هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا ، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان کرا .
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لە پێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم ، لەگەڵ حکومەتی فيدرال بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/6/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.
له لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-2/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد کە لە کانسوکی ناگائۆکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێکهاتبوو.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا کە ئەزموونی ناوازەی ژاپۆن ، شایانی سوود لێ وەرگرتنە بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ لە سەر داهێنان و ئافراندن کە لەمبارەیەوە ، ئەزموونی ژاپۆن مایەی پێ‌زانین و سەرسامییە و دەکرێ زۆر سوودبەخش بێت .
شاندی ژاپۆنی جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ، لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا زۆر پێشکەوتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، بیر‌و ڕا لە بارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەريمی کوردستان و ژاپۆن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و خوێندن و پیشەسازی ئاڵوگۆڕ کرا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئیمیلیا جۆرجیۆڤا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سویسرا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن ، وێڕای ئاماژەدان بە پرۆسەی ئاوەدانیی و بیناسازی هەرێمی کوردستان ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەوینەسازکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان ، هەروەها ڕووبەرووبوونەوەی
کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەش و هەوا و گرنگیی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/6/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ڕێكاری پێویست كرا كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له ميونشن بڕيارى لێ درابوو.
سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا ، ئاماژەشی بەوە دا کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە .
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات