پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كاديمياى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى به‌ريتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا گوتى:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی به‌ریتانیامان كرد. خۆشحاڵ بووین كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌یانه له هه‌رێمی كوردستانیش دوو كه‌س به‌شدار بوون، دوو ئافره‌ت كه به ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێی شانازین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه لێره فێری ده‌بن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ی لێره فێر ده‌بن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستانیش بتوانن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێی بكه‌ن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ین بتوانین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌كادیمیایه بنێرین تاكو فێر ببن. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا‌یه كه له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌ك خۆتان ده‌زانن چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ردانێكی فه‌رمی هاتین بۆ له‌نده‌ن و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری په‌روه‌رده كه خۆی كورده، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری. چاوپێكه‌وتنه‌كان هه‌مووی زۆر به باشی به‌ڕێوه چوون. په‌یوه‌ندیی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه، به‌ریتانیا هه‌ر له ساڵی 1991ـه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له پرسی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا. خۆشحاڵ بووین كه جارێكی ديكه هاتینه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیامان تاوتوێ كرد، هه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه. هیوادارین بتوانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین. بابه‌تی داعش پرسێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه بوو، وێڕاى بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن بتوانین بواره‌كانی ئابووری و بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی چی بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “بێگومان پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئارامی و پێشكه‌وتنی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عیراق”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی به‌ریتانیا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌ڕێزیان گوتی “وه‌ك باسم كرد په‌یوه‌ندییه‌كانمان كۆنن و بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عیراقدا پرسێكی گرنگه، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه به‌رله ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كرابوو، به‌ڵام بێگومان به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هاوكار بۆ عیراق سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كا‌ت و له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رتیانیا ده‌بینێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له چ بوارێكدا ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد “به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له زۆر بواردا یارمه‌تيی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی بینیم ده‌یه‌وێت هاوكاريی هه‌رێم بكات له پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات له بواری ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له بواری په‌روه‌رده‌شدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، واته ئه‌مانه ئه‌و بوارانه‌ن كه پێموایه به‌ریتانیا ده‌توانێت تياياندا هاوكار بێت و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه باسمان كردووه”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-britain-wants-to-help-the-kurdistan-region-in-many-areas/