نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه‌

 به‌ بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 2021/3/30 له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ له‌ پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

 

نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه‌ - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)

 

Read کد خبر: 2506

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی