سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه‌كانی سیاسی، ئابووری، ئاسایش وته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان وعێراق كران، وتیشك خرایه‌سه‌ر دوایین ڕووداوه‌كانی عێراق وپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەولێرو بەغدا.
سه‌فین دزه‌یی باسی له هه‌وڵی جددی و پلانه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆڕۆنا و غڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێكاری خۆپارێزی پێویست و گرینگی گرتۆته به‌ر وله پێشه‌نگی كاره‌كانیدایه ولەسه‌رجه‌م دام وده‌زگاكان وشوێنه گشتییه‌كان و سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌گشتیی جێبه‌جێ ده‌كرێت هاوكات سوپاسی پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وامی ئه‌مەریكای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان وعێراق به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆڕۆنادا.
له به‌شێكی دیكەدا هه‌ردوولا باسیان له گرنگی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كرد وبه‌پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگیان وه‌سفكرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار خوشك و برای ئێزیدی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و دووباره ده‌ست به ژیان بكه‌نه‌وه و داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و دوور له شه‌ڕ و ناخۆشیی بونیات بنێنه‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وكونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا جه‌ختیان له‌سەر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وفراوانتركردنی ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وئه‌مەریكادا كرده‌وه.
كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم وفە‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی كرد بۆ هاوكاریكردنیان وپێشكه‌شكردنی كارئاسانی ته‌واو له پێناو سه‌رخستنی كار وچالاكییه‌كانیان.