نيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە 2024/4/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقيى فيدراڵييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-receives-french-ambassador-to-kurdistan-region/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/4/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى هه‌شته‌مين ديدارى سلێمانيدا كرد كه له‌لايه‌ن زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى عێراقه‌وه له سلێمانى ڕێكده‌خرێت.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ميوانان له سياسه‌تمه‌دار و ئه‌كاديمى و لێكۆڵه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌شدار بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وتارێكى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێزان پێش ئەوەی دەست بە وتارەكەم بكەم، دەمەوێ بە ناوی دیداری سلێمانييه‌وه، پیرۆزبایی سەری ساڵ لە خوشك و برایانی ئێزدی بكەین. لێرەوە بە ناوی هەر هەمووتانەوە پیرۆزباییان لێدەكەین و هیوادارین ساڵێكی خۆشیان هەبێت.
ئامادەبووانی خۆشەویست..
بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ شاری سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان. بە خێر بێن بۆ دیداری ساڵانەی سلێمانی له زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى عێراق. دەستخۆشی لە برای بەڕێزم جه‌نابى د. بەرهەم ساڵح و تەواوی ڕێکخەرانی دیداری سلێمانی دەکەم. جه‌نابيان زۆر كارى جوانى بۆ سلێمانى كردووه، یەكێك لەو كارە جوانانەی ئەم زانكۆیەیە و ئەم دیدارە كە بۆتە نەریتێكی ساڵانە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی و بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ عێراق، منیش وەك نیوەم خەڵكی سلێمانی، زۆر سوپاسی دەكەم، بە نیوەكەی دیكەش هەر سوپاسی دەكەم، بەڵام ئێستا بەتایبەتی بەو نیوەی خۆمەوە سوپاسی دەكەم.
دیداری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر هەستیاری ناوچەیی و جیهانیدا بەڕێوە دەچێت. شەڕ و گرژيى توند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووه‌ته‌وه، مه‌ترسييه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و خراپتربوونى زياترى دۆخه‌كه هه‌يه.
بۆ ئەوەی ناوچەكە لەو لێكه‌وت و مەترسییە خراپانە به‌دوور بێت، پێویستە گفتوگۆ و پێکەوەدانیشتن دەست پێبکرێت. بۆ ئەوەی ئاشتی بێتە کایەوە، دەبێ ڕێککەوتنێكی هاوسەنگ بکرێت. ئەمە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر کردووە لە دروستکردنی ئاشتی لە ناوچه‌كه.
دوای هێرشی حەماس لە ٧ی ئوکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل و ڕفاندنی دەیان مەدەنی، شەڕێکی وێرانکار، کاولکارییەکی زۆر گەورە لە غەززە دروست بووە. ئەوە كاره‌ساتێكى مرۆييى گەورەیە. لەبەر ئەوە دەبێ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت بۆ ڕاگرتنی بێ مەرجی شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان.
بۆ چارەسەری بنچینەییش لەو باوەڕەداین ئاشتییەکی سەقامگیر، بریتییە لە چارەسەری دوو دەوڵەت. هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەکات. ئەوە تاکە ڕێگەی ئاشتی و سەقامگیرییە.
ئامادەبووانی بەڕێز ..
هەرێمی کوردستان هەمیشە لایەنگری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەیە. ئێمە بە ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێى دۆست، نموونەی جوانی هاوبەشی و پێشکەوتنی ئابووری و گەشەکردنێکی هاوبەشمان دروست کردووە. دەرفەتی زۆرى کاری هاوبەشمان دروست کردووه. دڵنیام بە پرۆژە گەورەکانی داهاتوو، ئەو پێشکەوتنە زیاتر و فراوانتر دەکەین.
ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان مایەی هێرش و هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ وڵاتێک. هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە هاوبەشيی ئابووريی نێوانمان فراوانتر بکەین. دڵنیاین کە پێشکەوتنی ئابووری، سەقامگیريی سیاسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی بەهێز، لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
کاروانی دیموکراسی و ئاوەدانکردنەوە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی پێکردووە. دەیان دەوڵەت کۆبوونەوە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق، چونکە مایەی هەڕەشە بوو بۆ سەر گەلەکەی و وڵاتانی دراوسێ و جیهان. ئێمە لە تەنیشت ئەو ڕژێمەدا ئەزموونێکی زۆر گەورەمان لە دیموکراسی، ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری دروست کرد.
ئێمە ئەوکات دەرگای بازرگانی و گەشەسەندنی ئابووریمان لەگەڵ وڵاتانی درواسێدا کردەوە. پردی هاوبەشی و په‌يوه‌نديى باشمان لەگەڵ ملله‌تانى دراوسێدا دروست کرد. توانیمان ئەوە بکەین، چونکە سەرکردایەتی و گەلەکەمان، باوەڕيان بە دیموکراسی و بە ئاشتی بوو. دوای گەورەترین هەڵمەتەکانی جینۆساید لە ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستان، باوەڕمان وابوو ئاشتی ڕێگەی پێشکەوتنی وڵاتە، نەک شەڕ.
کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوت، ئازادیخوازانی عێراق توانییان سەربکەون. کە ئێمە بە هێز بووین، هەموو عێراقییەکان بە هێز بوون. هەرێمی کوردستان بووە بنکەی کۆبوونەوە و یەکگرتن و سەرکەوتنی ئۆپۆزيسیۆنی عێراقی بەسەر دیکتاتۆریەتدا.
چونکە پرۆژەی ئێمە دیموکراسی و ئاشتی بوو، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانيی ئێمەیان کرد. دۆستەکانمان لە ناوچەکەدا هاوکارمان بوون لەو کرانەوە و هاوبەشییە ئابوورییەدا، بەتایبەتی وڵاتی ئێران و تورکیا. ئەو باوەڕەی ئێمە بە دیموکراسی و ئاشتی هەر بەردەوامە و نەگۆڕاوە.
بەڕێزان..
ڕێگەی ئێمە لە ناوخۆی عێراقیشدا هەمان ڕێگەیە. بۆ قووڵکردنەوەی دیموکراسی لە عێراق و بۆ پاراستنی لە مەترسی و مەرگەساتی وەک ڕابردوو، پێویستیمان بە گفتوگۆیەکی ئارامی بەردەوامە لەگەڵ یەكتر.
ناکۆکی و پەلاماردانی یەکتر، بەردەوام ڕێگە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکاتەوە. هێرشەکانی قاعیدە و هێرشی گەورەی داعش ڕووینەدەدا، ئەگەر ئێمە لە ناوخۆی عێراق یەکگرتوو بوواین.
دیکتاتۆری، دەسەڵاتی یەک پێکهاتە لە عێراق و نەبوونی ئازاديی سیاسی، مێژووی عێراقی خوێناوی کرد. ملیۆنان كه‌س لە عێراق بوونە قوربانيی بێگوناهی ڕژێمی خراپ لە عێراق. سامانی دەیان ساڵەی عێراق بە فیڕۆ درا. ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەموو ڕێگەکانی بەهێزبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە عێراق، دابخەین.
گەلانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە سەر دەستوورێکی گونجاو ڕێککەوتن. دەستووری عێراق بە پەسەندکردنی سیستەمی فیدراڵی، ڕێگەی هاوبەشییەکی گونجاوی بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق دروست کردووە. ئەو هاوبەشییەش، عێراق بە هێز دەکات. بۆ پێشکەوتنی عێراق، زۆر گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردەوە و بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت. نابێ باوەڕنەبوونی لایەنێک، یان چەند لایەنێک بە فیدراڵی، سیستەم لە عێراقدا پەک بخات و جێبەجێکردنی دەستوور بوەستێنێت.
هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لە عێراق، دەبێ بە کردەوە خۆیان بە هاوبەش ببینن لە بەڕێوەبردنی عێراقدا. نابێ هیچ پێکهاتەیەکی عێراق نادیدە بگیرێت، چونکە ئەوە ڕێگەیەکی خراپ لە عێراقدا دەکاتەوە. ئەو ڕێگەیە پێشتر لە عێراق زۆر تاقیکراوەتەوە و مایەی ناخۆشی بووە بۆ هەموو خەڵکی وڵات.
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراقى فيدراڵى محەممەد شیاع سوودانی، خاوەن ڕوانگەیەکی فراوانە و باوەڕێکی زۆری بە دەستووری عێراق هەیە. ئەو ڕوانگەیە سەقامگیرییەکی باشی لە بەڕێوەبردنی حکوومەتەكەیدا لە عێراق دروست کردووە. خەڵکی عێراق هەست بەو گۆڕانكارییانە دەکات. ئەو ڕوانگە و ئه‌و شێوە بەڕێوەبردنه، دەتوانێت عێراق بەرەو پێشەوە ببات، ئەوە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ عێراق.
بەڵام ئەم بیرکردنەوەیەی سەرۆک وەزیران، پێویستی بە پشتیوانی و زەمینەسازیی سیاسيی گونجاوە. لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئێستا لەژێر ئەو بەرپرسیاريه‌تییەدان کە پشتیوانی لە حکوومەتی عێراقى فيدراڵى بکەن. عێراق ئاسۆیەکی ڕووناکی هەیە ئەگەر دەستوور و سیستەمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گەورەترین تاقیکردنەوەیە بۆ سیستەمی سیاسيی تازەی عێراق. عێراقێکی بەهێز پەیوەستە بە هەبوونی هەرێمی کوردستانی بەهێزەوە، هەروەها هەرێمی کوردستانی بەهێزيش، پەیوەستە بە عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر.
هیچ کێشەیەک نییە لە عێراقدا چارەسەر نەکرێت، ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرێت. دەستووری عێراق تایبەتمەنديی هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەپارێزێت، بە جێبەجێکردنی دەستوور، هەمووان هاووڵاتيی پلە یەک دەبین لە عێراقدا.
بەڕێزان..
“کای کۆن بەباکردن”، قسەیەکی خۆش و پڕ واتاى سلێمانييه. ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزداین، چارەسەر ئەوەیە کای کۆن بەبا نەکەین. با لە جیاتی ئه‌وه لەسەر پێشکەوتن، ڕێککەوین. ئەگەر ڕێکنه‌کەوین، ئه‌و گرژیانه‌ی ناوچه‌كەی گرتۆتەوە، زۆر زیانمان پێدەگەیه‌نێت.
پوختەی قسەی ناودڵی خەڵکی کوردستان، داواکردنی یەکڕیزيی لایەنە سیاسییەکانە. جینۆساید و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان، وایکردووە مێژوو یەک ئامانج بخاتە دڵی کوردەوە، ئەویش یەکبوونە. ئەوە ئاراستەی هەرە دروستە و نیشانەی ئەوپەڕی هۆشیاريی گەلی کوردستانە.
ئێمە بە دووبەرەکی ناوبانگێکی باشمان لە جیهان دروست نەکردووە، بەڵکو بە دیموکراسی و ئاوەدانی و سەقامگیری لەم ناوچەیەدا، ناوبانگمان دەرکردووە. هەر کەسێک بەر لە (٣٠) ساڵ هاتبێتە کوردستان و ئەمڕۆ سەردانی كوردستان بکات، نایناسێتەوە. ئێمە دوای ئەنفال و کیمیاباران، ئەو ئاوەدانییەی كە دروستمان كردووە. ئێستا بە شارەزایيی زیاتر، دەتوانین پێشکەوتنەکە باشتر و خێراتر بکەین.
ئەم زانکۆیە و چەندان زانکۆی دیکە لە هەرێمی کوردستان، ئێستا نەوەیەکی زۆر بە توانا و ئاستبەرزیان پەروەردە كردووە. نەوەیەک لە کوردستان دروست بووە، هەموومان زۆر خۆشحاڵین بە ئاستی بەرز و هۆشیارییان. ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار، دەرفەت بۆ ئەو نەوەیە دروست بکەن، کوردستان زۆر زیاتر پێشدەکەوێت.
هەندێک کەس لێم دەپرسن: بۆچی گەشبینم؟ لە ڕاستیدا، گەشبینيی من لە خۆڕاگری و فرەتوانایيی خەڵکی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێستاش دەڵێم: ڕابردووی ناخۆشمان هەبووە، بەڵام داهاتوویەکی پڕشنگدارمان لەپێشە.
گەلی کوردستان گەلێکی یەکگرتووە، پێویستە لایەنە سیاسییەکانیش وەک گەلەکەیان بۆ بەرژەوەنديی نیشتمان، ڕێکبکەون. بەو شێوەیە دەتوانین هەڵبژاردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە بکەین، بە ڕەزامەندى و بە به‌شداريى هەموو لایەنەکان.
پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی زۆر گرنگه لە ناوچەکەدا، دەبێ بیپارێزین. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وڵاتێکی دوای ئەنفال و کیمیاباران ئاوەدانکردۆتەوە، دەبێ هەموومان پشتیوانی لێ بکەین. پێشمەرگە قارەمانەكان ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند و بوونە مایەی ناوبانگێکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا. ئەمانە هەموویان مایەی ئەوەن كە گەشبین بین و هەرچی زووترە لە ناوخۆماندا ڕێکبکەوین. بە ڕێککەوتنمان، ئاوەدانيی زیاتر و سەرکەوتنی زیاتر دەبینین.
هەموو کەس و کۆمەڵەیەک لە کوردستان دەکرێت ئەوپەڕی ڕەخنە و گلەیی هەبێت لە دەسەڵات و لە دەسەڵاتداران، دەکرێت بە هەموو ڕێگەیەكی مەدەنییانە ناڕەزایی دەرببڕێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێ هەموومان وێڕای هەموو جیاوازییەکان، شتێک بپارێزین و بەرگری لێبکەین و لەسەرووی هەموو شتێك بیهێڵینەوە و کۆکەرەوەی هەموومانە، كۆكەرەوەی هەموومان دەبێت نیشتمان بێت.
هێز و حیزب و سەرکردە سیاسییەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان، وڵات، كوردستان هەر دەمێنێتەوە. نابێ کوردستان بکەینە قوربانيی تووڕەیی و ناڕەزایی لە دەسەڵات و سیاسییەکان. گەلی کوردستان سەلماندوویەتی توانای بەرگری هەموو سەختییەکانی و توانای ڕاستکردنەوەی هەموو کەموکوڕەکانیشی هەیە، لەبەرئەوە هەموو ناخۆشییەکان تێدەپەڕن و هەموو ناکۆکییەکان چارەسەر دەبن، چونکە لە کۆتاییدا بۆ چارەسەری، هەموومان پێکەوە لەسەر یەک مێز داده‌نیشین، لەبەر ئەوەی کوردستان لە هەموومان گەورەترە، نیشتمان لە هەموو شتێكمان بەهێزترە.
به‌ڕێزان..
پێشكه‌وتنه‌كانى جيهان به جۆرێك خێران، بۆ ئه‌وه‌ى پێيان ڕابگه‌ين و له جيهانى پێشكه‌وتوو دانه‌بڕێن، ده‌بێ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه و ئاڵۆزييه‌كان تێپه‌ڕێنين. ده‌بێ توانا ماددى و مرۆيييه‌كانمان بۆ پێشخستنى زانست و زانين و ته‌كنه‌لۆژيا و به‌هێزكردنى سيستمى په‌روه‌رده و بره‌ودان به لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى بخه‌ينه گه‌ڕ.
پێشكه‌وتنه‌كانى زانست و ته‌كنه‌لۆژيا و ئه‌و سوود و ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارى و مه‌ترسيانه‌ى زيره‌كيى ده‌ستكرد و نانۆ ته‌كنۆلۆژيا و گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ده‌يهێنێت، كار و ڕه‌نجى جددى و پلان و به‌رنامه‌ى درێژخايه‌نى له‌سه‌ر ئاستى تاك و دامه‌زراوه‌كان ده‌وێت.
ده‌بێ بير و كار و توانا‌مان به‌و ئاقاره‌دا ئاراسته بكه‌ين و بزانين داهاتوو بۆ ئه‌وانه‌يه كه كات و بير و توانايان ده‌ده‌نه زانست و زانين، نه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ر له بازنه‌ى ڕابردوودا ده‌خولێنه‌وه.
دڵنیام لەم دیدارەی سلێمانیدا، زانیاريی زیاتر و ئەزموونی زیاتر وەردەگرین بۆ ئەوەی ڕێککەوین و پێکەوە سەرکەوین.
زۆر سوپاسی هەموو لایەكتان دەكەم بۆ بەشداربوونتان و بە خێر بێن.
https://presidency.gov.krd/nechirvan-barzani-the-country-must-bring-us-all-together/
(١٢٦)مین ساڵیادی ڕۆژى ڕۆژنامەگەریی كوردی و دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی ڕەوانشاد (میر میقداد بەدرخان) و (٢٦)مین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، به‌گەرمى لە ته‌واوى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان پيرۆز دەكەم، هیوای سەركەوتنيان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا داكۆكى له زه‌مينه و ژينگه‌ى هاندەر بۆ کاری میدیایی، کارئاسانی بۆ دەستگەیشتنی ڕۆژنامەنووسان بە سەرچاوەكانی زانیاری بەبێ جیاوازی و دوورکەوتنەوە لە سەپاندنی کۆتوبەند و سانسۆر بەسەریاندا ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بەرپرسیاريانه ڕۆڵی پیشەیيی خۆیان لە چاودێریکردنی دامەزراوەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک و دروستکردنی ڕای گشتیدا ببینن و ببنە فاکتەر و هاوکارێکی گرنگ لە پرۆسەی بنیاتنانان و گەشەسەندنی دیموکراسى و کرانەوەی كۆمەڵگەدا.
لە کاتێکدا پشتیوانیی تەواوم بۆ ڕۆژنامەنووسان و باوەڕی نەگۆڕم بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین وەك بنەمایەكی سەرەكیی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و ئازادیخواز دووپات دەكەمەوە، داوا لە ڕۆژنامەنووسان ده‌كه‌م پابەندی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن له ڕاستگۆیی، هاوسەنگی، بێلایەنی، دوورکەوتنەوە لە هەواڵی ساخته و زمانی زبر، هه‌روه‌ها هاندەری پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سه‌قامگيريى سیاسی و پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و نيشتمان بن.
هاوکات ڕۆڵی ڕێكخراوە ناوخۆيى و نێودەوڵەتييه‌کانی تایبەت بە چاودێریکردنی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵە لەگەڵ هەر كه‌يسێكى بوارى ڕۆژنامەوانيدا بکەن.
سڵاو لە یادی ڕۆژنامەنووسانی شەهید و ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشەنگانەی لە سەردەمی شۆڕش و ئازادی‌دا، ژیانی خۆیان بۆ گەیاندنی ڕاستی و پێشخستنی ڕۆژنامه‌گەریی كوردستان تەرخان كرد.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤
https://presidency.gov.krd/message-of-president-nechirvan-barzani-on-the-anniversary-of-kurdish-journalism/
ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 2024/4/22 له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر له‌لايه‌ن به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌ردانى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراقى فيدراڵ، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى ئه‌منيدا، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى توركياى بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له ئاماده‌ييى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسى له ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا توركييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد و سوپاسى كردن كه له دۆخی سه‌ختی ئابووریشدا، به‌رده‌وامييان به كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان داوه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستی و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
ڕێککه‌وتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند باس و بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/the-turkish-president-reiterated-his-countrys-continued-support-for-iraq-and-the-kurdistan-region/
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤ بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.
ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسیی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم و بێدادییەک بێت کە بەرانبەر گەلی کوردستان دەکرێت.
نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی‌دا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٣/٢٠
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٧ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە ئێمە داکۆکی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/march/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات-1/
هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له بەرەنگاربوونەوەی تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد.
دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-two-groups-of-german-parliamentarians/
به‌يانيى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات