ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە لە به‌ڕێزان باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتيى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژماريه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندیى له‌مێژينه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕأى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانيان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.