سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - رۆژی سێشەممە 2020/12/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی بەریتانی کرد کە پێکهاتبوو لە جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەولەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، جەیمس هیپی وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا. شاندی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی بەریتانیا بە ڕێز و ستایشەوە دەڕواننە ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای سوپاسکردنی هەڵوێستی دۆستانەی بەریتانیا، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.

 
 
 
 
 
 
 
 

 

Read کد خبر: 2435

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی