له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له هه‌رلايه‌كه‌وه بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-has-met-with-the-commander-in-chief-of-the-revolutionary-guards/
ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 2024/5/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه.
به‌ڕێز سەرکۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.
لاى خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگيى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگيرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوايين سەردانی بۆ کۆماری ئیسلاميی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا خسته ڕوو.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-meets-with-iraqi-president-2/
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2/6/2024، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له خولی شه‌شه‌می ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی کوردستاندا له دهۆك كرد كه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكی كۆماری عێراق، موحسن مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمی و كه‌سوكاری قوتابیان ئاماده‌ی بوون.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به قسه‌كانم بكه‌م، ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تیی به‌رێز سه‌رۆك كۆمار بكه‌م كه ئه‌مڕۆ له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداره، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاك موحسن مه‌نده‌لاوی ده‌كه‌ین كه ئه‌میش به‌م بۆنه‌یه‌وه له به‌غداده‌وه ته‌شریفی هێناوه بۆ به‌شداری، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن سه‌رچاو.
ده‌رچووانى خۆشه‌ويست،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئێواره‌ی هه‌موولایه‌كتان باش..
به خۆشحاڵييه‌وه ئه‌م ئێواره‌يه پێكه‌وه له ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين خولى ده‌رچوونى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستاندا به‌شدارين.
به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووانى ئازيز ده‌كه‌م. پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له دايكوباوك و خانه‌واده و مامۆستايانى به‌ڕێز ده‌كه‌م، كه ئه‌وانيش به‌شێكى گرنگى سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی ئێوه‌ن. هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم. پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى زانكۆ و په‌يمانگه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م.
ده‌رچوون له زانكۆ بۆ هه‌ر قوتابييه‌ك ڕۆژێكى پڕ له كامه‌رانييه كه ساڵانێك چاوه‌ڕێى بووه، به‌ڵام بێگومان كۆتاييى فێربوون و پێگه‌يشتن نييه. ته‌واوكردنى زانكۆ، بڕينى قۆناغێكى گرنگى ژيان و بنياتنانى كه‌سايه‌تييه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى ڕێگه‌یه و قۆناغێكى نوێيه كه پڕه له ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى. دڵنيام ئه‌م گه‌نجه ئازيزانه له‌و ئاسته‌دان و ده‌توانن جياوازى دروست بكه‌ن.
كاتێك ده‌ست به كار ده‌كه‌ن، يان له خوێندنى باڵا به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌و زانسته‌ى وه‌رتانگرتووه، به ئه‌زموون و كردار، فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. ڕوانگه و كه‌سايه‌تيتان به‌هێزتر ده‌كات تا بتوانن خزمه‌تێكى باشترى وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن.
به‌ڕێزان..
چاره‌نووس و داهاتووى وڵات، به بوونى سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى و فێركردنى پێشكه‌وتووه‌وه به‌نده. كوردستانێكى به‌هێز، نه‌وه‌يه‌كى زيره‌ك و شاره‌زا و لێهاتووى ده‌وێت كه له هه‌موو بواره‌كاندا به زانست و زانين پڕچه‌ك كرابێت.
بۆيه گرنگه و پێويسته قوتابيان به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕى بايه‌خ به خۆپه‌روه‌رده‌كردن و خۆپێگه‌ياندنێكی باشتر بده‌ن، قوتابخانه و زانكۆش هه‌ميشه له‌گه‌ڵ تازه‌ترين پێشكه‌وتنه زانستييه‌كاندا، خۆيان نوێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌ركى زانكۆيه ده‌رچووانێك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات كه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێدوايستييه‌كانى كار و بازاڕ، پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و ئێستا و داهاتووى وڵات بن و بتوانن بيگه‌يه‌ننه كاروانى جيهانى پێشكه‌وتوو.
تا سه‌رمايه‌گوزارى له په‌روه‌رده و فێركردندا بكه‌ين، هێشتا هه‌ر كه‌مه. سيستمى په‌روه‌رده و زانكۆكانمان، ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به لايه‌نى زانسته مرۆيييه‌كان و بيناكردنى مرۆڤ و به‌ره‌وپێشبردنى توانا و سه‌رچاوه مرۆيييه‌كان بده‌ن.
پرۆگرامى خوێندن و په‌روه‌رده‌مان ده‌بێ نه‌وه‌يه‌ك دروست بكات، بيركه‌ره‌وه، ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ر بێت. بتوانێت كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بنيات بنێت، به‌هێز و يه‌كگرتوو بێت. كولتوورى فره‌ڕه‌نگيمان بپارێزێت. وڵاتى خۆى خۆش بوێت و شانازى پێوه بكات. نيشتمانيانه بير بكاته‌وه، نيشتمانيانه ڕه‌فتار بكات و نيشتمان له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكييه‌وه بێت.
بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕه‌گه‌زپه‌ستى ڕه‌ت بكاته‌وه و به هێز و بڕواوه به‌رامبه‌رى بوه‌ستێته‌وه. بره‌و به ديالۆگ و لێكتێگه‌يشتن و هاريكاريى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه بدات و به‌رگرى له ژيان و ڕێز و شكۆى مرۆڤ بكات.
گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسييه‌كانى زيره‌كيى ده‌ستكرد و دڵنيابوون له‌وه‌ى بۆ چاكه‌ى مرۆڤايه‌تى به‌كار دێت، زيادبوونى ڕێژه‌ى دانيشتوان، پاراستنى ئاسايشى ئاو و خۆراك و چه‌ندانى ديكه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووى جيهان ده‌كه‌ن. ده‌بێ به ته‌واوه‌تی ئێمه‌ش له كوردستان و عێراق خۆمان بۆی ئاماده بكه‌ين.
ده‌رچووانى زانكۆ پێويسته توانا و به‌شدارييه‌كى ته‌واويان هه‌بێت و يارمه‌تيده‌ر بن له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌يران و مه‌ترسييانه‌دا. مرۆڤايه‌تى ته‌نيا به زانست و به هاوكارى و پلان و ستراتيژى هاوبه‌ش، ده‌توانێ به‌ره‌نگاريان ببێته‌وه.
به‌ڕێزان..
من بڕواى ته‌واوم به زيره‌كى و تواناى گه‌نجانمان هه‌یه، هه‌روه‌ها به خه‌مخۆريى مامۆستايانى دڵسۆز هه‌يه، بۆيه به گه‌شبينی و ئومێده‌وه كه سبه‌ى له ئه‌مڕۆ بێگومان باشتر ده‌بێت. ئه‌مڕۆ كه ده‌بينم ئه‌م گه‌نجانه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، داهاتووى كوردستان گه‌شتر و ڕووناكتر دێته به‌رچاوم.
ئه‌وه‌ى زياتريش له‌م مه‌راسیمه‌دا ئێمه دڵخۆش ده‌كات و وا ده‌كات هه‌موومان به ئومێدێكی زياتره‌وه له داهاتوو بڕوانين، نموونه‌ى يه‌كێك له‌و (60) ده‌رچووانه‌يه كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه له‌م زانكۆيه پێشكه‌وتووه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه كچێكى زيره‌ك و لێهاتووى ئێزدييه. ڕزگاربووى ده‌ستى داعشه. وێڕاى هه‌موو نه‌هامه‌تييه‌كان، كۆڵى نه‌داوه و موكوڕ بووه كه هه‌ر ده‌بێ زانكۆ ته‌واو بكات. بوێرى و خۆڕ‌اگرى و به‌رده‌واميى ئه‌و تا ته‌واوكردنى زانكۆ، چيرۆكى سه‌ركه‌وتنه.
ئيلهامبه‌خشه و چرايه‌كى هيوايه بۆ هه‌موو قوربانيانى ديكه‌ى ده‌ستى داعش له هه‌موو پێكهاته‌كان. لێره‌وه، به ناوى خۆم و به ناوى هه‌مووتانه‌وه به گه‌رمى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى لێده‌كه‌م. پێموایه ئه‌ویش له‌ناو قوتابییه‌كانه، چه‌پڵه‌یه‌كی بۆ لێده‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له ژیان بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانی تر.
به‌ڕێزان..
وه‌ك ئاگادارن، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق لێكتێگه‌يشتنێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش خۆشبه‌ختانه سه‌قامگيريی سياسى دروست ده‌كات.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به په‌رۆشه‌وه له سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى بنه‌ڕه‌تيى كێشه‌كان ده‌ڕوانين، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌يوه‌ندييان به ژيان و گوزه‌رانى مووچه‌خۆران و خه‌ڵكه‌وه هه‌يه.
سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵی عێراق به‌ڕێز سوودانى و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌كه‌ين كه له‌مباره‌يه‌وه هاوكارن.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ لێكتێگه‌يشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كیش بۆ هه‌وڵه‌كانيان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
خۆشحاڵم به به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا. هيواى به‌رده‌وامى و چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كی هه‌موو كێشه‌كان ده‌خوازم. هه‌ر ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌كات.
ئێمه پێكه‌وه ده‌توانين وڵاتێكى سه‌قامگير و به‌هێز بنيات بنێين كه پێگه‌ى شايسته‌ى خۆى له ناوچه‌كه و له جيهاندا هه‌بێت. بتوانێت ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كه‌ى بۆ پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تى باشتر بقۆزێته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، به‌ره‌وپێش ده‌چن و هاوبه‌شييه‌كانمان زۆرترن له ناكۆكییه‌كانمان. هه‌ر لێره‌وه دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پاراستنى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
دووباره پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له ده‌رچووانى ئازيز ده‌كه‌م. پێيان ده‌ڵێم: داهاتووى وڵات له‌سه‌ر شانى ئێوه‌يه. ئێوه سبه‌ى ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو شێتك بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو باشتر بكه‌ن. ئومێدمان به ئێوه‌يه.
سه‌ركه‌وتن و پيرۆزبايى و پشتگيرى له دامه‌زراندنى دەستەی متمانەبەخشین به پرۆگرام و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌رنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەڕێز كاك مه‌سروور ده‌كه‌م بۆ پێشخستنى سيستمى په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا.
هيواى كاتێكى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم و جارێكی تر هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌رچاو و زۆر سوپاس.
زۆر سوپاس..
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-the-future-of-the-country-depends-on-the-existence-of-an-advanced-education-system/
ئێواره‌ى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 2024/6/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق.
جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-charge-daffaires-of-the-us-embassy-discuss-relations/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٤/٥/٢٢ شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك هاتبوو، له تاران به‌شدارییان له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوه‌رانیدا کرد.
له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیی فه‌رمی له "نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، ئه‌ندازیار "حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد" بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، "محه‌مه‌د عه‌لی به‌یک" یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌لیجی فارسی وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی ئاماده‌بوون.
شانده‌که پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند.
https://presidency.gov.krd/high-delegation-of-the-kurdistan-region-he-attended-the-funeral-of-the-iranian-president/
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "مایرا کوپێرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٤ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران، پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسی گرینگی سه‌ردانی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ولاتی ئێران کرد و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌رزی نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای هاوڕیی بۆ وڵاتی ئێران، گرینگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای ڕوونکردکەوەی "نازم ده‌باغ" بۆ سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری تاران، خاتوو "مایرا کوپێرز" بە گشتیی باسی باروودۆخی ناوچەکە و هه‌روه‌ها به تایبه‌تی باسی هەرێمی کوردستانی کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسی ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/4/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له بەڕێز تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته هه‌ڵبژاردن بكرێت. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد و به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گرنگ زانى.
بره‌ودان به په‌يوه‌نديى بازرگانيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-european-union-ambassador/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات