هەرێمی کوردستان
سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 8ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد.
لەم پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕاگەیاند و هیوای خواست كە لە پێكهێنانی حكوومەتێكی تازەی نیشتیمانی كە هەموو پێكهاتەكانی عێراقی تێیدا بەشدار بن سەركەوتوو بێت.
سەرۆكی فەڕەنسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 8ـی 2014 فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییەدا سەرۆك كۆماری فەڕەنسا دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد لە پاراستنی پێكهاتەكانی كوردستان و سەرپەرشتیكردنی جەنگی دژی تیرۆریستان و ئەوەی دووپات كردەوە كە فەڕەنسا ئەوەی لە دەستی بێت بۆ سەركەوتنی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان لەشەڕی تیرۆریستان‌دا درێخی ناكات و وڵاتەكەی بە كردەیی ناردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ هەرێمی كوردستانی دەست پێ كردووە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك و حكوومەت و گەلی فەڕەنسای كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی كە بۆ پشتگیریكردنی گەلی كوردستان نیشانیان داوە و دەستخۆشی لە فەڕەنسا كرد كە لەنێو وڵاتانی ئەوڕووپاییدا ڕۆڵێكی پێشڕەوانەی هەبووە بۆ كۆمەكی سەربازی و مرۆڤی بۆ گەلی كوردستان لەشەڕی دژی تیرۆردا و ڕاشیگەیاند كە هیوادارین وڵاتانی دیكەی جیهانی ئازادیخواز و دیموكراتخواز هەمان هەڵوێستی كردەیی فەڕەنسا بگرنەبەر لە پشتیوانیكردنی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نێردراوى تایبه‌تى پاپاى ڤاتیكان كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز كاردینال فێرناندۆ فیلۆنى ـ ى نێردراوى تایبه‌تى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتیكان و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه سڵاو و ڕێزى قه‌داسه‌تى پاپایان گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و، سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ هاوكارییه‌كانى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بۆ خوشك و برایانى مه‌سیحیى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ئه‌نجامى هێرشه تیرۆرستییه‌كان و تاوانه دڕنده‌كانى داعش، ناچار بوون شوێن و جێگه‌ى خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه به‌هاناوه‌چوون و پاراستن و هاوكاریكردنى خوشك و برایانى مه‌سیحى و ئێزدى و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و دینى و مه‌زهبییه‌كانى دیكه‌ى عیراق كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ئه‌ركى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت هیچ درێغى نه‌كردووه و ناكات، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت وه‌ك پێویست هاوكارییان بكات، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ئاوڕى جددى و به‌په‌له له ئاواره‌كان بده‌نه‌وه و هاوكارییان بۆ دابین بكه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه خوشك و برایانى مه‌سیحى و ئێزدى و هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌ش كه پێكهاته‌ى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه‌ن و ڕیشه‌ى قووڵى مێژووییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، پێویستییان به‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر به قسه، به‌ڵكوو به كردار له‌و تیرۆرستانه بپارێزرێن كه دێر و كلێسا و مزگه‌وت و مه‌زاره‌كان هه‌مووان پێكه‌وه به ئامانج ده‌گرن و ده‌یانته‌قێننه‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه تیرۆرستانى داعش سوپایه‌كى ته‌واون و له هه‌موو شوێنێكى دنیاوه ڕوویان كردووه‌ته ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بێ ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وش و پێشهاته‌كان و ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاراستنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا به مه‌سیحى و ئێزدى و شیعه و سوننه و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شه‌به‌ك و هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه پێویسته و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو كه‌ناڵ و تواناكانیان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى پاراستنێكى نێوده‌وڵه‌تیى به‌و شێوه‌یه له ناوچه‌كه بۆ ئه‌و پێكهاتانه دروست ببێت و دڵنیایى بداته خه‌ڵكى ناوچه‌كه و له تیرۆر و ڕاوه‌دوونان و گرتن و ده‌ركردن، بیانپارێزێت.
شانده‌كه هه‌روه‌ها داواى كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قوتابیه ئاوارنه بدۆزێته‌وه كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له هه‌رێمى كوردستان تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خوێندنى ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت، هه‌روه‌ها شوێنێك دیارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان بتوانن تیایدا نیشته‌جێ ببن و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دروست بكرێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر هه‌ردوو داواكه نیشان دا و ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌په‌له كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و جێبه‌جێى بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا بڕیار درا كۆمیته‌یه‌كى باڵا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره مه‌سیحییه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن و وه‌ك پێویست به پیرى داواكارى و پێدوایستییه‌كانى ئاواره‌كانه‌وه بچن و په‌له بكرێت له دابینكردنى پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له سه‌ر ئاستى پارێزگاكانیش كۆمیته‌ى هاوشێوه دابمه‌زرێن.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا شاندى ڤاتیكان دووباره سوپاس و پێزانینیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه كه مه‌سیحییه‌كان هه‌رگیز ئه‌و به‌هاناوه‌چوون و هاوكارییه‌ى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان له‌بیر ناكه‌ن و مێژووش ئه‌م هه‌ڵوێسته به پیتى زێڕین ده‌نووسێته‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش داواى كرد كه ڤاتیكان هه‌موو قورساییى خۆى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى بۆ ئاواره‌كان مسۆگه‌ر بكات.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكی هەڵبژێردراوی توركیا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری توركیا
سڵاوێكی گه‌رم..
به‌بۆنه‌ی هەڵبژاردنی به‌ڕێزتان بە سەرۆكی كۆماری توركیا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و خه‌ڵكی كوردستانتان پێڕاده‌گه‌یێنین.
له‌وه دڵنیاین ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ڕێزتان له به‌رژه‌وه‌ندیی پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئومێدی ته‌ندروستی و خۆشیتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ـی 8ـی 2014
به‌بۆنه‌ی هه‌لبژاردنی به‌سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی ئه‌ردۆگان ده‌كات
بەڕێز رەجەب تەیپ ئۆردوگان سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری تورکیا
شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ی ئاب، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان، پێشوازییان کرد لە ئارام شێخ محەمەد جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا سەردانی پەرلەمانی کوردستانییان کردبوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات