حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکات کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئه‌نجام درا و بووە هۆی شەهیدبوونی 4 کەس و برینداربوونی 29 کەسی دیکە. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسە وسەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، بە هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستانیش ڕادەگەیەنین كه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هه‌روه‌ها داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێر و تێکڕای هەرێمی کوردستان دەکەین، وەک هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیاریه‌تی و چاوکراوە بن و هه‌مووان دڵنیا دەکه‌ینەوە کە ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هەموو هەوڵێک دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێم، كاروانى ئاوەدانى و به‌ره‌وپێشچوونیش ناوەستێت و ئەم کردەوانە حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان ناترسێنن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
19ی نۆڤەمبەری 2014