"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له شێخ "نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی" ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک "نێچیرڤان بارزانی"، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ "محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی" باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شێخ "نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی"، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا دکتۆر "پشتیوان سادق" وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو.