نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى ڕێوڕه‌سمى "مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر " ده‌كات

  • شەممە, 03 ک دووەم 2015

 سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3-1-2015 له‌ یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا، حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د "دروودى خواى لێ بێت"، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى یاده‌كه‌دا "مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر"  كرد، كه‌ له‌ مزگه‌وتى "حاجى‌ ساڵح ده‌بباغ" له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

پاشان له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى له‌ موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان به‌ گشتى كرد و هیواى خواست كه‌ ئه‌م یاده‌ و ساڵى تازه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن و پته‌وبوونى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى بێت.

 

 

 

 

Read کد خبر: 1055

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی