سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ڕەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.

كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-نوێی-فەڕەنسا-دەکات/

Read کد خبر: 3172

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی