری ئابووری نێوان هەر دوو لایەن وەئەستۆ دەگرێت و بە مەبەسەتی ڕێخۆشکەری.

 

  نازم دەباغ بە ئاماژەکردن بە واژۆی ڕێککەوتەنامەی چوار مادەیی ئەمجارەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: هاتنی کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتەنامەی ئەمجارە بوو کە لە نێوان دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر واژۆ کرا و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە هەر دوو لایەن بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی ئەرکە بازرگانییەکان پێداگرییان کردبوو.

 

  نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران گوتی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری ڕێککەوتەنامەکانی ئەم دواییانەیە لە نێوان هەر دوولادا، هەر لەبەر ئەوە بەڕێزیان لەگەڵ جەنابی کازمی قومی وەک سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی گەشەسەندنی ئابووری بە ئامادەبوونی دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتەنامەیەکیان واژۆ کرد.

 

  نازم دەباغ لە درێژەدا پێداگری کرد کە‘؛ ئەو ڕێکەوتەنامەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆسپ و لەمپەر لەسەر ڕێگای کاروباری نێودەوڵەتیی و بازرگانی لە نێوان سنوورەکاندا، بۆ وێنە دامەزراوەی گومروکی لە نێوان هەردوولا پەرە دەستێنێ هەتا بازرگانی لە نێوان دوو لایەن بە شێوەیەکی ئاسانتر ئەنجام بدرێی. 

 

  نازم دەباغ سەبارەت بە مەبەست لە کەمبوونەوەی بروکراسی ئیداری بۆ ئەو ئێرانیانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرقاڵی کارکردنن چییە؟ گوتی: ئەوە بە مەبەستی لابردنی ڕەوەندی ئێستای ئیقامەی ئێرانییەکان نییە، بەڵکوو بۆ ئاسانکردنی بەڕێوەبردنی ڕەوەندەکانە. ئەوە بێجگە لەوەی دەبێ ئەو پڕۆەیە بە هاوبەشی هەر دوو لایەن سەربگرێ و بگاتە دەرئەنجام. بۆ ئەم کارەش تەنیا لایەنێک بەرپرسی ئەو ئاسانکارییە نییە.

 

  نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ پێشبینی ئەو بۆ زیادبوونی بارستایی ئاڵووگۆڕی دوو لایەن بۆ ئاستی 4 میلیارد دۆلار لە ساڵدا گوتی: ئەمە ویستی ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئابڵۆقەکان لە سەر ئێران نەدەبوون بێگومان ئەو ڕادەیە زۆر زیاتریش دەبوو.

 

  کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تاران پڕۆتۆکۆلێکی چوار مادەیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا واژۆ کرد. بە پێی ئەو پڕۆتۆکۆلە دوو لایەن پێداگربوون لەسەر پەرەپێدانی ئاڵووگۆڕییە بازرگانییەکان و نەهێشتنی گرفتەکانی سنووریی بۆ کاروباری بازرگانی لە نێوان هەر دوولایەندا.

 

 

 

"ڕووئین" Roein گۆڤاری ئابووری هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق

"قه‌یرانی سووریا و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌لقاعیده‌ و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق باڵیان کێشاوه‌ به‌ سه‌ر ئه‌وڵاته‌دا و له‌ عێراق و ناوچه‌که‌‌ چالاکییه‌کانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ هاوکاری به‌ره‌ی نوسره‌ت و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی تر هۆکاری ئه‌وه‌ بوو که،‌ وه‌ک هه‌ده‌فی یه‌که‌م هه‌رێمی کوردستان و به‌ تایبه‌ت هه‌ولێریان کردۆته‌ ئامانج و ده‌زگای ئاسایش وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری چه‌سپاندن و به‌رقرارکردنی ئه‌م ئاسایشه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبژێردراوه‌."

ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی ـ IPSC: تورکەکانی عێراق یا خود عێراقییە تورکەکان بە شێوەی گشتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و پەیوەندییەکی نزیکی فەرهەنگی و زمانییان لەگەڵ تورکیادا هەیە. تورکمانەکان دوای عەڕەبەکان و کوردەکان سێیەمین نەتەوەی عێراق دێنەئەژمار. جوگرافیای بوونی ئینسانی تورکمانەکانی عێراق، لە سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق لە نزیکی سنووری حەکاری و سێرت دەستپێدەکات و شاری تەلەعفەر لە باکوورترین شارێک هەڵکەوتووە کە دانیشتووانی تورکمانن. ئەوە درێژەپێدەری ڕێگای موسڵ بەرەولای ڕۆژئاوا و باشوورە تا دەگاتە شاری کەرکووک. بێجگە لەمانە لە کوردستانی عێراقیش بێجگە لە کوردەکان و کەمینەکانی ئاشووری، کەلدانی، ئەرمەنی و ... تورکمانەکان ژیان بەسەر دەبەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا بەشێک لە 11 کورسی بۆ نەتەوەکانی غەیرە کورد لە کوردستانیان بەدەستهێنا. لەهەمان کاتیشدا بۆ شیکردنەوەی زیاتری ڕۆڵی تورکمانەکان لە عێراقدا وتووێژێکمان لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ئەنجامداوە:

نازم دەباغ ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێمى کوردستان لە ئێران

دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێراندا ڕایگەیاند: بە بڕوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاوی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی، هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتوویی و لە کەشووهەوایەکی ئارام، ئازاد و دیمۆکراتدا بەڕێوەچوو.

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە چاوی كەوت بە هیو ڕۆبەڕستن وەزیری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا.

 

خزمه‌تگوزارييه‌کانمان:
 
  • بريکارنامه‌ي تايبه‌ت
  • بريکارنامه‌ي گشتي
  • لێخستن و له‌ کار ڕاگرتني بريکارنامه‌( ئه‌وانه‌ تايبه‌تن به‌و بريکارنامانه‌ي که‌ له‌ نوێنه‌رايه‌تييه‌که‌مان درووست کراون و ده‌ته‌وێت له‌ کاريان بخه‌يت).
  • ژياننامه‌ ( به‌رحه‌ياتي)
  • پشتڕاستکردنه‌وه‌ ( ته‌سديقکردن)ي ئه‌م به‌ڵه‌نامانه‌ي خواره‌وه‌:
  • بڕوانامه‌کاني له‌دايک بوون، کۆچي دوايي کردن و ژن هێنان
  • ته‌سديقکردني ناسنامه‌کاني عيراقي: باري شارستاني عيراقي (هه‌ويه‌، نفوس) – ڕه‌گه‌زنامه‌ي عيراقي( جنسيه‌ي عيراقي) ، ته‌نها ئه‌وانه‌ي که‌ له‌ هه‌رێمي کوردستان ده‌رکراون – به‌ڵگه‌نامه‌کاني تۆمارکردني کۆمپانياکان.
 
تێبيني:
ئێمه‌ پاسه‌پۆڕت ده‌رناکه‌ين و ڤيزه‌ش ناده‌ين. بۆ ئه‌م دوو کاره‌ش تکايه‌ په‌يوه‌ندي به‌ باڵيۆزخانه‌ي عيراقييه‌وه‌ بکه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان 

حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان به‌ شێوه‌يه‌کي ديموکراتي هاتۆته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمي کوردستاني عيراق. ده‌زگا سه‌ره‌کييه‌کاني تري هه‌رێم پێک هاتوون له‌ سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان و په‌رله‌ماني کوردستان. ده‌ستووري عيراق داني ناوه‌ به‌ ته‌واوي دام و ده‌زگاکاني هه‌رێم که‌ له‌لايه‌ن خه‌ڵکي کوردستانه‌وه‌ي له‌ هه‌ڵبژاردنێکي ئاشکرا و ئازاد هاتونه‌ته‌ هه‌ڵبژاردن. ئه‌و ده‌زگايانه‌ چه‌ندين مافي دياريکراوييان هه‌يه‌ له‌ دروستکردن و تێپه‌ڕاندني ياسا و تواناکاني جێبه‌جێکردن. سه‌رۆک مه‌سعود بارزاني گه‌وره‌ترين ده‌سه‌ڵاتي جێبه‌جێکاري هه‌يه‌ له‌ هه‌رێم. 

حکومه‌تي هاوبه‌شي کوردستان که‌ دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکايه‌تي ده‌کات له‌ مانگي 10ي 2009 
هاته‌ پێکهێنان. حکومه‌تي هاوبه‌شي کوردستان که‌ له‌ لايه‌ن ليستي کوردستاني پێک هاتووه‌ و کۆمه‌ڵێک پارتي سياسي له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ي فره‌ لايه‌نه‌ي خه‌ڵکي هه‌رێم و که‌مه‌ نه‌ته‌وايه‌تييه‌کاني ئه‌و هه‌رێمه‌يه.‌ 
حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان که‌ باره‌گاکه‌ي له‌ هه‌ولێري پايته‌خته‌ و 19 وه‌زاره‌ت له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت و به‌رپرسيارييه‌تي هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ي هه‌ولێر و سلێماني و دهۆک و هه‌ندێک ناوچه‌ي تريش له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 

سياسه‌ته‌کاني حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان: 

کابينه‌ي شه‌شه‌مي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان پڕۆگرامي دووباره‌ بنيادنانه‌وه‌ي هه‌رێمي له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ 
ئێمه‌ هه‌رێمێکي تازه‌ پێگه‌يشتووين له‌ بواري ديموکراسي و باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌يه‌ که‌ ده‌بێت به‌به‌رده‌وامي کار بکه‌ين بۆ گه‌شه‌پێداني دام و ده‌زگاکانمان، ئه‌ويش به مه‌شق و ڕاهێنان و چاکسازي و ده‌ستپێشخه‌رييه‌کان له‌ بواري شه‌فافييه‌ت. سياسه‌تي حکومه‌ت ئێستا ئه‌وه‌يه‌ که‌ بڕياره‌کاني تايبه‌ت به‌ خه‌رجياتي گشتي به‌ شێوه‌يه‌کي يه‌کسان و دادپه‌روه‌ر 
حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان، وه‌ک پرسي ناوچه‌ کێشه‌داره‌کان و ياساکاني نه‌وت و غاز و داهاته‌کاني ووڵات. ئێمه‌ له‌و بڕوايه‌ داين که‌ ئه‌و پرسانه‌ ته‌نها له‌ ڕێگاي پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووري عيراقييه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن که‌ به‌ شێوه‌يه‌کي ديموکراسي له‌ لايه‌ن خه‌ڵکي عيراقه‌وه‌ ده‌نگي له‌سه‌ر درايه‌ و په‌سه‌ند کراوه. 

حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ که‌ کاره‌ساتي جينۆسايد و ئه‌نفال و بۆمابرانکردني هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌کي کيمياوي به‌ هيچ جۆرێك له‌بير نه‌کرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌کيش دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ئێمه‌ هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ين له‌ نزيکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بڕياره‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌کان بۆ ئه‌وه‌ي تاواني ئه‌نفال وه‌ک جينۆسايد بناسرێندرێت و قه‌ره‌بۆي قوربانياني ئه‌و کاره‌ساته‌ بکرێته‌وه. 

ئێمه‌ بڕوامان به‌ کۆمه‌ڵگايه‌کي مه‌ده‌ني به‌هێز هه‌يه‌و هاني ئه‌و جۆره‌ کۆمه‌ڵگايه‌ش ده‌ده‌ين. هه‌روه‌ها هاريکاري ميديا ده‌که‌ين بۆ ئه‌وه‌ي ڕۆڵێکي بنيادنه‌ر ببينن له‌ گه‌شه‌پێداني گفتوگۆ و گه‌ياندني زانياري ڕاست و درووست بۆ هاووڵاتيان. 
ڕێگه‌ خۆشده‌که‌ين بۆ گه‌نجان و ئافره‌تان که‌ گه‌نجينه‌يه‌کي به‌هێزي هه‌رێمه‌که‌مانن بۆ ئه‌وه‌ي به‌شداري کاريگه‌ر له‌ ژياني سياسيدا بکه‌ن. 


بۆ زانياري زياتر تکايه‌ سه‌رداني ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ بکه‌:   

 

  • www.krg.org – حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان 
  • www.krp.org – سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمي کوردستان 
  • www.perleman.org – په‌رله‌ماني کوردستان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی