ئافتابی یەزد -ڕەزا بەردستانی: "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کورستانی عێراق لە ئێران و دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە وتوووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئافتابی یەزد" جەختان کردەوە: "ناوەرۆکی سەرەکی توندووتیژی و نائارامییەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی، بنچینەی لە مەسەلەی ئابووریی و باروودۆخی کۆڕۆنادایە."
"نازم دەباغ" گوتی: باروودۆخی خراپی ئابووریی گرفتی هێناوەتەپێشێ "ئەو کەسانەی کە بە دووی کاریی خراپن" بە مەبەستی تێکدانی هێمنی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کەڵکی لێوەردەگرن.
هەر لەمبارەیەوە دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلە سیاسیی و نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: مافە ڕەوا دواکەوتووەکانی کارمەندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێشەی سەرەکی گرفتەکانە، بەڵام هەندێک مەسەلەی دیکە لەوانە دزەکردنی گەندەڵی دارایی و ئیدارییش لەم مەسەلەیەدا و هەڵگیرسانی بلێسەی ئاگرەکە کاریگەریی ئەوتۆی هەیە.
بە توندوویژی گرفتەکە چارەسەرنابێت!
سەرۆک کۆماری عێراقیش کە سەبارەت بە نائارامییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کردەوەی نیشانداوە و چوون بەرەو توندووتیژی بە هەڵەیەکی گەورە دەزانێت و ڕاشکاوەنە جەخت دەکاتەوە مووچە دواکەتووەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و باشتربوونی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵک، سەرەکیترین بنچینەی نائارامییەکانی ئەم دواییانەیە کە شایەد بە وتەی "نازم دەباغ" هەندێک کەس و لایەن لە جووڵە ئاشتی خوازییەکان بۆ داواکردنی ئەو مافە رەوایانە کە پێیان نەدراوە، بەخراپ کەڵکی لێوەردەگرن و ناوچەکە تووشی شەڕ و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگەکانی سەرشەقام دەکەن.
هەر وەکوو ئاژانسی هەواڵنێری "ئیسنا"ی ئێرانی بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی "ئەلمەیادین"ی لوبنانی نووسیوییەتی: "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بڵاویکردەوە: گۆڕانکارییەکان و ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سلێمانی لەوانە ڕێپێوانەکان و کردەوە توندووتیژییەکان کە بووە هۆی برینداربوونی هەندێک لە هاوڵاتیان و هێزەکانی ئاسایش و ئاوردان و ڕوخاندنی بیناکان، بە پەرۆش و گرینگییەکی زۆرەوە پێوشوێنی دەگرم.
"بەرهەم ساڵح" لەم ڕاگەیێندراوەدا گوتیشی: ڕێپێوانە ئاشتیخوازیانەکان مافی ڕەوای خەڵکییە کە دەبێت ڕێزیی لیبگیرێت و خەڵکی ئەو مافەیان هەیە کە بۆ بەدواداچوونی مافە ڕەواکانی خۆیان بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندیی بە بژێویی ژیانی خەڵک و باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانەوە هەبێت، ڕێپێوانەکان ساز بکەن.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە: بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت بە دوای ئەم داواکاریانەوە بچن و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بنچینەیی بۆ چارەسەرکردنی ڕەگەزیانەی گرفتی مافەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و چاککردنی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵکی هەنگاویی خێرا و جیدی هەوڵبگرن.
قەیرانی تەندروستی - ئابووریی و ئەو شڵەژاویانەی کە بۆتە هۆی توندووتیژییەکان!
"نازم دەباغ" لەوبڕوایەدایە؛ قەیرانی تەندروستی کە پێکهێنەرەکەی کۆڕۆنایە و قەیرانی ئابووریی کە ڕێشەکەی لە دابەزینی جیهانی نرخی نەوتدایە و هەروەها بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، دەستیان داوەتە یەکتریی تاکوو گۆڕەپانەکە بۆ کاریی خراپی هەندێک کەس و لایەن بڕەخسێنن.
گوتیشی: ئەو گوشارانەی کە بە هۆی کۆڕۆنا و قەیرانە ئابوورییەکان بووە هۆی ئەوەی کە کارمەندان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی یاسایی و ئاشتی خوازیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام لەم ناوەندەدا هەندێک گرووپ کە دژیی هێمنی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانن، دەستیان بۆ چەک برد و لە ئاویی لێڵ ئەوپەڕیی کەڵکیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان وەرگرت و بە زەرەریان لە خەڵکی و هەرێمی کوردستان داوە کە بێگومان بە دامرکاندنی ئەم توندووتیژیانە، ئەوان کەشف دەکرێن، دەناسێندرێن و موحاکمە دەکرێن.
دەباغ بە ئاماژە بەم بابەتەی کە ئاوردانی شوێنە گشتییەکان و نووسینگەی حیزبەکان، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی، کارمەندان و هاوڵاتیانی ناڕازییەوە نییە، ڕایگەیاند: هەر لێرەوە دەتوانین تێبگەین کە بنچینەی ناڕەزایەتییەکان هەر چەندە ئابووریی و بەرحەقە، بەڵام تێکدەرانی ئاسایش و هێمنی هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکی و خۆشەویستانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کەڵک وەرگرتن لە چەکی بێدەنگ، ئۆتۆماتیک و نیوە قورس؛ ئەوە دەردەخەن کە لە پشت ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە گرووپە خراپکارییەکان ئامادەن کە بە زووترین کات دەناسێندرێن.
دەباغ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەدوای چارەسەرکردنی گرفتەکانە و چەندین جاریش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆبۆتەوە و ئەو دانووستانانەی کە بوویەتی تا ئەم ساتە و بە هەر هۆیەکی مومکین ئەو دانووستانانە بەو شێوەیەی کە دەبێت و شایەد نەخراوەتە بواریی جێبەجێکردنەوە، بەڵام هیوادارم بە زووترین کات ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت کە هاتۆتە سەر ڕێگای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە.
"نازم دەباغ" لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هیوادارم لەوەی کە ئەم گرفتانە بە پێدانی مافە ڕەواکانی خەڵکی چارەسەر بکرێت و هەمووی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە هێزەکان و دەوڵەتە بیانییەکانەوە هەیە یا پەیوەندییان بەو گرووپانەوە هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان لە ئاسایش و ئارامیدا بەسەر بەڕێت، تووشی تێکشکان دێن و هەروەها کەشف دەکرێن و دەناسێندرێن.
دەباغ بە ئاماژە بەو مەسەلەیەی کە لە سیستەمی دانانی مافە ڕەواکانی خەڵکیدا بێگومان چاکسازیی دەکرێت و لە درێژەدا گوتی: هەرێمی کوردستان، بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکانی ئەم دواییانەدا هیچ لاوازییەکی نییە ئەگەر دانووستانەکانی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە کاتی خۆیدا جێبەجێی بکرێت.