سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كۆبووه‌‌وه

ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ 2021/10/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عيراق، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عيراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هيوايان خواست ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هيوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عيراقييه‌كان دابين بكات، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ هه‌ر تانه‌ و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌ ڕێكاره‌ ياسايييه‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ خاتوو پلاسخارت و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عيراق (يوونامى) كرد بۆ ڕۆڵى به‌رچاويان له‌ چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و يارمه‌تيدان و پشتگيريكردنى عيراق.

 

https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-special-representative-of-the-secretary-general-of-the-united-nations-2/

Read کد خبر: 2620

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی