نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، رەتیدەكاتەوە مستەفا سەلیمی، هاتبێتە ناو خاكی هەرێم و داوا دەكات ئەوانەی ئەو پڕو پاگەندەیان كردوە بدرێنە دادگا.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران رایگەیاندوە:"ئەو هەواڵه به تەواوی دووره له راستی و ئەو كەسه به هیچ شێوەیەك نەهاتووەته ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، ئەم هەواڵه ناڕاستانه به ئامانجی شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڵاوئەكرێنەوەو دووره له هەموو بنەماكانی مافی مرۆڤ و رێزگرتن له ژیانی ئینسانی كه ئەم چەمكانه له سەرووی هەموو سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم و یەكێتییەوه بووه".
رونیشكردوەتەوە:" حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام ئەركیان پاراستن و بەرگریكردن بووه له گیان و ماڵی تاكی كورد له هەر چوار پارچەی كوردستان و بوونی ژمارەیەكی زۆر له كوردەكانی هەر چوارپارچه له هەرێمی كوردستان سەلمێنەری ئەم راستییەیه.
باسی لەوەشكردوە:" وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش به فەرمی رەتی كردووەتەوه و ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیه كه ئەم جۆره هەواڵه ناڕاستانه ناتوانن شان و شكۆی حكومەتی هەرێم و یەكڕیزی و تەبایی ناوماڵی كورد تێكدەن.
نوێنەری حكومەتی هەرێم له تاران له كۆتاییدا رایگەیاند: پێویسته ئەوانەی پڕۆپاگاندای بێبەڵگه دەكەن بدرێنه دادگا.
https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=152912