سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له پشتگیریى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتى كرده‌وه كه له سه‌ره‌دانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگیریى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكاریى فه‌ڕه‌نسا و دۆستانى له كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست زانرا.
پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گژرییه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه به‌ر باس كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50633