سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/7 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە قەداسەتى پاپا فرەنسیس، پاپاى ڤاتیکان کرد. لە کاتى دابەزینیدا قەداسەتیان پەنجەى بۆ خاک درێژ کرد و بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوت: خۆشحاڵم کە لێرە یەکتر دەبینینەوە.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆک، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیى بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەخێرهاتنى قەداسەتى پاپای کرد و گوتى: به ناوى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه، زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قهداسهتتان ده‌كه‌م. سه‌ردانتان ڕووداوێكى مێژووييى مه‌زنه، جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شه‌ره‌فمه‌ندى و خۆشحاڵيى ئێمه و شانازيى هه‌موو گه‌لى كوردستانه.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى: بڕواى ته‌واومان به ئازاديى ئايينى و فره‌ئايينى هه‌يه. لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرينى كوردستانه، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له‌و كولتووره ده‌كه‌ين. ئێمه هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و ديالۆگين، تيرۆر و توندڕه‌وى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه، هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ين هيچ پێكهاته‌يه‌كى ئايينى يان نه‌ته‌وه‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ببێته قوربانيى تيرۆر و توندڕه‌وى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەروەها گوتى: پێكهاته‌كانى كوردستان ساڵانێكى زۆر پێكه‌وه به‌ره‌نگارى دكتاتۆرى و تيرۆر بوونه‌وه. پێكه‌وه قوربانيى زۆر گه‌وره‌يان داوه. هه‌موومان پێكه‌وه ڕابردوويه‌كى هاوبه‌شمان هه‌يه. هه‌موومان بۆ ئاينده‌يه‌كى هاوبه‌شى باشتر، پێكه‌وه كارده‌كه‌ين. فره‌يى و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندين. نامانه‌وێت مه‌سيحى و ئێزدى و هيچ پێكهاته‌يه‌ك كۆچ بكه‌ن و وڵات جێ بهێڵن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كيى كوردستانن، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئاشته‌وان، ڕۆڵێكى گه‌وره‌يان له بنياتنان و پێشخستن و پاراستنى وڵات‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕن. چى له ده‌ستمان هاتووه، بۆ پاراستنيان درێغيمان نه‌كردووه.
لە کۆتاییشدا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتى: سه‌ردانى قهداسهتتان به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت. بۆ يارمه‌تيدانى كوردستان و پێكهاته‌كانى، له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه چاومان له دوعا و پشتگيريتانه.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پاپا لە بەشێکى قسەکانیدا گوتى: زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لێتان کردین. زۆر دەمێک بوو دەمویست سەرەدانى هەرێمى کوردستان بکەم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دەنگ بانگهێشتەکانتانەوە هاتم. زۆر پێزانینم هەیە کە وێڕاى ئەوەى لە شەڕدان بوون، بەڵام پێشوازیتان لە ئاوارە مەسیحییەکان لە مووسڵ و دەشتى نەینەوا و قەرەقووش و لە پێکهاتەکانى دیکە کرد. ئێوە باوەشتان بۆ مەسیحییەکان کردووتەوە.
قەداسەتیان هەروەها گوتى: هاتووم تا پێکەوە لەگەڵ ئێوە دوعا بۆ ئێوە و بۆ مەسیحییەکان و بۆ هەموو مرۆڤایەتى بکەین. دوژمن هات بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە تێکبدات، بەڵام ئێوە بە ڕەسەنیى خۆتان خزمەتتان کرد و پێشوازیتان لە ئاوارەکان و پێکهاتەکانى دیکە کرد. شەڕ ڕووخاندن و وێرانکردنە، بەڵام ئێوە دوژمنتان بەزاند و وڵاتەکەتان ئاوەدان دەکەنەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا قەداسەتى پاپا گوتى: هاتووم موبارەکەى ئەم خاکە بکەم. ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە، بۆ منیش دوعا بکەن. سوپاس بۆ هەموو ئەوەى لەگەڵ هەموو ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکان دەیکەن. لە کوردستان ئازادى بەرقەرارە. دووبارە سوپاس بۆ پێشوازیى گەرم و میوانداریتان.